بەڕێوەبەرایەتی گشتی سێ پۆست بە کێبڕکێی سیڤی پڕدەکاتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری كارمه‌ندانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن به وه‌رگرتنی پۆستی بەڕێوەبەری دایەنگاکانی (بەختیاری و خنجیل)ـی حکومی و ماڵی کوڕانی بێسەرپەرشتی سەر بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، زانیارییه كه‌سی‌و تواناییهكانیان به(C.V) ئاراسته‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رێتی كارگێڕی) بكه‌ن له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كێبڕكێی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانە، به ڕه‌چاوكردنی ئه‌م مهرجو تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه:
🔴مهرجو تایبه‌تمه‌ندییه‌كان بۆ بەڕێوەبەری ماڵی کوڕان :
1ـ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی (به‌كالۆریۆس) بێت له (کۆمەڵناسی ،دەروناسی).
2ـ پێویسته ساڵانی خزمه‌ت كه‌متر نه‌بێت له (8) ساڵ.
3- شاره‌زایی له بواری منداڵان و یاسا‌و ڕێنمایەکان هەبێت.
4- شارەزایی لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر هەبێت.
5- باشترە جگە لە زمانی دایک زمانی تر بزانێت.
🔴مهرجو تایبه‌تمه‌ندییه‌كان بۆ هەردوو دایەنگەی (بەختیاری و خنجیل).
1ـ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی (به‌كالۆریۆس) بێت له (کۆمەڵناسی ،دەروناسی).
2ـ پێویسته ساڵانی خزمه‌ت كه‌متر نه‌بێت له (10) ساڵ.
3- شاره‌زایی له بواری منداڵان و یاسا‌و ڕێنمایەکان هەبێت.
4- شارەزایی لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر هەبێت.
5- تەنها بۆ ڕەگەزی (مێ)
6- باشترە جگە لە زمانی دایک زمانی تر بزانێت.
هەر بەڕێزێک ئارەزومەندە دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات و دواکات بۆ وەرگرتنی سیڤی کەسی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 30ـی 8ـی 2023 یـــە.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی.
24ـی ئــــابـی /2023