بەڕێوەبەرایەتی گشتی سێ ئۆتۆمبێلی پاص جۆری (نیسان 25نەفەری) بەڕێگەی زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزکای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەکاتەوە هەڵدەستێت بە فرۆشتنی سێ ئۆتۆمبێلی جۆری (پاص نیسان 25نەفەری) بە پێی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان( ژمارە 1ى ساڵـی2021) بەڕێگەی زیاد کردنی ئاشکرا، هەرکەسێک ئارەزومەندە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان / بەشی ژمێریاری بکات بۆ دانانی بارمتەی یاسایی بەبڕی 6000000 شەش ملیۆن دینار .
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاترو بینینی پاصەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی بکەن، نزیک یاریگای سلێمانی ،گەڕەکی چوارباخ، تەنیشت دایەنگەی چوارباخ.
تێبینی :
①بەشدار بوو دەبێت کارتی نیشتیمانی یان ڕەگەزنامەی عێراقی و کارتی زانیاری پێبێت.
②پێویستە ئەو کەسەی زیادکردنەکەی بۆدەر دەچێت لەماوەی 3 ڕۆژدا ئۆتۆمبێلەکان بگوازێتەوە.
③ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 23ـی 5ـی2023 کاتژمێر (10)ـی سەرلەبەیانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی زیادکردنەکە بەڕێوەدەچێت.
④کرێی خزمەتگوزاری و بڵاوکردنەوەی بانگەواز و هەر خەرجیەکی تر دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی زیاد کردنەکەی بۆ دەردەچێت.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی.
26ـی نیسانـی 2023