• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
ئاگاداری
پڕکردنەوەی پۆستی بەتاڵ.

بەپێی‌ گشتاندنێك كه‌ ژماره‌ (1459) له‌ ڕێکەوتی (6ـی4ـی2023)ی‌ له‌سه‌ره‌،بە پشت بەستن بەفەرمانی کارگێڕی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی ژمارە (2252)لە ڕێکەوتی(29ـی3ـی2023)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ كێبڕكێ‌و ڕه‌خساندنی‌ هه‌لی‌ چونیه‌ك بۆ كارمه‌ندان پۆستی‌ به‌رپرسی‌ بەشی (یاسا) له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی چاودێری‌ و گەشەپێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ پڕ ده‌كاته‌وه‌، كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌ ده‌توانن سی‌ ڤی‌ خۆیان له‌ ماوه‌ی‌ (4)ڕۆژدا ئاراسته‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كارگێڕی‌ بكه‌ن بۆ به‌شداری‌ له‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ پۆسته‌ به‌تاڵه‌كان.

ده‌قی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌:

پڕكردنه‌وه‌ی‌ پۆستی‌ به‌تاڵ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئاگاداری‌ كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان ده‌كات، ئه‌و بەڕێزانەی‌‌ ئاره‌زوومه‌ندن به‌ وه‌رگرتنی‌ پۆستی‌ بەرپرسی بەشی (یاسا) لە بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی چاودێری‌ و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌، لە ماوەی‌ (4) ڕۆژدا ژیان و تواناییه‌كانیان به‌(C.V) ئاراسته‌ی‌ (به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ كارگێڕی‌) بكه‌ن له‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان به‌ مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌ كێبڕكێی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ بە ڕەچاوکردنی‌ ئەم خاڵانەی‌ خوارەوە:

① هەر بەڕێزێک سیڤی کەسی پێشکەش دەکات پێویستە فەرمانبەری یاسایی بێت و لە سنوری کاری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بێت.
② هەڵگرانی بڕوانامەی ماجستر ،خزمەتی (8) ساڵی هەبێت لە بواری کاروباری یاسایی.
③ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالوریوس،خزمەتی (10) ساڵی هەبێت لە بواری کاروباری یاسایی.
④ هەر بەڕێزێک ئارەزوومەندە پێویستە لەماوەی (4)ڕۆژ لەبڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریە ، ژیان و تواناییه‌كانیان به‌(C.V) ئاراسته‌ی‌ (به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ كارگێڕی‌) بكه‌ن .

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
9ـی نیسانـی2023

09/04/2023
بابەتی زیاتر...
123
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.