بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمارەیەک کەل و پەلی زیاد و لەکارکەوتوو دەفرۆشێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزکای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەکاتەوە هەڵدەستێت بە فرۆشتنی ژمارەیەک کەلوپەلی زیادە ولەکارکەوتوو بە پێی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان( ژمارە 1ى ساڵـی2021) بەڕێگەی زیاد کردنی ئاشکرا، هەرکەسێک ئارەزومەندە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان / بەشی ژمێریاری بکات بۆ دانانی بارمتەی یاسایی بەبڕی 100000 سەد هەزار دینار .
تێبینی :
①بەشدار بوو دەبێت کارتی نیشتیمانی یان ڕەگەزنامەی عێراقی و کارتی زانیاری پێبێت.
②پێویستە ئەو کەسەی زیادکردنەکەی بۆدەر دەچێت لەماوەی 3 ڕۆژدا کەل و پەلەکان بگوازێتەوە.
③ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 4ـی 1ـی2023 کاتژمێر (10)ـی سەرلەبەیانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی زیادکردنەکە بەڕێوەدەچێت.
④کرێی خزمەتگوزاری و هەر خەرجیەکی تر دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی زیاد کردنەکەی بۆ دەردەچێت.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی.
2ـی کانوونـی دووەمـی2022
|