لە ڕۆژی جیهانی کەمئەنداماندا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پێشانگایەک دەکاتەوە.
لەژێر ناوی (توانا و دەست ڕەنگینی کەسانی کەمئەندام کۆماندەکاتەوە) بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی کەمئەندامان بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی به هاوبەشی ڕێکخراوە کەمئەندامیەکان ، پێشانگای دەست ڕەنگینی و شێوەکاری بۆ سودمەندانی سەنتەرو پەیمانگاکان و ئەندامانی کۆمەڵەو ڕێکخراوەکان دهكاتەوه.
ئامادەبوونی تۆی بەڕێز پشتگیری و هاندانە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت.
شوێن: هۆڵی گەلەری موزەخانەی ئەمنەسورەکە .
كات: کاتژمێر (10.00)ی سه‌رله‌به‌یانی
ڕۆژی شەممە، 3ـی12ـی2022
چالاكیه‌كه به شێكه له چالاكییه‌كانی ڕۆژی جیهانی کەمئەندامان و داهاته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئەو کەمئەندامانەی لە پێشەنگاکە بەشداری دەکەن.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
1ـی12ـی2022
|