به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری كارمه‌ندانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن به وه‌رگرتنی پۆستی (سەنتەری ئۆتیزم)ـی حکومی سەر بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی، زانیارییه كه‌سی‌و تواناییه‌كانیان به(C.V) ئاراسته‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رێتی كارگێڕی) بكه‌ن له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كێبڕكێی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته، به ڕه‌چاوكردنی ئه‌م مه‌رج‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خواره‌وه:
مه‌رج‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كان:
1ـ هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی (به‌كالۆریۆس) بێت له (کۆمەڵناسی ،دەروناسی،پەروەردەی تایبەت).
2ـ پێویسته ساڵانی خزمه‌ت كه‌متر نه‌بێت له (8) ساڵ.
3- پێویسته دانیشتووی شاری سلێمانی بێت، یان پاش وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ئاماده‌بێت ماڵی بهێنێته سلێمانی.
4- شاره‌زایی له بواری به‌ڕێوه‌بردن و کاری ئۆتیزم هەبێت.
5ـ ماوه‌ی پێشكه‌شكردنی داواكاری له‌دووشەممە (10ـی 10ـی 2022) ده‌ستپێده‌كات بۆ ڕۆژی پێنجشەممە(13ـی10ـی2022).
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی.
9ـی تشرینی یەکەمـی2022