بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ،بە پاڵپشتی ڕێکخراوی سندوقی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ دانیشتوان ژمارەیەک هەلی کار ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی ،بە پاڵپشتی ڕێکخراوی سندوقی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ دانیشتوان ،بۆ کردنەوەی پێنج خولی ڕاهێنان لەم بوارانەی خوارەوە پێویستی بە ڕاهێنەرە ، هەر کەس ئارەزومەندە وەک ڕاهێنەر خولەکان بڵێتەوە ،(cv) زانیاری کەسی بنێرێت بۆ ئەو ناونیشانانەی ئاماژەیان پێکراوە.
① دیزاینی جل و بەرگ
②کاری دەستی
③فێربونی شۆفێری
④خواردن دروست کردن
⑤ ئارایشتگا
تێبینی : دواکات بۆ وەرگرتنی (cv) ڕۆژی دووشەممە ،29ـی ئـابـی2022، کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ.
ئارەزومەند لەهەر بوارێک ڕاهێنەرە با لە(cv) ی ئاماژەی پێ بدات.
(سیڤی) زانیاری کەسی بنێرن بۆ ئەم ناونیشانانە.
①بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی.سلێمانی / گردی جۆگە/ خوار ئامادەیی هەڵکەوتی کوڕان
② ئیمەیڵ /
[email protected]
|