بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزکای سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەکاتەوە هەڵدەستێت بە فرۆشتنی ژمارەیەک کەلوپەلی زیادە ولەکارکەوتوو بە پێی یاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵک و ماڵی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستان( ژمارە 1ى ساڵـی2021) بەڕێگەی زیاد کردنی ئاشکرا، لە ڕۆژی 1ـی 8ـی2022 کاتژمێر 10:30 خولەکی سەرلەبەیانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
هەرکەسێک ئارەزومەندە بالە کات و شوێنی دیاری کراو ئامادەبێت .
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاترو لیستی کەل وپەلەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بکەن.
تێبینی :
①بەشدار بوو 100,000 سەد هەزار دینار وەک بارمتەی ياسايى لێوەردەگیرێ .
②بەشدار بوو دەبێت کارتی نیشتیمانی یان ڕەگەزنامەی عێراقی و کارتی زانیاری پێبێت.
③ئەوکەسەی زياد كردنه كه ى بۆ دەردەچێت ڕێژەی 2٪ ـی بڕی فرۆشتنەکەی لێ وەردەگیرێت وەک کرێی خزمەتگوزاری.
④پێویستە ئەو کەسەی زیادکردنەکەی بۆدەر دەچێت لەماوەی 3 ڕۆژدا کەل و پەلەکان بگوازێتەوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی.
26ـی تەموزی2022