زیاد کردنی ئاشکرا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزکای سلێمانی ئاگاداری هەموو ئەو هاوڵاتیە بەڕێزانە دەکاتەوە ،کە خواستی کڕینیان هەیە، هەڵدەستێت بە فرۆشتی یەک ئۆتۆمبێل لە جۆری (نیسان دەبڵ) ڕەنگی(سپی) مۆدێل (٢٠٠١) ژمارە (٥٦و.کار) بە شێوەی زیاد کردنی ئاشکرا، جا هەر کەس ئارەزووی کڕینی دەکات لە دوای بڵاو کردنەوەی ئەم ئەگاداریە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بکات، بۆ دانانی بارمتەی یاسایی بە بڕی (١٫٧٥٠٫٠٠٠) یەک ملیۆن و حەوسەد و پەنجا هەزار دینار، وە کرێی بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگاداریەو هەرخەرجیەکی تر دەکەوێتە ئەستۆی ئەو کەسەی زیادکردنەکەی لەسەر دەگیرسێتەوە، زیاد کردنەکە لە ڕێکەوتـی (١٥ی ٦ی۲۰۲۲) ڕۆژی ٤شەممە کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ئەنجام دەدرێت.
|