هەر کەمئەندامان و خاوەن پێداویستیەکی تایبەت بەهرە مەندە لە بوارێک‌دا دەتوانێ بەشداری کەرنەڤاڵی( بەهرەمەندانی کەمئەندام ) بکات بۆ وەرگرتنی خەڵات.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی سێهەم کەرنەڤاڵی( بەهرەمەندانی کەمئەندام ) ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بۆ سێهەمین جار لەسەر یەک کەرنەڤاڵی ( بەهرەمەندامی کەمئەندام ) ڕادەگەیەنێت بۆ ئەو مەبەستە داوا لە هەموو ئەو کەئەندامە بەهرەمەندانە دەکات کە دەیانەوێت بچنە پێشبڕکێی خەڵاتی خاوەن بەهرە تایەتەکانەوە ئەوا( c.v ) خۆیان پێشکەش بکەن بەم مەرجانەی خوارەوە .
خه‌ڵاتی خاوه‌ن به‌هره تایبه‌ته‌كان، خه‌ڵاتێكی تایبه‌ته بۆ هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به‌مجۆره‌ی خواره‌وه:
مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردن:
1ـ به‌هره‌و داهێنان‌و سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاوی هه‌بێت له یه‌كێك له بواره‌كانی ژیاندا،( وه‌ك: كار‌و ده‌ستكه‌وتی نایاب، نووسین، خوێندن‌و بڕوانامه، پیشه‌و كاری ده‌ست، وه‌ستایی‌و ده‌ستڕه‌نگینی، سه‌ركرده‌یی بوون، .... زیاتریش).
2ـ دانیشتووی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بێت.
3ـ دواكات بۆ پێشكه‌شكردن بریتییه له ڕێکەوتـی 1ـى7ـى2022.
چۆنییه‌تی پێشكه‌شكردن:
به‌شداربوو ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ سیڤی خۆی‌و كورته‌یه‌ك له‌باره‌ی ده‌ستكه‌وت‌و به‌هره‌و تواناكه‌یه‌وه بنێرێت بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان یان له ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه (
[email protected]) ئاراسته‌ی بكات.
بۆ زانیاریی زیاتر ده‌توانن سود له‌م ژماره ته‌له‌فوونانه وه‌رگرن: (0533230318 ) یان سه‌ردانی سایتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی (www.socialsuli.com) یان په‌یجمان له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك (socialsuli@) بكه‌ن
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی.
30ـی5ـی2022