ئاگادار
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی رەزامەندی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ دامەزراندنی بەشێوەی گرێبەست بۆ شەش(٦)چاودێرو یەك(١) كارگوزار بەشێوەی گرێبەستی ساڵانە وەرگرتووە،
هەر کەسێک ئارەزوومەندە ، پێویستە سیڤی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، بەڕێوەبەرێتی کارگێڕیمان بکات.لە سبەینێ ڕۆژی ٥ شەممە بەرواری ٢٣ی٩ی٢٠٢١ وە تاکو بەرواری ٥ شەممە ،٣٠ی٩ی٢٠٢١ کە کۆتا ڕۆژ دەبێت بۆ وەرگرتنی سیڤیەکانتان.
ئەو بەڕێزانەی ئارەزومەندن دەبێت لە ڕەگەزی مێ بێت و پێویستە دانیشتووی سنوری تاسوجەو دەوروبەری بن، چونكە ئەو فەرمانگەیەی تێیدا دادەمەزرێن لە ناو تاسلۆجەیە..
وە پێویستە ئەو کەسانەی سیڤی پێشکەش دەکەن ڕۆژی ٤ شەممە لە بەرواری ،٦ی١٠ی٢٠٢١ کاتژمێر ( ٩ )لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ئامادەبێت، بەمەبەستی چاوپێکەوتن وهەڵسەنگاندنیان لە ڕێگەی لیژنەیەکی باڵای وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتیەوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی.
٢٢ی٩ی٢٠٢١
|