بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەرفەت بۆ دەرچوانی زانکۆ دەڕەخسێنێت و دوو هەلی کار ڕادەگەیەنێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، ئاگاداری هاوڵاتیان ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئاره‌زوومه‌ندن بۆ دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست،
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ، پێویستی بە دوو کەسە لە ڕەگەزی مێ ، وەک چاودێری شەو لە ماڵی کچانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی ،هەر کەس ئارەزوو مەندە له ماوه‌ی (10) ڕۆژدا له به‌رواری ڕاگه‌یاندنی ئەم ئاگاداریەوە، زانیارییه كه‌سی‌و تواناییه‌كانیان به(C.V) ئاراسته‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رێتی كارگێڕی) له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان بکەن، به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كێبڕكێی پڕكردنه‌وه‌ی .
داواکار پێویسته ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكات:
١ـ هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت لە یەکێک لەم پسپۆڕییانە: (کۆمەڵناسی، دەروونناسی، کاری کۆمەڵایەتی، پەروەردە تایبەت، بەشە مرۆڤایەتیەکان).
٢ـ کاتی کارکردن، لە ٣ شەو تەنها ١ شەو لە کاتژێر ( ٤ ی ئێوارە بۆ ٨ بەیانی) .
٣ـ تەمەنی لە (٢٢ _ ٤٠) ساڵ بێت .
٤- بڕی موچەی مانگانە ٣٥٠ هەزار دینارە.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی