به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی
شێواز‌و میكانیزمی سوپاسكردن
وه‌ك به‌رچاوڕوونی بۆ كارمه‌ندانی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان، به پێی ڕێنماییه‌كارپێكراوه‌كان، شێواز‌و میكانیزمی (سوپاس) بۆ كارمه‌ندانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
1ـ پێویسته كارمه‌ندی سوپاسكراو شایسته‌ی سوپاس بێت به‌هۆی یه‌كێك له‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه:
أ. كاركردنی زیاده‌ی سه‌ره‌ڕای كاری سه‌ره‌كی خۆی له به‌ش‌و هۆبه‌كه‌ی.
ب. ده‌وامی زیاده‌ی به‌رچاو سه‌ره‌ڕای ده‌وامی ئاسایی خۆی.
ج. داهێنان له كاره‌كه‌یدا‌و به‌رزی ئاست(كوالێتی)ی كاركردنی‌و توانایی زوو فێربوون.
د. پێشكه‌شكردنی ئه‌دایه‌كی به‌رز‌و شایسته‌و جوان له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هاووڵاتیان‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كه‌ی ده‌كه‌ن.
ه. پابه‌ندی به ڕێنماییه‌كانی به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆو هه‌ماهه‌نگی‌و بوونی ڕووحی پێكه‌وه كاركردن.
و. پێشكه‌شكردنی ئه‌دایه‌كی سه‌ركه‌وتوو له خول‌و ڕاهێنانی تایبه‌ت.
ز. پێشكه‌شكردنی ئه‌دایه‌كی سه‌ركه‌وتوو له لیژنه‌ی تایبه‌ت به سه‌رخستنی كارێك.
2ـ پێویسته به‌رپرسی ڕاسته‌وخۆی كارمه‌ند فۆرمی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كارمه‌ند پڕبكاته‌وه كه فۆرمێكی یه‌كخراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه.
3ـ پێویسته فۆرمی هه‌ڵسه‌نگاندن له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌وه په‌سه‌ند بكرێت‌و واژۆ بكرێت.
4ـ پاشان بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌كرێت بۆ ده‌رچوونی فه‌رمانی سوپاس كه ده‌بێته هۆی مانگێك پێشخستن.
5ـ به‌ڕێزان جه‌نابی وه‌زیر یان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان هه‌یه خۆیان ڕاسته‌وخۆ ئه‌م سوپاسه ئاراسته بكه‌ن به‌بێ ئه‌م ڕێكارانه كاتێك ده‌بینن كارمه‌ند یان به‌رپرسێك شایسته‌ی سوپاسه.
تێبینی: ئەم وێنه‌یه‌ی خواره‌وه فۆرمی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌دای فه‌رمانبه‌رانه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تمانه‌وه ئاماده‌كراوه.
ئاماده‌كردنی
به‌ڕێوه‌به‌رێتی كارگێڕی