• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
یاساو رێنمایی
لێكتێگه‌شتنی‌ تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌ی‌ هاوكاری‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان بۆ ساڵی‌ (2018)

لێكتێگه‌شتنی‌ تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌ی‌ هاوكاری‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان بۆ ساڵی‌ (2018)

پڕۆژه‌ی‌ هاوكاری‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان بۆ ساڵی‌ (2018)
یاداشتنامه‌ی‌ لێكتێگه‌یشتن

هه‌ریه‌كه‌ له‌ (ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان)‌و (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌)له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ منداڵاندا ئه‌م یاداشتنی‌ لێكتێگه‌یشتنه‌ واژۆ ده‌كه‌ن له‌ بواری‌ پرۆژه‌ی‌ هاوكاری‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان، له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئه‌م (21) خاڵه‌ی‌ له‌ خواره‌وه‌ ڕوونكراونه‌ته‌وه‌:

تێبینی‌/ له‌ هه‌رشوێنێك ئه‌م وشانه‌ به‌كارهێنران، ئه‌وه‌ مه‌به‌ست ماناكانی‌ به‌رانبه‌ریانه‌:
ڕێكخراو: ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌.

1. ڕۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ ڕێكخراو له‌م یاداشتی‌ لێكتێگه‌یشتنه‌دا بریتییه‌ له‌ به‌هێزكردنی‌ ئاستی‌ چاودێری‌‌و پاراستنی‌ مافی‌ منداڵ له‌ ڕێگه‌ی‌ زیادكردنی‌ كارمه‌ند به‌ شێوه‌ی‌ گرێبه‌ست بۆ ماڵه‌كانی‌ منداڵان‌و ژماره‌یه‌ك چالاكی‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و هونه‌ری‌‌و وه‌رزشی‌.

2. ڕۆڵی‌ سه‌ره‌كی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ بریتییه‌ له‌ (به‌ڕێوه‌بردن، سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌ دواداچوون)ی‌ جێ‌ به‌جێكردنی‌ پڕۆژه‌كه‌.

3. ڕێكخراو هه‌ڵده‌ستێت به‌ دابینكردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگانه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند بۆ ماڵه‌كانی‌ منداڵان (ساوایان، كوڕان، كچان) به‌ شێوه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ خێرخوازی‌ بۆ ماوه‌ی‌ (9) مانگ به‌مه‌به‌ستی‌ پشتگیریی‌ باشتر به‌ڕێوه‌چوونی‌ كاری‌ ماڵه‌كان‌و باشتر پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ منداڵ.

4. ژماره‌و ناونیشانی‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ داده‌نرێن به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ به‌رپرسی‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان ‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌‌و ڕێكخراو ده‌بێت.

5. ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ له‌م پڕۆژه‌یه‌دا كارده‌كه‌ن پێویسته‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا (5) ڕۆژو له‌ ڕۆژێكیشدا (8) سه‌عات كاربكه‌ن، چ له‌ ڕۆژ بێت یان له‌ شه‌و، هه‌روه‌ها ده‌كرێت ستافه‌ حكومیه‌كان به‌شێك بن له‌م پڕۆژه‌یه‌و تیایدا به‌شداری‌ بكه‌ن به‌پێی‌ ناونیشان‌و جۆری‌ كاریان.

6. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ دروستكردنی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ پێنج كه‌سی‌ كه‌ دوان له‌ ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌كه‌ نوێنه‌ری‌ ڕێكخراو ده‌بن بۆ ( دامه‌زراندن‌و دیاریكردنی‌ كارمه‌ندانی‌ پرۆژه‌كه‌، چاودێری ڕه‌وشی‌ ژیانی‌ منداڵه‌كان، چۆنیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ پرۆژه‌كه‌).

7. ئه‌و لیژنه‌یه‌ی‌ له‌ خاڵی‌ پێشوو ئاماژه‌ی‌ پێكرا ئه‌ركی‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه‌وه‌ داده‌مه‌زرێن ئه‌گرێته‌ ئه‌ستۆ، پاشان ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و نوێنه‌ری‌ ڕاسپێردراوی‌ ڕێكخراوه‌وه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێن.

8. له‌ دوای‌ ڕه‌چاوكردنی‌ تێبینی‌‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ (2017) به‌شێوه‌ی‌ گرێبه‌ست له‌ پڕۆژه‌كه‌دا كاریانكردووه‌ له‌ پێشترن‌و پێویسته‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌دا به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڵام پاش چوونه‌ پرۆسه‌ی‌ چاوپێكه‌وتن له‌ ڕێگه‌ی‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ی‌ له‌ خاڵی‌ له‌ خاڵی‌ (5)دا ئاماژه‌ی‌ پێدراوه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ئه‌زموون‌و لێهاتوویی‌‌و شاره‌زایی‌، هه‌روه‌ها له‌ كاتی‌ بوونی‌ كادیری‌ به‌ توانادا به‌پێی‌ بڕگه‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌، لیژنه‌كه‌ ده‌توانێت پشت به‌ كارمه‌ندانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ببه‌ستێت.

9. هیچ كارمه‌ندێك بۆی‌ نییه‌ هیچ جۆره‌ توندوتیژییه‌ك به‌كاربهێنێت به‌رانبه‌ر منداڵ، هه‌ركاتێك سنوربه‌زاندنێك له‌ بواری‌ مافه‌كانی‌ منداڵدا به‌تایبه‌ت له‌ ڕووی‌ توندوتیژی‌ ده‌روونی‌‌و جه‌سته‌یی، زاره‌كی‌‌و نازاره‌كی‌، ڕوویدا، ئه‌وسا به‌پێی‌ یاساو ڕێنماییه‌ كارپێكراوه‌كانی‌ وه‌زاره‌ت‌و سیاسه‌تی‌ منداڵپارێز لێپێچینه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

10. بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ هه‌ر كارمه‌ندێك پێویسته‌ سه‌ره‌تا ڕه‌زامه‌ندی‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ڕێكخراو وه‌ربگیرێت.

11. كاری‌ خۆبه‌خشی‌ پره‌نسیپ‌و بنه‌مایه‌كی‌ مرۆیی‌ جیهانییه‌و هه‌ردوولای‌ ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه‌ ڕێزی‌ لێده‌گرن‌و خه‌ڵك‌و به‌تایبه‌ت گه‌نجان هانده‌ده‌ن بۆ كاری‌ خۆبه‌خشی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ڕێبه‌ری‌ كاری‌ ڕێكخراوه‌كاتی‌ بواری‌ خۆبه‌خشی‌‌و چاكه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، به‌ڵام له‌كاتی‌ جێ‌ به‌جێكردنی‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا سنورداربێت‌و ته‌نها له‌و بوارانه‌دا بێت كه‌ به‌ ستافه‌ دامه‌زرێنراوه‌كان پڕ ناكرێته‌وه‌.

12. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ باشتر كۆنترۆڵی‌ سه‌ردانه‌ پێویسته‌كانی‌ به‌رپرسان یان دامه‌زراوه‌كان بكات‌و هه‌وڵبدات له‌كاتی‌ ده‌وامی‌ فه‌رمیدابێت به‌جۆرێك منداڵ‌و ماڵه‌كه‌ی‌ له‌ هه‌ر ده‌رهاویشته‌یه‌كی‌ نه‌رێنی‌ ماڵه‌كان پارێزراوبێت.

13. پێویسته‌ كارمه‌ندان‌و به‌تایبه‌ت به‌رپرسی‌ ماڵه‌كان له‌ چوارچێوه‌ی‌ سیاسه‌تی‌ میدیایی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیدا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ میدیادا بكه‌ن كه‌ ڕێگه‌ نادات منداڵ وه‌ك كه‌ره‌سته‌ به‌كاربهێنرێت، به‌تایبه‌ت ڕێگه‌ نادات منداڵ به‌شێوه‌یه‌ك به‌شداری‌ كاره‌ میدیاییه‌ فه‌رمی‌‌و نافه‌رمییه‌كان بكات كه‌ له‌ ئێسته‌و ئاینده‌دا له‌ ڕووی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونییه‌وه‌ زیانی‌ لێبكات.

14. ڕێكخراو مافی‌ ئه‌وه‌ی‌  هه‌یه‌ به‌ میكانزیمێكی‌ دیاریكراو ده‌رئه‌نجام (فیدباك)ی‌ كاری‌ كارمه‌ندانی‌ ماڵه‌كان بزانێت‌و چاودێریی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ ناو ماڵه‌كان بكات له‌ كاتی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ پڕۆژه‌كه‌دا.
15. له‌ كاتی‌ وه‌رگرتن‌و دابڕانی‌ منداڵدا بۆچوون‌و پێشنیاری‌ ڕێكخراو به‌ هه‌ند وه‌رده‌گیرێت.

16. به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ ڕێكخراوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ پێی‌ پێویست خول‌و ڕاهێنانی‌ به‌هێزكردن بۆ كارمه‌ندانی‌ ئاست نزم ده‌كرێته‌وه‌و له‌سه‌ر بابه‌ته‌ په‌روه‌رده‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونییه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ منداڵ ڕادهێنرێن.

17. له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌گه‌ڵ هیچ ڕێكخراوو دامه‌زراوه‌یه‌كی‌ تری‌ نێوخۆیی‌‌و بیانی‌ بواری‌ منداڵ ناچێته‌ ڕێككه‌وتنه‌وه‌ كه‌ هه‌مان ناوه‌ڕۆكی‌ ئه‌م لێكتێگه‌یشتنه‌ی‌ هه‌بێت.

18. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ نرخاندنی‌ ته‌واوی‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌م لێكتێگه‌یشتن (پڕۆه‌ژه‌) یه‌و پێی‌ وایه‌ ڕێكخراو له‌ كاتێكی‌ گونجاودا پشتگیرییه‌كی‌ گونجاو پێشكه‌ش به‌ منداڵان‌و ماڵه‌كانیان ده‌كات.

19. سه‌رجه‌می‌ بودجه‌ی‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ بریتیه‌ له‌ ((60, 230,000– شه‌ست ملیۆن‌و دوو سه‌دو سی‌ هه‌زار دینار) كه‌ له‌ لایه‌ن ڕێكخراوه‌وه‌ دابین ده‌كرێت‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ ڕێوشوێنی‌ پێویست بۆ شێوازی‌ خه‌رجكردنی‌ به‌ پێی‌ ڕێنماییه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر، ورده‌كاری‌ خه‌رجی‌ پڕۆژه‌كه‌ش به‌ هاوپێچێك ڕوونكراوه‌ته‌وه‌.

20. ئه‌م یاداشته‌ بۆ ماوه‌ی‌ (9) مانگه‌، له‌ (1ی‌ 4ی‌ 2018 بۆ 31ی‌ 12ی‌ 2018 ).

21. هاوپێچه‌ پێویسته‌كانی‌ ئه‌م یاداشته‌ بریتین له‌ (یاساو ڕێنماییه‌ به‌ركاره‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، سیاسه‌تی‌ ڕێكخراو له‌ بواری‌ پاراستنی‌ منداڵ، سیاسه‌تی‌ میدیایی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌، خشته‌ی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی‌ پێویستن بۆ كاركردن له‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان، ڕێبه‌ری‌ كاری‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ بواری‌ خۆبه‌خشی‌).
ـ كۆتایی‌ ـ

واژۆ:
 نوعمان عبدالرحمن علی‌                                                                                         
ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان    
  
 عومه‌ر عه‌بدوڵڵا گوڵپی‌
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌

ـ ئه‌م یاداشتی‌ لێكتێگه‌یشتنه‌ له‌ ڕۆژی‌: 1/4/ 2018 واژۆ كرا ـ


21/04/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.