• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
یاساو رێنمایی
ڕێبه‌ری‌ كاری‌ ڕێكخراوه‌كان بۆ كاركردن‌و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌
(ڕێبه‌ری كاری‌ ڕێكخراوه‌كان بۆ كاركردن‌و هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو‌)


له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌‌و به‌مه‌به‌ستی‌ ڕێكخستنی‌ شێوازی‌ كاری‌ كه‌س‌و گروپ‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ بواری‌ مافی‌ مرۆڤ‌و مافه‌كانی‌ ئافره‌ت‌و ڕێكخراوه‌ ناحكومییه‌ نێوخۆیی‌‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌، به‌ سودوه‌رگرتن له‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ ماڵه‌كانی‌ داڵده‌دان‌و ڕێنمایی‌ ژماره‌ی‌ (2)ی‌ ساڵی‌ 2014ی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان، ئه‌م ڕێبه‌ره‌مان له‌ سێ‌ به‌ش‌و (33)بڕگه‌دا ده‌رچوواند.

یه‌كه‌م/ پێناسه‌كان: 

1. به‌ڕێوبه‌رایه‌تی‌ گشتی‌: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌.
2. ماڵی‌ داڵده‌دان: ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ره‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌.
4. گروپ‌و ڕێكخراو: هه‌ر كه‌س و گروپ‌و ڕێكخراوێكی‌ نێوخۆیی یان نێوده‌وڵه‌تی كه‌ مۆڵه‌تی‌ فه‌رمی‌ هه‌بێت یان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ فه‌رمی‌ بیناسێت‌و ڕه‌زامه‌ندبێت له‌سه‌ر كاركردنی‌‌و بیه‌وێت خزمه‌ت به‌ ماڵی داڵده‌دانی‌ ئافره‌تانی‌ هه‌ڕشه‌لێكراوی سلێمانی و سودمه‌نده‌كانی بكات.
5. كاری‌ خۆبه‌خشی‌: هه‌ر كارێك بێ‌ به‌رانبه‌رو به‌ شێوه‌ی‌ قازانج نه‌ویستانه‌‌و له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌‌ گشتی و چاكه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌لایه‌ن كه‌س‌و گروپ‌و ڕێكخراوێكه‌وه‌ پێشكه‌ش ده‌كرێت.
6. كه‌سی‌ خۆبه‌خش:هه‌ركه‌سێك به‌بێ‌ به‌رانبه‌رو به‌بێ‌ بوونی‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ یاسایی‌‌و پابه‌ندییه‌كی‌ كارگێڕی‌ به‌ دامه‌زراوه‌وه‌، هه‌ڵده‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانی‌ كارێك له‌ پێناو چاكه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیدا له‌ چوارچێوه‌ی‌ دامه‌زراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
7. سودمه‌ندان: سه‌رجه‌م ئه‌و ئافره‌ت و منداڵانه‌ی به‌هۆی بوونی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ژیانیان له‌ ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی سلێمانی نیشته‌جێن و پارێزراون.

دووه‌م/ شێوازی‌ كاركردنی‌ گروپ‌و ڕێكخراوه‌كان:
1. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ماڵی‌ داڵده‌دان به‌ سوپاسه‌وه‌ پێشوازی‌ له‌ كاری‌ خۆبه‌خشانه‌ی‌ كه‌س‌و گروپ‌و ڕێكخراوه‌كان ده‌كه‌ن‌و خۆشحاڵن به‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌ كه‌ به‌هایه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ڕه‌وشتی‌‌و مرۆیی‌‌و ئاینی‌‌و جیهانی‌ هه‌یه‌.

2. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ماڵی‌ داڵده‌دان‌و هه‌ر كارمه‌ندو هۆبه‌یه‌كی‌ په‌یوه‌ندیدار، كارئاسانی‌ ته‌واو پێشكه‌ش به‌‌و گروپ‌و ڕێكخراوانه‌ی‌ بواری‌ كاری‌ خۆبه‌خشی‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانیان به‌ ماڵی‌ داڵده‌دان‌و سودمه‌نده‌كانی‌، مۆڵه‌ت‌و ڕه‌زامه‌ندی‌ پێشوه‌خته‌یان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ وه‌رگرتووه‌.
3. گروپ‌و ڕێكخراوه‌كان پابه‌ندن به‌و یاساو ڕێنماییانه‌ی‌ كه‌ له‌ ماڵی‌ داڵده‌دان جێ‌ به‌جێده‌كرێن.
4. گروپ‌و ڕێكخراوه‌كان پابه‌ندن به‌ نهێنی‌ پارێزی‌‌و پاراستنی‌ سه‌لامه‌تی‌ ژیانی‌ سودمه‌ندان‌و ماڵی‌ داڵده‌دان.
5. ئه‌و بوارانه‌ی‌ كه‌ كه‌س‌و گروپ‌و ڕێكخراوه‌كان ده‌توانن تیایدا هاوكارو پشتیوانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان بن بریتین له‌:(دابینكردنی‌ كه‌ره‌سته‌و پێداویستی‌ سودمه‌ندان‌و ماڵه‌كه‌یان، خزمه‌تگوزاری‌ یاسایی‌، كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌، ته‌ندروستی‌، په‌روه‌رده‌یی‌، وه‌رزشی‌، چالاكی‌ تایبه‌ت به‌ پیشه‌ی‌ ده‌ست‌و هونه‌رو ده‌ستڕه‌نگینی‌‌و كات به‌سه‌ربردن).
6. هه‌ر گروپ‌و ڕێكخراوێك له‌ بواری‌ ئاشته‌وایی‌‌و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ سودمه‌نددا كاربكات پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی‌ توندوتیژی‌/ سه‌نته‌ری‌ ڕاوێژكاری‌ خێزان بكات، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو تێك نه‌گیرانی‌ كار‌و دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ی‌ هه‌وڵه‌كان.
7. له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌‌و جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ پاراستنی‌ سه‌لامه‌تی‌ گیانی‌ سودمه‌ندان، به‌رپرسی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان‌و كارمه‌ندی‌ ڕاسپێردراو به‌ ناونیشانی‌ توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ یان یاسایی‌ كۆنترۆڵی‌ ته‌واویان هه‌یه‌ له‌سه‌ر كارو چالاكییه‌كانی‌ ڕێكخراوه‌كان به‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌ك به‌ پێویستی‌ بزانن، چ به‌هۆی‌ هاوكاری‌‌و هه‌ماهه‌نگی‌ یان دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ سه‌لامه‌تی‌ كه‌یس‌و نه‌چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ زانیاریی‌و نهێنی‌ داڵده‌دراوان‌و ماڵه‌كه‌، ڕێگه‌و شێوازی‌ كۆنترۆڵكردن‌و هه‌ماهه‌نگیه‌كه‌ش به‌ پێی‌ جۆری‌ چالاكی‌‌و ڕێكخراوه‌كه‌ ده‌ستنیشانده‌كرێت.
8. گروپ‌و ڕێكخراوه‌كان به‌رپرسیارن له‌و كۆمه‌ك‌و هاوكارییانه‌ی‌ كه‌ له‌ خه‌ڵكانی‌ خێرخوازو ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی‌و مرۆڤدۆسته‌كانی‌ كۆ ده‌كه‌نه‌وه‌و به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ ده‌یگه‌یه‌ننه‌ شوێنی‌ مه‌به‌ست.
9. پاش وه‌رگرتنی‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ پێشوه‌خته‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ هه‌ر چالاكییه‌ك، گروپ‌و ڕێكخراو سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ كه‌ به‌شداریده‌كه‌ن له‌ چالاكییه‌كانیدا به‌ داواكاری‌ فه‌رمی‌‌و زانیاریی‌ ته‌واوه‌وه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌/ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان ده‌ناسێنێت‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیش كارتی‌ ڕێگه‌ پێدانیان بۆ دروست ده‌كات.
10. گروپ‌و ڕێكخراو مافی‌ پێشكه‌شكردنی‌ ڕاپۆرتی‌ كارو چالاكی‌، ڕاپۆرتی‌ پێشنیاریان هه‌یه‌ به‌ شێوه‌ی‌ مانگانه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌/ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان.
11. به‌رپرسی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان مافی‌ پێكشه‌شكردنی‌ ڕاپۆرتی هه‌یه‌ له‌سه‌ر كاره‌كانی‌ گروپ‌و ڕێكخراو به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ وه‌ك به‌شێك له‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵسه‌نگاندن‌و پیاچوونه‌وه‌ به‌ كاره‌كانی‌ ڕێكخراوو گروپی‌ ڕێگه‌ پێدراودا.
12. به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ ته‌واوی‌ به‌رپرسی‌ ماڵ‌و به‌ پێی‌ پلانێكی‌ پێشوه‌خته‌، ده‌رگای‌ پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ سودمه‌ندان‌و ماڵه‌كانیان له‌ سه‌عات (8.30ی‌ به‌یانی‌) كراوه‌یه‌ تا (1ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ) له‌ ڕۆژانی‌ (یه‌كشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌) ئه‌گه‌ر پێویستی‌ كرد له‌ كاتی‌ تردا كارێك ئه‌ندامبدرێت ئه‌وه‌ پێویسته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاگاداربكرێته‌وه‌و به‌رپرسی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان هه‌ماهه‌نگی‌ ته‌واو بكات به‌ ورده‌كارییه‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ سه‌لامه‌تی‌ ماڵ‌و سودمه‌نده‌كانی‌.
13. گروپ‌و ڕێكخراو ته‌نها كاری‌ خۆیان ده‌كه‌ن‌و ده‌ست ناخه‌نه‌ كاروباری‌ كارگێری‌‌و فه‌رمانه‌ فه‌رمییه‌كان‌و كاری‌ توێژه‌رو یاساییه‌كان‌و كارمه‌ندانی‌ تر، له‌ كاتی‌ بوونی‌ هه‌ر پێشنیارو تێبینییه‌كدا بۆ پێشخستنی‌ كارو چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ به‌رپرسی‌ ماڵ یان (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌/ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان)‌و تێبینی‌‌و سه‌رنجی‌ خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
14. ئه‌و كه‌س‌و گروپ‌و ڕێكخراوانه‌ی‌ به‌ فه‌رمی‌ ڕێگه‌یان پێدرا كاربكه‌ن ئه‌وه‌ پێویسته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و به‌ش‌و به‌پرسه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاگاداری‌ ورده‌كارییه‌كانی‌ به‌رنامه‌و كارو پڕۆژه‌كه‌ بن‌و كارمه‌ندو به‌رپرسی‌ په‌یوه‌ندیدار ڕاسپێرن بۆ هه‌ماهه‌نگی‌ تا كاتی‌ كۆتایی‌ پڕۆژه‌و كارو چالاكییه‌كه‌، ئه‌وه‌ش به‌ هه‌ماهه‌نگی‌‌و ئاگاداری‌ ته‌واوی‌ به‌رپرسی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان. 
15. دیاریكردنی‌ خواست‌و پێویستی‌ ماڵه‌كان بۆ گروپ‌و ڕێكخراوی‌ خۆبه‌خشی‌ چاكه‌كار له‌ ده‌سه‌ڵات‌و ئه‌ركه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیه‌.
16. هه‌ر كارێكی‌ په‌یوه‌ست به‌ میدیا له‌نێو ماڵی‌ داڵده‌دان قه‌ده‌غه‌یه‌، هیچ كه‌س‌و ڕێكخراوو گورپێك مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ هیچ جۆره‌ ئامێرێكی‌ په‌یوه‌ندی‌‌و تۆماركردنی‌ ده‌نگ‌و وێنه‌و ڤیدیۆ له‌گه‌ڵ خۆی‌ به‌رێته‌ ناو ماڵی‌ داڵده‌دان، له‌مباره‌یه‌وه‌ پێویسته‌ به‌رپرسی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان‌و كارمه‌نده‌كانی‌‌و كه‌س‌و گروپ‌و ڕێكخراوه‌كانی‌ پابه‌ندی‌ ئه‌و بڕگه‌و ماددانه‌ بن كه‌ له‌ (ڕێبه‌ری‌ سیاسه‌تی‌ میدیایی‌)دا تایبه‌ت به‌ ماڵی‌ داڵده‌دان ئاماژه‌یان پێكراوه‌.
17. كه‌س‌و ڕێكخراوو گروپه‌كان ده‌توانن هاوكاری‌ ماڵی‌ داڵده‌دان بن به‌ پێشكه‌شكردنی‌ كارمه‌ندی‌ خۆبه‌خش به‌ پێی‌ پێویستی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ماڵی‌ داڵده‌دان پێشوازی‌ له‌ هه‌ر كارمه‌ندێكی‌ خۆبه‌خش ده‌كه‌ن به‌ پێی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌‌و له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاساو ڕێنماییه‌كاندا پاش ڕاهێنان‌و تێپه‌ڕبوون به‌ ڕێوشوێنه‌كانی‌ ئه‌م ڕێبه‌ره‌دا.
18. به‌رپرسی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان تۆمارێكی‌ تایبه‌ت به‌ كارو چالاكی ڕێكخراوه‌كان ڕاده‌گرێت، تیایدا هه‌موو سه‌ردانێكی‌ ڕێكخراوو كه‌سه‌كان به‌زانیاری‌ ته‌واوه‌ ڕۆژانه‌ تۆمارده‌كات به‌مه‌به‌ستی‌ سودلێوه‌رگرتنی‌ له‌كاتی‌ پێویستداو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆی‌ هه‌ركات پێویستی‌ كرد.

سێیه‌م/ ڕێكاری‌ كارگێڕی‌‌و یاسایی‌:
1. هه‌ر گروپ‌و ڕێكخراوێك كه‌ ده‌یه‌وێت به‌ شێك بێت له‌ هاوكارانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان‌و سودمه‌نده‌كانی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌م ڕێبه‌ره‌دا، پێویسته‌ داواكارییه‌ك به‌ كڵێشه‌ی‌ فه‌رمی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ی‌ پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بكات‌و تیایدا ئه‌و كارو چالاكییانه‌ ڕوون بكاته‌وه‌ كه‌ پێشكه‌شی‌ ده‌كات، هه‌روه‌ها ناوو زانیاریی‌ ته‌واوی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ به‌شدارده‌بن له‌ كارو چالاكییه‌كاندا.
2. گروپ‌و ڕێكخراو ناوی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ماڵی‌ داڵده‌دان‌و دامه‌زراوه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌كارناهێنێت بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی‌ تری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌م ڕێبه‌ره‌، ته‌نها له‌ پێناو سودو قازانج‌و خزمه‌تی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان‌و سودمه‌نده‌كانیدا نه‌بێت.
3. بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌ر زانیارییه‌ك له‌باره‌ی‌ (ماڵی‌ داڵده‌دان، شوێنه‌كه‌ی‌، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی‌، كارمه‌نده‌كانی‌، نیشته‌جێبووه‌كانی‌، بیناو پێكهاته‌كه‌ی‌) له‌لایه‌ن كه‌س‌و گروپ‌و ڕێكخراوه‌كانه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌و كه‌سی‌ كه‌مته‌رخه‌م ڕووبه‌ڕووی‌ لێپێچینه‌وه‌ی‌ یاسایی‌ ده‌بێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر زانیارییه‌كی‌ به‌ هه‌ر هۆكارێك دابێت به‌كه‌سێك یان لایه‌نێك یان ده‌زگایه‌ك یان هاووڵاتیه‌ك یان كه‌س‌وكاری‌ سودمه‌ندو نیشته‌جێبوویه‌كی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان.
4. هه‌ر گروپ‌و ڕێكخراوێك ڕێگه‌ی‌ پێدرا به‌ كاركردن له‌گه‌ڵ ماڵی‌ داڵده‌دان، پێویسته‌ هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ ئه‌م ئه‌م ڕێبه‌ره‌ به‌ سێ‌ وێنه‌ واژۆبكات‌و ئاگاداری‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی‌ بێت‌و به‌ڵێننامه‌ی‌ پابه‌ندی‌‌و نهێنی‌ پارێزی‌ له‌ به‌شی‌ یاسا پڕبكاته‌وه‌(وێنه‌یه‌ك له‌لای‌ خۆی‌ ده‌مێنێته‌وه‌، وێنه‌یه‌ك بۆ به‌شی‌ یاسا، وێنه‌یه‌ك بۆ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان).
5. هه‌ر سه‌رپێچیه‌كی‌ یاسایی‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ زیانگه‌یاندن به‌ ماڵی‌ داڵده‌دان‌و سودمه‌ندو كارمه‌نده‌كانی‌ ئه‌نجامدرا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ پێی‌ یاسا به‌ركاره‌كان له‌ دادگاكاندا مامه‌ڵه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ده‌كات.
6. ئه‌م ڕێبه‌ره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ ئه‌نجامدانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی‌ زانستی‌ له‌ بواری‌ توندوتیژی‌‌و مافی‌ مرۆڤ‌و ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراودا داواكاری‌ پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ده‌كه‌ن.
7. له‌كاتی‌ ڕوودانی‌ هه‌ر گرفتێكدا كه‌ ئه‌م ڕێبه‌ره‌ چاره‌سه‌ری‌ نه‌كردبێت‌و ئاماژه‌ی‌ پێ‌ نه‌دابێت، گروپ‌و ڕێكخراوی‌ ڕێگه‌ پێدراو به‌ پێی‌ قه‌باره‌ی‌ گرفته‌كه‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌.
8. له‌ ڕۆژی‌ ده‌رچوونی‌ ئه‌م ڕێبه‌ره‌وه‌ سه‌رجه‌م ڕێگه‌پێدان‌و هه‌ماهه‌نگی‌‌و كاره‌ پێكه‌وه‌ییه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوو گروپ‌و كه‌سانی‌ هاوكاره‌وه‌ كه‌ تا ئێستا ئه‌نجامدراون‌و به‌رده‌وامن له‌م چوارچێویه‌دا ڕێك ده‌خرێنه‌وه‌.

تێبینی: بۆ ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕێبه‌ره،‌ ژماره‌یه‌ك‌‌ كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان یاریده‌ده‌رانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی و شاره‌زاكانی دیوان و‌ به‌رپرسی‌ به‌شه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ڕێوه‌ چووه‌، هه‌روه‌ها بۆچوونی ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تی و نێوخۆییه‌كانی بواری ماف و مافه‌كانی ژنان و گروپی(GBV) به‌ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جیاواز وه‌رگیراوه‌.


واژۆ
عومەر عەبدڵڵا گوڵپی‌ 
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
 12ی 4ی 2018



21/04/2018
بابەتی زیاتر...
123
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.