• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
یاساو رێنمایی
ڕێبه‌ری‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان

بۆ خستنه‌ڕووی‌ زانیاریی‌ ته‌واو له‌سه‌ر دایه‌نگه‌ناحكومییه‌كان، ئه‌م ڕێبه‌ره‌ له‌ چه‌ند ته‌وه‌رو خاڵێكدا ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ست هاووڵاتیانی‌ خۆشه‌ویست له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، به‌مجۆره‌:

یه‌كه‌م/ پێناسه‌ی‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان:
شوێنێك پێی‌ ده‌وترێت دایه‌نگه‌ كه‌ ئه‌و مه‌رجانه‌ی‌ تێدا هاتبنه‌ دی‌ كه‌ له‌ ڕێنمایی‌‌و سیستمی‌ دایه‌نگه‌كاندا هاتووه‌‌و كارده‌كات بۆ ڕه‌خساندنی‌ بارودۆخ‌و ژینگه‌ی‌ گونجاو بۆ گه‌شه‌كردنی‌ منداڵ گه‌شه‌كردنێكی‌ سروشتی‌‌و ڕاست‌و دروست، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی‌ بۆچوون‌و ڕه‌فتاریان له‌ ڕێگه‌ی‌ جێ‌ به‌جێكردنی‌ پرۆگرامی‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هاوچه‌رخ له‌ بواری‌ ڕۆشنبیری‌‌و كات به‌سه‌ربردندا.

دووه‌م/ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان چۆن كارده‌كه‌ن‌و مۆڵه‌ت له‌ كێ‌ وه‌رده‌گرن؟

دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان به‌ پێی‌ ڕێنمایی‌ ژماره‌ (1)ی‌ ساڵی‌ (2015) ی‌ تایبه‌ت به‌ دایه‌نگه‌كان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، ده‌رچوو له‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ به‌نووسراوی‌ ژماره‌ (1907) له‌ 28ی‌ 4ی‌ 2015 گشتاندنی‌ پێكراوه‌ مۆڵه‌تیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ وه‌رگرتووه‌، بۆ زانیاریی‌ زیاترو خوێندنه‌وه‌ی‌ سه‌رجه‌م سیستم‌و ڕێنماییه‌كان سه‌ردانی‌ ئه‌م لینكه‌ی‌ خواره‌وه‌ بكه‌: (كلیك بكه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌).

له‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كاندا، سه‌ره‌ڕای‌ خاوه‌نی‌ دایه‌نگه‌ كه‌ مۆڵه‌تی‌ فه‌رمی‌ به‌ناوه‌وه‌یه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ به‌ توانا هه‌ن كه‌ كاریان به‌ڕێوه‌بردنی‌ دایه‌نگه‌و ئاراسته‌كردنی‌ توانا مادی‌‌و مرۆییه‌كانه‌ له‌ پێناو خزمه‌تكردنی‌ منداڵدا به‌ باشترین شێوه‌، توێژه‌ری‌ به‌ توانا ئاماده‌یی‌ هه‌یه‌ كه‌ گرنگی‌ به‌ ژیانی‌ منداڵان ده‌ده‌ن له‌ رووی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونیه‌وه‌، داده‌كان خزمه‌تی‌ منداڵان ده‌كه‌ن‌و له‌ ئامێزیان ده‌گرن‌و پاك‌و خاوێنیان ڕاده‌گرن‌و چاودێریان ده‌كه‌ن‌و به‌بێ‌ جیاوازی‌ سۆزو خۆشه‌ویستیان پێ ده‌به‌خشن، چێشتلێنه‌ره‌كان خوادرنی‌ ته‌ندروست‌و پاك‌و خاوێنیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، مامۆستاكان گرنگی‌ به‌ په‌روه‌رده‌و یاریده‌ده‌رانی‌ پزیشكیش گرنگی‌ به‌ ته‌ندورستیان ده‌ده‌ن، باخچه‌ی‌ دایه‌نگه‌ له‌لایه‌ن باخه‌وانه‌وه‌ سه‌وزو ئاماده‌ ده‌كرێت بۆ دروستكردنی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ جوانی‌ دڵگیر له‌ دایه‌نگه‌دا، به‌ كورتی‌ له‌ دایه‌نگه‌ هه‌موو شتێك له‌ خزمه‌ت منداڵدایه‌.

سێیه‌م/ دایه‌نگه‌كان چۆن سه‌رپه‌رشتی‌ ده‌كرێن؟
دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی‌ تایبه‌ت‌و توێژه‌ری‌ به‌ تواناو شاره‌زاوه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سه‌رپه‌رشتیده‌كرێن‌و ڕێنمایی‌ پێویستیان پێ‌ ده‌درێت‌و به‌شێوه‌ی‌ به‌رده‌وام چاودێری‌ ده‌كرێن، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ لیژنه‌یه‌كی‌ تر كه‌ له‌لایه‌ن قاقائمقامییه‌ته‌وه‌ پێكهێنراوه‌و نوێنه‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیشی‌ تێدایه‌و كاری‌ چاودێری‌ دایه‌نگه‌كانه‌ له‌ هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه‌.

چواره‌م/ نرخی‌ له‌خۆگرتنی‌  منداڵ بۆ مانگێك له‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان به‌مجۆره‌یه‌:
نرخ له‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ له‌ نێوان 100 هه‌زار دینار بۆ 140 هه‌زار دیناردایه‌، به‌داشكاندنی‌ له‌ سه‌دا بیست به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ نرخه‌كان ده‌كه‌ونه‌ نێوان 80 هه‌زار دینار بۆ 112 هه‌زار دینار، به‌ڵام زۆرینه‌ی‌ زۆری‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان نرخیان دیاریكراوه‌و بریتییه‌ له‌ 80 هه‌زار دینار ته‌نها چه‌ند دایه‌نگه‌یه‌كی‌ كه‌م نه‌بێت كه‌ ڕێگه‌ی‌ سه‌رو 80 هه‌زار دینار تا112 هه‌زار دیناریان پێدراوه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ به‌رزی‌ ئاستی‌ خزمه‌گوزارییه‌كانیانه‌وه‌.

پێنجه‌م/ ده‌وام‌و كاتی‌ كاركردنی‌ دایه‌نگه‌كان:
به‌پێی‌ ڕێنماییه‌كان، ڕۆژانی‌ ده‌وامی‌ دایه‌نگه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا 6 رۆژه‌، واته‌ له‌ رۆژانی‌ شه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌، هه‌روه‌ها سه‌عاتی‌ ده‌وام بریتییه‌ له‌ 7 سه‌عات كاركردن، واته‌ له‌ سه‌عات 7ی‌ به‌یانی‌ بۆ سه‌عات 2ی‌ پاش نیوه‌ڕۆ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دایكێك پێویستی‌ به‌ درێژكردنه‌وه‌ی‌ كاتی‌ دایه‌نگه‌ هه‌بوو له‌ دوای‌ سه‌عات 2، ئه‌وه‌ بۆ دایه‌نگه‌ به‌ ئاگاداری‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ده‌توانێت سه‌عاتی‌ ده‌وام درێژبكاته‌وه‌ تا كۆتا كات كه‌ بریتییه‌ له‌ 7.30ی‌ شه‌و، پاش ئه‌و كاته‌ مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ نییه‌ ده‌وام درێژ بكاته‌وه‌.

شه‌شه‌م/ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ دایه‌نگه‌:
خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ دایه‌نگه‌ بریتییه‌ له‌ پێشوازی‌ منداڵ، خواردنی‌ به‌یانیان‌و نێوانه‌ ژه‌م‌و خواردنی‌ نیوه‌ڕوان‌و ژه‌مێكی‌ سوكی‌ پاش نیوه‌ڕۆو میوه‌ به‌ پێی‌ خشته‌یه‌ك كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی‌ پسپۆڕو شاره‌زاوه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ دانراوه‌، هه‌روه‌ها گه‌شه‌پێدانی‌ توانای‌ منداڵ له‌ ڕووی‌ قسه‌كردن‌و لایه‌نی‌ هزریی‌و ره‌فتارییه‌وه‌، هه‌روه‌ها كات به‌سه‌ربردن‌و سه‌رقاڵی‌‌و یاری‌، ئه‌مه‌ بێجگه‌ له‌ وانه‌ی‌ په‌روه‌رده‌یی‌‌و وه‌رزشی‌‌و هونه‌ریی‌ پێویست به‌ پێی‌ ته‌مه‌ن‌و پێویستی‌ منداڵ.

هێندێك خزمه‌تگوزاری‌ زیاده‌ هه‌ن كه‌ پێشكه‌ش به‌ منداڵان ده‌كرێن، یان بابه‌ته‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ وه‌رزش‌و هونه‌ره‌وه‌ بڕو ڕێژه‌و جۆریان له‌ دایه‌نگه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ دایه‌نگه‌یه‌كی‌ تر ده‌گۆڕێت.

حه‌وته‌م/ پۆلێن‌و ئاستی‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان:
له‌ پێناو گه‌شه‌پێدانی‌ توانای‌ دایه‌نگه‌كان‌و دروستكردنی‌ پێشبڕكێ‌ بۆ خزمه‌تكردنی‌ منداڵ له‌نێوان دایه‌نگه‌كان‌و بوونی‌ پێوه‌رێك له‌لای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ بۆ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دایه‌نگه‌كان‌و به‌رچاوڕوونی‌‌و دڵنیایی‌ دایك‌و باوكی‌ منداڵ بۆ دایه‌نگه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ساڵانه‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان به‌هۆی‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێكی‌ زانستیانه‌و بابه‌تیانه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كات به‌سه‌ر چوار گروپی‌ (A, B, C, D) له‌ به‌رزترین ئاست (A) بۆ نزمترین ئاست (D)، به‌ڵام له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا دایك‌و باوكی‌ منداڵ دڵنیا ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ دایه‌نگه‌كان شوێنێكی‌ سه‌لامه‌تن بۆ ژیانی‌ منداڵ‌و هه‌ركات سه‌رپێچییه‌ك هه‌بێت دایه‌نگه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ لێپرسینه‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌ به‌ پێی‌ جۆری‌ سه‌رپێچی‌‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه‌ی‌.

هه‌شته‌م/ مه‌رجه‌كانی‌ وه‌رگرتنی‌ منداڵ له‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان:

1ـ پێویسته‌ ته‌مه‌نی‌ منداڵ له‌ نێوان (45 رۆژی‌ سه‌ره‌تای‌ له‌ دایكبوون بۆ چوار ساڵ) بێت له‌ ڕۆژانی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ فۆرم.
2ـ پێویسته‌ منداڵ هیچ نه‌خۆشییه‌كی‌ گوازراوه‌ی‌ نه‌بێت، هه‌روه‌ها نابێت خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت بێت له‌ جۆره‌كانی‌ (ئۆتیزم، داون، فره‌ جوڵه‌یی‌، ADHD و هاوشێوه‌كانیان).

نۆیه‌م/ له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ چه‌ند دایه‌نگه‌ هه‌یه‌؟
له‌ سنوری‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ 11 دایه‌نگه‌ی‌ حكومی‌‌و زیاتر له‌ 49 دایه‌نگه‌ی‌ ناحكومی‌ مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه‌و كاری‌ ڕۆژانه‌ی‌ خۆیان ده‌كه‌ن.

ده‌یه‌م/ چ شتێك له‌ دایه‌نگه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌؟
له‌سه‌ر دایه‌نگه‌‌و ستافه‌كه‌ی‌ ئه‌مانه‌ی‌ خواره‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ن: 
1ـ له‌سه‌ر دایه‌نگه‌كان‌و ستافه‌كانیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه‌ هه‌تا توێژه‌رو مامۆستاو داده‌و كارمه‌ندو پاسه‌وان‌و شۆفێرو چێشتلێنه‌رو كارگوزارو باخه‌وان هه‌موو جۆره‌ توندوتیژییه‌كی‌ ده‌روونی‌‌و جه‌سته‌یی‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو كارمه‌ندێك به‌لێننامه‌یه‌كی‌ له‌ به‌شی‌ یاسای‌ به‌ڕێوه‌ه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ پڕكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هیچ جۆرێك له‌ هیچ دۆخێكدا هیچ جۆره‌ توندوتیژییه‌ك به‌رانبه‌ر منداڵ نانوێنێت، له‌كاتی‌ پابه‌ند نه‌بوونیشدا دایه‌نگه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ سزاو لێپێچینه‌وه‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌پێی‌ سه‌رپێچی‌‌و جۆری‌ توندوتیژییه‌كه‌.

2ـ هه‌ر جۆره‌ جیاكارییه‌ك له‌نێوان منداڵه‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌مای‌ ڕه‌گه‌زو چینایه‌تی‌‌و خزمایه‌تی‌‌و حزبایه‌تی‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌و پێویسته‌ دایه‌نگه‌ پابه‌ند بێت به‌ پاراستنی‌ مافه‌ چون یه‌كه‌كانی‌ منداڵ‌و پێشكه‌شكردنی‌ خزمه‌تگوزاری‌‌و چاودێری‌ منداڵه‌كان به‌بێ‌ جیاوازی‌.

3ـ وه‌رگرتنی‌ هه‌ر جۆره‌ پاره‌یه‌كی‌ زیاده‌و به‌رتیلێك له‌ دایك‌و باوك له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و به‌كارهێنانی‌ دایه‌نگه‌ بۆ كاری‌ نایاسیی‌‌و سه‌رپێچی‌‌و خراپ سودوه‌گرتن له‌ ناوبانگی‌ دایه‌نگه‌كه‌ی‌.

یازده‌یه‌م/ ناونیشان‌و زانیاریی‌ له‌باره‌ی‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كانه‌وه‌:


١ـ دایەنگەی گەشە:
ناونیشان : سلێمانی- زەرگەتە.
ژمارە تەلەفوون : 053,3390045 – 07705057989.
خاوەنی دایەنگە : درەخشان حەسەن موحەممەد.
مۆلەت : ژمارە(4) لە14ی ٩ی 2006.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی (2019) : گروپی (A).

٢- دایەنگەی شاری نەورۆز :
ناونیشان : سلێمانی – ئاوبارە.
ژمارەی تەلەفوون : 07706941771 - 07730250148
خاوەنی دایەنگە : كەژاڵ ئەبوبەکر مەولود.
مۆلەت : ژمارە(157) لە21ی ١١ی 2018.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی (2019) : گروپی (A).

٣- دایەنگەی ڕۆژ :
ناونیشان : سلێمانی – گردی زەرگەتە.
ژمارەی تەلەفوون :(053,3185409 - 07712236868)
خاوەنی دایەنگە : بەیان موحەممەد ڕەحیم.
مۆلەت: ژمارە(2) لە7ی 10ی 2018.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی (2019) : گروپی (A).

٤- دایەنگەی جاف تاوەر :
ناونیشان: سلێمانی – سەرچنار.
ژمارەی تەلەفوون: 07701258199 
خاوەنی دایەنگە: كەژاڵ ئەبوبەکر مەولود.
مۆلەت : ژمارە(104) لە20ی 4ی 2014.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی (2019) : گروپی (A).

٥- دایەنگەی بەرزاییەكانی سلێمانی:
ناونیشان : سلێمانی – كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی‌ شاری‌ بەرزاییەكانی‌ سلێمانی‌.
ژمارەی تەلەفوون : 07717271073 
خاوەنی دایەنگە : پەیوەست ئەحمەد رەزا.
مۆلەت : ژمارە(133) لە15ی 12ی 2015.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی (2019): گروپی (A).

٦- دایەنگەی قەیوان سیتی:
ناونیشان : سلێمانی – ڕاپەڕین.
ژمارەی تەلەفوون : ٠٧٥١١٣٣٠٥٩٩ 
خاوەنی دایەنگە: سۆزان ئەبوبەکر مەولود.
مۆلەت : ژمارە(89) لە29ی 8ی 2012.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019): گروپی (A).

٧ـ دایەنگەی خەونی مناڵان:
ناونیشان : سلێمانی – شەهیدانی سەرچنار.
ژمارەی تەلەفوون:  07700440071- 07507171905 
خاوەنی دایەنگە: نەوشیراوان خەسرەو ڕەوف.
مۆلەت : ژمارە(93) لە٧ی ١١ی  2012.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019): گروپی (A).

٨- دایەنگەی سان:
ناونیشان : سلێمانی – پرۆژەی نیشتەجێبوونی‌ دریم لاند.
ژمارەی تەلەفوون :  07701563203.
خاوەنی دایەنگە : ڕووناک موحەممەد قادر.
مۆلەت : ژمارە(80) لە1ی 2ی  2012 .
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019) : گروپی (B).

٩ـ دایەنگەی شنیار:
ناونیشان : سلێمانی – عەواڵ.
ژمارەی تەلەفوون :  07702213545
خاوەنی دایەنگە : موژدە سەعید عەبدوڵڵا.
مۆلەت : ژمارە(92) لە21ی 10ی  2012 .
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی (2019) : گروپی (B).

١٠ـ دایەنگەی هەرەوەزی:
ناونیشان : سلێمانی – ڕزگاری.
ژمارەی تەلەفوون :  3190238053,
خاوەنی دایەنگە : كۆمەڵەی‌ هەرەوەزی.
مۆلەت : ژمارە(107) لە11ی 10ی  2014 .
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی (2019) : گروپی (B).

١١ـ دایەنگەی مارگرێت:
ناونیشان : سلێمانی – ئاشتی.
ژمارەی تەلەفوون: 053,3290111.
خاوەنی دایەنگە : كۆمپانیای مارگرێت.
مۆلەت : ژمارە(141) لە4ی 10ی  2016 .
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019) : گروپی (B).

١٢- دایەنگەی سۆزی دایك:
ناونیشان : سلێمانی – شێخ محیەدین.
ژمارەی تەلەفوون : 053,3208834.
خاوەنی: سروە عەبدوڵڵا موحەممەد.
مۆلەت : ژمارە(78) لە26ی 12ی 2011 .
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی (2019) : گروپی (B).

١٣- دایەنگەی تەوار:
ناونیشان : سلێمانی – عەقاری.
ژمارەی تەلەفوون :07708690258-07516600916  
خاوەنی دایەنگە : یەكێتی ژنانی‌ کوردستان.
مۆلەت : ژمارە(25) لە27ی 10ی 2008.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019): گروپی (B).

١٤- دایەنگەی گوڵاڵە سورە:
ناونیشان : سلێمانی – ئاشتی.
ژمارەی تەلەفوون :07515014353- 07701424037.
خاوەنی دایەنگە : بەرزان مەحمود موحەممەد.
مۆلەت : ژمارە(91) لە9ی 9ی  2012.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019): گروپی (B).

١٥- دایەنگەی ئەلەند:
ناونیشان : سلێمانی – شاری‌ نیشتەجێبوونی‌ لوبنان سیتی.
ژمارەی تەلەفوون :07703507010.
خاوەنی دایەنگە : جوان عوسمان مەجید.
مۆلەت : ژمارە(96) لە10ی 2ی  2013.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019) : گروپی (B).

١٦- دایەنگەی هەنگاوی‌ بچوك:
ناونیشان : سلێمانی – مامۆستایان.
ژمارەی تەلەفوون: 0533271951. 
خاوەنی دایەنگە : كوێستان مەحمود سەعید.
مۆلەت : ژمارە(145) لە7ی 5ی  2017.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019) : گروپی (B).

١٧- دایەنگەی  كۆشكی منداڵ:
ناونیشان : سلێمانی – ئاشتی.
ژمارەی تەلەفوون :07701203104-07501369009
خاوەنی دایەنگە : شاگوڵ ئیسماعیل فەرەج.
مۆلەت : ژمارە(137) لە16ی 3ی  2016.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019) : گروپی (B).

١٨- دایەنگەی گەشاوە:
ناونیشان : سلێمانی – سەرچنار.
ژمارەی تەلەفوون :07703568899  
خاوەنی دایەنگە : لاڤە موحەممەد خدر.
مۆلەت : ژمارە(116) لە21ی 10ی  2014.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019) : گروپی (B).

١٩- دایەنگەی شەنگین:
ناونیشان : سلێمانی – چوارباخ.
ژمارەی تەلەفوون :07725446982-07501852461
خاوەنی دایەنگە : رۆژان  بەهادین عەبدوڕەحمان.
مۆلەت : ژمارە(108) لە17ی 1ی  2016.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019) : گروپی (B).

٢٠- دایەنگەی گوڵە مێخەك:
ناونیشان : سلێمانی – بەرانان.
ژمارەی تەلەفوون :3302177053,-07711511809
خاوەنی دایەنگە : ئاشتی كاكە برا.
مۆلەت : ژمارە(81) لە3ی 4ی  2012.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019) : گروپی (B).

٢١- دایەنگەی لالە:
ناونیشان : سلێمانی – شەهیدانی سەرچنار.
ژمارەی تەلەفوون :07701550111
خاوەنی دایەنگە : شەهلا سەیفەدین حەسەن.
مۆڵەت: ژمارە(12) لە12ی 11ی 2007.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019) : گروپی (B).

٢٢- دایەنگەی بەرزاییەكانی قەیوان:
ناونیشان : سلێمانی – پرۆژەی شاری‌ بەرزاییەكانی قەیوان.
ژمارەی تەلەفوون :07517923088
خاوەنی دایەنگە : كۆمپانیای‌ مایە.
مۆڵەت : ژمارە(150) لە7ی 1ی  2018.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019) : گروپی (B).

٢٣- دایەنگەی مریەم:
ناونیشان : سلێمانی – پشت كە نیسەی‌ ماریوسف.
ژمارەی تەلەفوو: 07707694565.
خاوەنی دایەنگە : ئەیمەن عەزیز هورمز.
مۆڵەت : ژمارە(151) لە9ی 1ی  2018.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی (2019) : گروپی (B).

٢٤- دایەنگەی تەرزە :
ناونیشان : سلێمانی – عەلی ناجی.
ژمارەی تەلەفوون :07702467203
خاوەنی دایەنگە : كاژاو موحەممەد.
مۆڵەت: ژمارە(126) لە13ی 12ی 2017.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی (2019) : گروپی (B).

٢٥- دایەنگەی هەنارە گوڵ:
ناونیشان : سلێمانی – ڕزگاری.
ژمارەی تەلەفوون: 0533184589.
خاوەنی دایەنگە : ڕۆشنا زاهیر حەمە ئەمین.
مۆلەت : ژمارە(74) لە14ی 11ی  2011.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019) : گروپی (B).
 
٢٦- دایەنگەی شاری‌ پزیشكان 2:
ناونیشان : سلێمانی –قڕگە ناو پڕۆژەی نیشتەجێبوونی‌ شاری پزیشكان.
ژمارەی تەلەفوون :07501821001
خاوەنی دایەنگە : سۆز سالار موحەممەد.
مۆلەت : ژمارە(153) لە15ی 7ی  2018.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019) : گروپی (C).

٢٧- دایەنگەی لانیا:
ناونیشان : سلێمانی – بەختیاری .
ژمارەی تەلەفوون :07701448148
خاوەنی دایەنگە :بەهرە نەسرەدین حمە.
مۆلەت : ژمارە(98) لە16ی 5ی 2013.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019): گروپی (C).

٢٨- دایەنگەی هیرۆنی نوێ:
ناونیشان : سلێمانی – كۆمپانیای هیرۆن .
ژمارەی تەلەفوون :07713259292-07501342838
خاوەنی دایەنگە :هۆگر قادر عەبدوڵڵا.
مۆلەت : ژمارە(142) لە18ی 12ی  2016.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019) : گروپی (C).

٢٩- دایەنگەی دەنكە هەنارە:
ناونیشان : سلێمانی – ئیبراهیم ئەحمەد.
ژمارەی تەلەفوون :07701717872
خاوەنی دایەنگە :چرۆ سەلام عەبدوڵڵا.
مۆلەت : ژمارە(117) لە 2ی 11ی 2014.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019) : گروپی (C).

٣٠- دایەنگەی هێلانەی‌ منداڵان:
ناونیشان : سلێمانی – ئیبراهیم ئەحمەد.
ژمارەی تەلەفوون :07707706560
خاوەنی دایەنگە :سۆنیا عەبدوڕەوف.
مۆلەت : ژمارە(152) لە 25ی 2ی 2018.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019) : گروپی (C).

٣١- دایەنگەی گۆیژە:
ناونیشان : سلێمانی – شاری گۆیژە .
ژمارەی تەلەفوون :07701990697
خاوەنی دایەنگە :سۆزان عەزیز ئەحمەد.
مۆلەت : ژمارە(138) لە 8ی 5ی 2016.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019) : گروپی (C).

٣٢- دایەنگەی ساندیبێل:
ناونیشان : سلێمانی – ئیبراهیم پاشا .
ژمارەی تەلەفوون: 07709674604
خاوەنی دایەنگە :هەڵاڵە موحەممەد صاڵح.
مۆلەت : ژمارە(59) لە 30ی 9ی 2014.
ئاستی دایەنگە بۆ ساڵی(2019) : گروپی (D).

٣٣- دایەنگەی فیردەوس:
ناونیشان: قەزای‌ چەمچەماڵ.
ژمارەی تەلەفوون:07704048187
خاوەنی دایەنگە :سەلیم مارف عەزیز.
مۆلەت : ژمارە(99) لەر17ی 7ی 2013.

٣٤- دایەنگەی ئایندەی كوردستان:
ناونیشان : سلێمانی – تووی مەلیك.
ژمارەی تەلەفوون: 07501438890
خاوەنی دایەنگە :سۆران عزەت صاڵح.
مۆڵەت : ژمارە(154) لە 14ی 10ی 2018.

٣٥- دایەنگەی ئەستێرەكان:
ناونیشان : سلێمانی – زێڕینۆك.
ژمارەی تەلەفوون :07501017976
خاوەنی دایەنگە: هەرێس كەمال خدر.
مۆڵەت: ژمارە(155) لە 21ی 10ی 2018.

٣٦- دایەنگەی شار:
ناونیشان: سلێمانی – مامۆستایان.
ژمارەی تەلەفوون: 07701962623
خاوەنی دایەنگە :شنۆ فەتاح عەبدوڵڵا.
مۆلەت : ژمارە(156) لە 5ی 11ی 2018.

٣٧- دایەنگەی مەلیك:
ناونیشان : سلێمانی – تووی‌ مەلیك.
ژمارەی تەلەفوون: 07721057438
خاوەنی دایەنگە :ئارەزوو ڕەحمان حەسەن.
مۆلەت : ژمارە(158) لە 15ی 11ی 2018.

٣٨- دایەنگەی ناز:
ناونیشان : سلێمانی – ئیبراهیم پاشا.
ژمارەی تەلەفوون :07511302188
خاوەنی دایەنگە :ئازاد كەریم موحەممەد.
مۆلەت : ژمارە(159) لە 9ی 12ی 2018.

٣٩- دایەنگەی سۆزی باوك:
ناونیشان : ئیدارەی‌ ڕاپەڕین – قەزای‌ ڕانیە.
ژمارەی تەلەفوون :07508575247
خاوەنی دایەنگە :مستەفا ئەبابەکر كاك ئەحمەد.
مۆڵەت: ژمارە(160) لە 3ی 12ی 2018.

٤٠- دایەنگەی ڕێبەری دوو:
ناونیشان : سلێمانی – دەربەندیخان.
ژمارە تەلەفوون : 07501318061  
خاوەنی دایەنگە: دڵشاد موحەمممەد عەلی.
مۆلەت : ژمارە(161) لە3ی 12ی 2018.

٤١- دایەنگەی چوارچرای نوێ:
ناونیشان : ئیدارەی‌ ڕاپەڕین – قەزای‌ ڕانیە.
ژمارە تەلەفوون:07701544993
خاوەنی دایەنگە: سروە قادر سەعید.
مۆلەت : ژمارە(162) لە 14ی 1ی 2019.

٤٢- دایەنگەی میر:
ناونیشان : سلێمانی – كوردسات.
ژمارەی تەلەفوون :07702473235
خاوەنی دایەنگە :شۆخان مەحمود حسەین.
مۆڵەت: ژمارە(60) لە 6ی 2ی 2019.

٤٣- دایەنگەی ئەژین:
ناونیشان: سلێمانی – هەوارە بەرزە.
ژمارەی تەلەفوون: 07511069897.
خاوەنی دایەنگە: شاگوڵ ئەمین هادی.
مۆڵەت: ژمارە(163) لە 24ی 4ی 2019.

٤٤- دایەنگەی ژیكەڵە:
ناونیشان : ئیدارەی‌ ڕاپەڕین – قەزای‌ ڕانیە.
ژمارەی تەلەفوون :07501286365
خاوەنی دایەنگە : ئەمیرە حەمید ئەحمەد.
مۆلەت : ژمارە(164) لە 25ی 2ی 2019.

٤٥- دایەنگەی كانی گوڵ:
ناونیشان : سلێمانی – بەكرەجۆ.
ژمارەی تەلەفوون: 07501203218
خاوەنی دایەنگە :ڕووناك قادر سڵێمان
مۆڵەت: ژمارە(167) لە 10ی 4ی 2019.

٤٦- دایەنگەی میوە:
ناونیشان : سلێمانی – قرگە.
ژمارە تەلەفوون: 07721590163
خاوەنی دایەنگە: بەناز ئەحمەد فەرەج.
مۆڵەت: ژمارە(165) لە24ی 3ی 2019.

٤٧- دایەنگەی ئانی:
ناونیشان : سلێمانی – بەرانان.
ژمارە تەلەفوون:07701372841
خاوەنی دایەنگە: ئەوین موحەممەد كەریم.
مۆڵەت: ژمارە(166) لە 1ی 4ی 2019.

٤٨- دایەنگەی گوندی ئەڵمانی:
ناونیشان : سلێمانی – پرۆژەی گوندی ئەڵمانی.
ژمارەی تەلەفوون :07701394140
خاوەنی دایەنگە : سۆزان ئەبوبەكر مەولود.
مۆڵەت : ژمارە(1٦8) لە 24ی 4ی 2019.

٤٩- دایەنگەی باران:
ناونیشان : سلێمانی – مامۆستایان.
ژمارەی تەلەفوون :07700367316
خاوەنی دایەنگە :شناوە رۆوف حاجی سعید
مۆڵەت: ژمارە(169) لە 28ی 4ی 2019.

دوازده‌یه‌م/ دایك‌و باوكی‌ منداڵ چۆن په‌یوه‌ندی‌ بكات له‌ كاتی‌ بوونی‌ كێشه‌دا؟
سه‌باره‌ت به‌ هه‌ر كێشه‌یه‌كی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ دایه‌نگه‌كانه‌وه‌، هاووڵاتیانی‌ به‌رێزو دایكان‌و باوكانی‌ خۆشه‌ویست ده‌توانن به‌م ناونیشان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌‌و په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌ن:

1ـ  ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ :
سلێمانی‌/ گردی‌ جۆگه‌، خوار ئاماده‌یی‌ هه‌ڵكه‌وتی‌ كوڕان یان پشت پاركی‌ دایك.

2ـ ژماره‌ ته‌له‌فوون : 
به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان: 053,3232390
به‌داله‌: 053,3230318، 053,3230319
نووسینگه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌: 053,3230237
یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌: 053,3230527
یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بۆ كاروباری‌ كارگێڕی‌: 053,3200016
به‌شی‌ یاسا: 053,3230314

3ـ ناونیشانمان له‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێت (www.socialsuli.com).

4ـ ناونیشانمان له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك : @socialsuli

5ـ كاته‌كانی‌ سه‌ردان‌و په‌یوه‌ندی‌:
 ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌، دوو شه‌ممه‌، سێ‌ شه‌ممه‌، چوارشه‌ممه‌.
 سه‌عات 8.30 – 1.00 ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ .

ئاماده‌كردنی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌هاوكاری‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كان
2017 ـ 2018



13/10/2017
بابەتی زیاتر...
123
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.