بۆ خستنه‌ڕووی زانیاریی ته‌واو له‌سه‌ر دایه‌نگه‌ناحكومییه‌كان، ئه‌م ڕێبه‌ره له چه‌ند ته‌وه‌رو خاڵێكدا ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست له سنوری پارێزگای سلێمانی، به‌مجۆره:
یه‌كه‌م/ پێناسه‌ی دایه‌نگه حكومییه‌كان:
شوێنێك پێی ده‌وترێت دایه‌نگه كه ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا هاتبنه دی كه له ڕێنمایی‌و سیستمی دایه‌نگه‌كاندا هاتووه‌و كارده‌كات بۆ ڕه‌خساندنی بارودۆخ‌و ژینگه‌ی گونجا بۆ گه‌شه‌كردنی منداڵ گه‌شه‌كردنێكی سروشتی‌و ڕاست‌و دروست، هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی بۆچوون‌و ڕه‌فتاریان له ڕێگه‌ی جێ به‌جێكردنی پرۆگرامی په‌روه‌رده‌یی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی هاوچه‌رخ له بواری ڕۆشنبیری‌و كات به‌سه‌ربردندا.
دووه‌م/ دایه‌نگه حكومییه‌كان چۆن كارده‌كه‌ن‌و مۆڵه‌ت له كێ وه‌رده‌گرن؟
دایه‌نگه حكومییه‌كان به پێی ڕێنمایی ژماره (1)ی ساڵی (2015) ی تایبه‌ت به دایه‌نگه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ده‌رچوو له وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه به‌نووسراوی ژماره (1907) له 28ی 4ی 2015 گشتاندنی پێكراوه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌كان به پێی توانا ده‌كرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تۆی خوێنه‌ر زانیاریی ته‌واوت هه‌بێـت له‌سه‌ر
ڕێنماییه‌كه ده‌توانیت سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه‌یت (كلیك بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕێنماییه‌كه).
له دایه‌نگه حكومییه‌كاندا، به‌ڕێوه‌به‌ری به توانا هه‌ن كه كاریان به‌ڕێوه‌بردنی دایه‌نگه‌و ئاراسته‌كردنی توانا مادی‌و مرۆییه‌كانه له پێناو خزمه‌تكردنی منداڵدا به باشترین شێوه، توێژه‌ری به توانا ئاماده‌یی هه‌یه كه گرنگی به ژیانی منداڵان ده‌ده‌ن له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونیه‌وه، داده‌كان خزمه‌تی منداڵان ده‌كه‌ن‌و له ئامێزیان ده‌گرن‌و پاك‌و خاوێنیان ڕاده‌گرن‌و چاودێریان ده‌كه‌ن‌و به‌بێ جیاوازی سۆز‌و خۆشه‌ویستیان پێ ده‌به‌خشن، چێشتلێنه‌ره‌كان خوادرنی ته‌ندروست‌و پاك‌و خاوێنیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، مامۆستاكان گرنگی به په‌روه‌رده‌و یاریده‌ده‌رانی پزیشكیش گرنگی به ته‌ندورستیان ده‌ده‌ن، باخچه‌ی دایه‌نگه له‌لایه‌ن باخه‌وانه‌وه سه‌وزو ئاماده ده‌كرێت بۆ دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی جوانی دڵگیر له دایه‌نگه‌دا، به كورتی له دایه‌نگه هه‌موو شتێك له خزمه‌ت منداڵدایه.
سێیه‌م/ دایه‌نگه‌كان چۆن سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن؟
دایه‌نگه حكومییه‌كان سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تین له شاره‌كان، له‌لایه‌ن ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌وه ستاف‌و توانای دارایی‌و مرۆییان بۆ دابین ده‌كرێت‌و به‌ڕێوه ده‌برێن، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت‌و توێژه‌ری به توانا‌و شاره‌زاوه به سه‌رپه‌رشتی به‌شی دایه‌نگه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له ڕووی هونه‌رییه‌وه سه‌رپه‌رشتیده‌كرێن‌و ڕێنمایی پێویستیان پێ ده‌درێت‌و به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام چاودێری ده‌كرێن، ئه‌مه بێجگه له لیژنه‌یه‌كی تر كه له‌لایه‌ن قاقائمقامییه‌ته‌وه پێكهێنراوه‌و نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیشی تێدایه‌و كاری چاودێری دایه‌نگه‌كانه له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه.
چواره‌م/ نرخی له‌خۆگرتنی منداڵ بۆ مانگێك له دایه‌نگه ناحكومییه‌كان به‌مجۆره‌یه:
نرخ له دایه‌نگه حكومییه‌كاندا بریتییه له بڕی (25,000 - بیست‌و پێنج هه‌زار دینار) بۆ منداڵی یه‌كه‌م بۆ ماوه‌ی مانگێك، بۆ منداڵی دووه‌م نرخه‌كه ده‌بێته (20,000 - بیست هه‌زار دینار)، بۆ منداڵی سێیه‌م نرخی له خۆگرتنی منداڵێك له ماوه‌ی مانگێكدا ده‌بێته (15,000 - پانزه هه‌زار دینار).
پێنجه‌م/ ده‌وام‌و كاتی كاركردنی دایه‌نگه‌كان:
له ئێسته‌دا ڕۆژانی ده‌وامی دایه‌نگه له هه‌فته‌یه‌كدا 5 رۆژه، واته له رۆژانی یه‌كشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه، هه‌روه‌ها سه‌عاتی ده‌وام بریتییه له 7 سه‌عات كاركردن، واته له سه‌عات 7.30 ی به‌یانی بۆ سه‌عات 2.30 ی پاش نیوه‌ڕۆ.
شه‌شه‌م/ خزمه‌تگوزارییه‌كانی دایه‌نگه:
خزمه‌تگوزارییه‌كانی دایه‌نگه بریتییه له پێشوازی منداڵ، خواردنی به‌یانیان‌و نێوانه ژه‌م‌و خواردنی نیوه‌ڕوان‌و ژه‌مێكی سوكی پاش نیوه‌ڕۆو میوه به پێی خشته‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ‌و شاره‌زاوه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دانراوه، هه‌روه‌ها گه‌شه‌پێدانی توانای منداڵ له ڕووی قسه‌كردن‌و لایه‌نی هزریی‌و ره‌فتارییه‌وه، هه‌روه‌ها كات به‌سه‌ربردن‌و سه‌رقاڵی‌و یاری، ئه‌مه بێجگه له وانه‌ی په‌روه‌رده‌یی‌و وه‌رزشی‌و هونه‌ریی پێویست به پێی ته‌مه‌ن‌و پێویستی منداڵ.
هێندێك خزمه‌تگوزاری زیاده هه‌ن كه پێشكه‌ش به منداڵان ده‌كرێن، یان بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به وه‌رزش‌و هونه‌ره‌وه بڕو ڕێژه‌و جۆریان له دایه‌نگه‌یه‌كه‌وه بۆ دایه‌نگه‌یه‌كی تر ده‌گۆڕێت.
حه‌وته‌م/ مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی منداڵ:
1ـ پێویسته دایكی منداڵ فه‌رمانبه‌ری حكومه‌ت بێت.
2ـ پێویسته ته‌مه‌نی منداڵ له نێوان (یه‌ك بۆ چوار) ساڵ بێت له ڕۆژانی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم.
3ـ پێویسته منداڵ هیچ نه‌خۆشییه‌كی گوازراوه‌ی نه‌بێت، هه‌روه‌ها نابێت خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بێت له جۆره‌كانی (ئۆتیزم، داون، فره جوڵه‌یی، ADHD و هاوشێوه‌كانیان).
4ـ منداڵانی (شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی كوردستان، پێشمه‌رگه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ، ئه‌و منداڵانه‌ی دایكیان خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته) به‌بێ مه‌رج وه‌رده‌گیرێن.
هه‌شته‌م/ له سنوری پارێزگای سلێمانی چه‌ند دایه‌نگه هه‌یه؟
له سنوری پارێزگای سلێمانی 11 دایه‌نگه‌ی حكومی هه‌یه‌و له كاردان.
نۆیه‌م/ چ شتێك له دایه‌نگه قه‌ده‌غه‌یه؟
له‌سه‌ر دایه‌نگه‌و ستافه‌كه‌ی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه قه‌ده‌غه‌ن:
1ـ له‌سه‌ر دایه‌نگه‌كان‌و ستافه‌كانیان له به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه هه‌تا توێژه‌رو مامۆستا‌و داده‌و كارمه‌ندو پاسه‌وان‌و شۆفێر‌و چێشتلێنه‌رو كارگوزارو باخه‌وان هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌كی ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی قه‌ده‌غه‌كراوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌موو كارمه‌ندێك به‌لێننامه‌یه‌كی له به‌شی یاسای به‌ڕێوه‌ه‌به‌رایه‌تی گشتی پڕكردووه‌ته‌وه كه به‌هیچ جۆرێك له هیچ دۆخێك‌دا هیچ جۆره توندوتیژییه‌ك به‌رانبه‌ر منداڵ نانوێنێت، له‌كاتی پابه‌ند نه‌بوونیشدا دایه‌نگه ڕووبه‌ڕووی سزا‌و لێپێچینه‌وه ده‌بێته‌وه به‌پێی سه‌رپێچی‌و جۆری توندوتیژییه‌كه.
2ـ هه‌ر جۆره جیاكارییه‌ك له‌نێوان منداڵه‌كاندا له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌زو چینایه‌تی‌و خزمایه‌تی‌و حزبایه‌تی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌و پێویسته دایه‌نگه پابه‌ند بێت به پاراستنی مافه چون یه‌كه‌كانی منداڵ‌و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری‌و چاودێری منداڵه‌كان به‌بێ جیاوازی.
3ـ وه‌رگرتنی هه‌ر جۆره پاره‌یه‌كی زیاده‌و به‌رتیلێك له دایك‌و باوك له ده‌ره‌وه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان‌و به‌كارهێنانی دایه‌نگه بۆ كاری نایاسیی‌و سه‌رپێچی‌و خراپ سودوه‌گرتن له ناوبانگی دایه‌نگه‌كه‌ی.
ده‌یه‌م/ ناونیشان‌و زانیاریی له‌باره‌ی دایه‌نگه حكومییه‌كانه‌وه:
ـ دایه‌نگه‌ی تووی مه‌لیك.
شوێن : گردی جۆگه، پشت پاركی دایك، ته‌نیشت په‌یمانگای هیوای نابیستان
ژماره ته‌له‌فون : 053,3235392
ڕۆژانی ده‌وام: سه‌عات 7.30 تا 2.30ی پاشنیوه‌ڕۆ، ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه ده‌رگای دایه‌نگه كراوه‌یه.
ـ دایه‌نگه‌ی به‌ختیاری.
شوێن: گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری - پشت په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا. .
ژماره ته‌له‌فون : 0533180207
ڕۆژانی ده‌وام: سه‌عات 7.30 تا 2.30ی پاشنیوه‌ڕۆ، ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه ده‌رگای دایه‌نگه كراوه‌یه.
ـ دایه‌نگه‌ی به‌كره‌جۆ.
شوێن: ناو ته‌لاری كۆمه‌ڵگه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی - شه‌قامی سه‌ره‌كی به‌كره‌جۆ – به‌رامبه‌ر رێگه‌ی عه‌واڵ.
ژماره ته‌له‌فون: 0533160465
ڕۆژانی ده‌وام: سه‌عات 7.30 تا 2.30ی پاشنیوه‌ڕۆ، ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه ده‌رگای دایه‌نگه كراوه‌یه.
ـ دایه‌نگه‌ی چوارباخ.
شوێن: گه‌ره‌كی چوارباخ - نزیك یاریگای سلێمانی.
ژماره ته‌له‌فون: 0533170089
ڕۆژانی ده‌وام: سه‌عات 7.30 تا 2.30ی پاشنیوه‌ڕۆ، ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه ده‌رگای دایه‌نگه كراوه‌یه.
ـ دایه‌نگه‌ی دووكان، له قه‌زای دوكان.
ژماره ته‌له‌فون: 07701039636
ڕۆژانی ده‌وام: سه‌عات 7.30 تا 2.30ی پاشنیوه‌ڕۆ، ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه ده‌رگای دایه‌نگه كراوه‌یه.
ـ دایه‌نگه‌ی چوارتا له قه‌زای چوارتا.
ژماره ته‌له‌فون:07702210218
ڕۆژانی ده‌وام: سه‌عات 7.30 تا 2.30ی پاشنیوه‌ڕۆ، ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه ده‌رگای دایه‌نگه كراوه‌یه.
ـ دایه‌نگه‌ی بازیان له شارۆچكه‌ی بازیان.
ژماره ته‌له‌فون: 07714164383
ڕۆژانی ده‌وام: سه‌عات 7.30 تا 2.30ی پاشنیوه‌ڕۆ، ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه تا پێنجشه‌ممه ده‌رگای دایه‌نگه كراوه‌یه.
دایه‌نگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ له قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ.
ژماره ته‌له‌فون:
دایه‌نگه‌ی ڕانیه له قه‌زاری ڕانیه.
ژماره ته‌له‌فون:
دایه‌نگه‌ی قه‌ڵادزێ له قه‌زای قه‌ڵادزێ.
ژماره ته‌له‌فون:
دایه‌نگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان.
ژماره ته‌له‌فون:
یازده‌یه‌م/ دایك‌و باوكی منداڵ چۆن په‌یوه‌ندی بكات له كاتی بوونی كێشه‌دا؟
سه‌باره‌ت به هه‌ر كێشه‌یه‌كی په‌یوه‌ندیدار به دایه‌نگه‌كانه‌وه، هاووڵاتیانی به‌رێزو دایكان‌و باوكانی خۆشه‌ویست ده‌توانن به‌م ناونیشان ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌و په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن:
1ـ ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی :
سلێمانی/ گردی جۆگه، خوار ئاماده‌یی هه‌ڵكه‌وتی كوڕان یان پشت پاركی دایك.
2ـ ژماره ته‌له‌فوون :
به‌شی دایه‌نگه‌كان: 053,3232390
به‌داله: 053,3230318، 053,3230319
نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی: 053,3230237
یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری هونه‌ری: 053,3230527
یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری كارگێڕی: 053,3200016
به‌شی یاسا: 053,3230314
3ـ ناونیشانمان له تۆڕی ئینته‌رنێت (www.socialsuli.com).
4ـ ناونیشانمان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك : @socialsuli
5ـ كاته‌كانی سه‌ردان‌و په‌یوه‌ندی:
ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه، دوو شه‌ممه، سێ شه‌ممه، چوارشه‌ممه.
سه‌عات 8.30 – 1.00 ی پاشنیوه‌ڕۆ .
ئاماده‌كردنی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به‌هاوكاری به‌شی دایه‌نگه‌كان
2017 ـ 2018