• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
یاساو رێنمایی
ڕێبه‌ری‌ په‌یمانگاو سه‌نته‌ره‌كانی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت

ئاگاداری‌ ئه‌و خێزانانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ منداڵی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌تیان هه‌یه‌، ده‌رگای‌ په‌یمانگاكانی‌ (هیوا بۆ نابیستان، ڕووناكی‌ بۆ نابینایان، هانا بۆ ڕاهێنانی‌ پیشه‌یی‌، ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی‌ مێشك) بۆ وه‌رگرتنی‌ منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت كراوه‌یه‌و ساڵانه‌ هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنی‌ منداڵان بۆ هه‌ر ساڵێكی‌ خوێندن .

له‌ هه‌ردوو په‌یمانگای‌ هیوا بۆ نابیستان‌و ڕووناكی‌ بۆ نابینایان، خوێندن هاوشێوه‌ی‌ خوێندنگه‌كانی‌ په‌روه‌رده‌یه‌و منداڵان به‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێركردندا تێپه‌ڕده‌بن‌و له‌ كۆتاییشدا ده‌بنه‌ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی‌ بنه‌ڕه‌تی‌، له‌ په‌یمانگای‌ هانا منداڵانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر پیشه‌‌و هونه‌ره‌ جۆراوجۆره‌كان ڕاده‌هێنرێن، به‌ڵام له‌ په‌یمانگای‌ ئاوات زۆرینه‌ی‌ پرۆسه‌كه‌ ڕاهێنانی‌ منداڵانه‌و ئه‌وه‌ی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ كه‌مه‌ له‌ فێركردن.

سه‌باره‌ت به‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم، به‌هۆی‌ بچوكی‌ بیناو كه‌می‌ ستافه‌وه‌، سه‌نته‌ری‌ ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم به‌پێی‌ سه‌ره‌و ناونووسین منداڵان ده‌توانن سودمه‌ندببن.

بۆ زانینی‌ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر شێوازی‌ كاری‌ په‌یمانگاكان، پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێركردن له‌ په‌یمانگاكان‌و ناونیان‌و شوێنی‌ په‌یمانگاكان‌و سه‌عات‌و ڕۆژانی‌ ده‌وام، هاووڵاتیانی‌ به‌ڕێز ده‌توانن له‌م رێگایانه‌وه‌ به‌دواداچوون بكه‌ن:

1ـ په‌یمانگای‌ هیوا:
ناونیشان: سلێمانی‌ - گردی‌ جۆگه‌، خوار ئاماده‌یی‌ هه‌ڵكه‌وتی‌ كوڕان.
ژماره‌ ته‌له‌فون: 0533231697
ڕۆژانی‌ ده‌وام: سه‌عات 8.30 تا 12.30ی‌، ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ ده‌رگای‌ په‌یمانگا كراوه‌یه‌.

2ـ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌:
ناونیشان: سلێمانی‌ ـ گه‌ڕه‌كی‌ به‌ختیاری‌، نزیك مزگه‌وتی‌ به‌ختیاری‌.
ژماره‌ ته‌له‌فوون: 053,3190170
ڕۆژانی‌ ده‌وام: سه‌عات 8.30 تا 12.30ی‌، ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ ده‌رگای‌ په‌یمانگا كراوه‌یه‌.

3ـ په‌یمانگای‌ ئاوات:
ناونیشان: سلێمانی‌ ـ گه‌ڕه‌كی‌ به‌ختیاری‌، نزیك مزگه‌وتی‌ به‌ختیاری‌.
ژماره‌ ته‌له‌فوون: 0533196590
ڕۆژانی‌ ده‌وام: سه‌عات 8.30 تا 12.30ی‌، ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ ده‌رگای‌ په‌یمانگا كراوه‌یه‌.

4ـ په‌یمانگای‌ هانا:
ناونیشان: سلێمانی‌ ـ گه‌ڕه‌كی‌ عه‌قاری‌ - نزیك ئاماده‌یی‌ ڕۆشنبیری‌ كوڕان.
ژماره‌ ته‌له‌فوون: 053,3301442 - 053,3231698
ڕۆژانی‌ ده‌وام: سه‌عات 8.30 تا 12.30ی‌، ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌ ده‌رگای‌ په‌یمانگا كراوه‌یه‌.

5ـ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم:
ناونیشان: سلێمانی‌ ـ به‌رانبه‌ر مۆزه‌خانه‌ی‌ نیشتیمانی‌ ئه‌منه‌ سوره‌كه‌.
ژماره‌ ته‌له‌فوون: 053,3208118
ڕۆژانی‌ ده‌وام: سه‌عات 8.30 تا 12.30ی‌، ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا چوارشه‌ممه‌ ده‌رگای‌ په‌یمانگا كراوه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ر گرفتێكی‌ په‌یوه‌ندیدار به‌ په‌یمانگاكان یان هه‌ر بابه‌تێكی‌ تر له‌وه‌رگرتنی‌ منداڵه‌كانیان، هاووڵاتیاین ده‌توانن په‌یوه‌ندی‌ به‌م ناونیشانانه‌وه‌ بكه‌ن:

1ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌ كه‌مئه‌ندامانی‌ سلێمانی‌:
ناونیشان: گه‌ڕه‌كی‌ چوارباخ ـ نزیك یاریگای‌ گشتی‌ سلێمانی‌.
ژماره‌ ته‌له‌فون: 053,3170364 - 053,3170356
ڕۆژانی‌ ده‌وام: سه‌عات 8.30 تا 1ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ، ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا چوارشه‌ممه‌ ده‌رگای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كراوه‌یه‌.
2ـ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌:
به‌داله‌: 053,3230318، 053,3230319
ناونیشان: سلێمانی‌ ـ به‌رانبه‌ر مۆزه‌خانه‌ی‌ نیشتیمانی‌ ئه‌منه‌ سوره‌كه‌.
ژماره‌ ته‌له‌فوون: 053,3230318، 053,3230319
ڕۆژانی‌ ده‌وام: سه‌عات 8.30 تا 1ی‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا چوارشه‌ممه‌.
وێبسایت: www.socialsuli.com
ناونیشانمان له‌ تۆری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك: socialsuli@

ڕاگه‌یاندنی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌
13ی‌ 10ی‌ 2017


13/10/2017
بابەتی زیاتر...
123
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.