• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
یاساو رێنمایی
یاسای‌ ماف و ئیمتیازی‌ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان

یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت وكورتەباڵاكان ژمارە (٢٢) ساڵی ٢٠١١

بەڕێز ماف ناس هیوا ڕەحمان ، ڕاپۆرتێکی یاسایی بۆ هاوڵاتیانی بەڕێز ، خاوەن كار و خاوەن كۆمپانیاو پڕۆژەكان ، سەرجەم کەمئەندام و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان ئامادەکردووە کە بە پێی ئەم یاسایە هاوڵاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ژمارەیەك مافی تایبەتیان هەیە كە پێویستە ڕەچاو بكرێن و كار بۆ دەستەبەر كردنی مافەكانیان بكەین و وە گرنگە هەموومان زانیاریمان لەسەری هەبێت.‌

1- خاوەن پڕۆژە تایبەتەكان پابەند دەبن بە بەكارخستنی  ڕێژەیەك لە كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت و كورتەباڵا لە پڕۆژەكانیان بەو جۆرەی لەگەڵ تواناو لێزانینیان گونجاو بێت.
2- نابێت كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت بێ بەش بكرێت لە دەرفەتی وەزیفە پێدان یان وەرگرتنی كار .
3- كەسی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت ، مافی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری هەیەبەدەر لە کەسانی (نابینا ، نابیست،بیرکۆڵ) 
4- ئەو لایەنانەی كە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون جێ بەجێ دەكەن بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی كار بە تەرخان كردنی ڕێژەیەكی دیاری كراو لە یەكەكانی بۆ كەمئەندامان  پابەند دەكات.
5- حكومەت پابەندە بە بە ڕەخساندنی دەرفەتی وەرزش كردن و ئەنجام دانی چالاكی كۆمەڵایەتی .
6- دروست كرنی یارگای گونجاو.
7- پێویستە لەسەر وەزارەتی ڕۆشنبیری وشیاری  قبوڵ كردنی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت لە كۆمەڵگەدا بلاو بكاتەوە .
8- مافی پاراستن و چاودێری كۆمەڵایەتی 
9- مافی پەروەردەو فێركردن.
10- مافی شیاندن و كار 
11- مافێ گواستنەوەی ژینگەیەكی گونجاو لە ئەستۆی وەزارەتی شارەوانی.
12- مافی تەندروستی.
13- مافی وەرزش و پشوودان.


ئەمانە ژمارەیەک لەو مافانەن کە پێویستە هەموان بە هاوڵاتی کەمئەندام خاوەن پێداویستی تایبەتیشەوە پێویستە زانیاریمان لەسەری هەبێت تا بتوانین بە سیستم ئازارەکانی کەمئەندامان و خەمەکانیان لەڕێگەی یاساوە کەمبکەینەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی داوا لە ئەندازیارانی بەڕێز دەکات، کاتێک دیزاینی باڵەخانەیەک یان بینایەکی حکومی و ئەهلی دەکەن، بیرتان بێت، بەپێی داتای نەتەوە یەکگرتووەکان، (١٢ ٪)ی مرۆڤایەتی کەسانی کەمئەندامن ... بێگومان ئەو ڕێژەیە لە کوردستان زیاترە، چونکە نزیکەی ١٠ ملیۆن مین لە کوردستان چێنراوە، ئەمە جگە لە پاشماوەکانی تری شەڕ و و پێکدادانە چەکدارییەکان و ڕووداوەکانی هاتووچۆ و چەندین هۆکاری تر.

تکایە ئێوە بە دیزاینێکی خراپ، بێبەشیان مەکەن لەو پانتاییەی لە شاردا هەیە، بیرتان بێت کەسانی کەمئەندام وەک ئێوە ئارەزووی بازاڕکردن و سەردانی مۆڵ و شانۆ و سینەما و هۆڵەکانی شێوەکاری دەکەن .. 

دەبێت کار بکەیت لە ڕێگەی دیزاینەکەتەوە ئاسانکاری چوونە قوتانخابەیان بۆ بکەیت، تا بتوانن بخوێنن و هەلی کارکردن بەدەست بهێنن. ئەوان ئەیانەوێت کەسانی بەرهەمهێن بن نەک بەرهەمخۆر و بێکار !؟

هیوا ڕەحمان ڕەحیم
ڕاوێژکاری یاسایی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی

 بۆ خوێندنه‌وه‌ی دەقى یاسای‌ ماف و ئیمتیازی‌ كه‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان و هەمواری یاساكانی ، ژمارە (٢٢)ى ساڵى (٢٠١١)‌ لێره‌ كلیك بكه‌. كلیك بكە

16/01/2016
بابەتی زیاتر...
1
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.