• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
یاساو رێنمایی
ڕێنمایی‌‌و سیستمی‌ وه‌رگرتنی‌ مۆڵه‌تى دایه‌نگه‌ له‌ كوردستان

ڕێنمایی‌‌و سیستمی‌ وه‌رگرتنی‌ مۆڵه‌ت‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ دایه‌نگه‌ له‌ كوردستان 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێریی‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، له‌م سێ‌ خاڵه‌ی‌ خواره‌وه‌دا هه‌ردوو ڕێنمایی‌‌و سیستمی‌ تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنی‌ مۆڵه‌ت‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ دایه‌نگه‌ له‌ كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها كۆنووسی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ دایه‌نگه‌كان كه‌ (10) بڕیاری‌ له‌ خۆگرتووه‌:

1ـ پوخته‌ی‌ وه‌رگیراو له‌ ڕێنمایی‌ ژماره‌(1)ی‌ ساڵی‌ (2015)ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، تایبه‌ت به‌ دایه‌نگه‌كان به‌ زمانی‌ شیرینی‌ كوردی‌ په‌خش ده‌كات به‌مه‌به‌ستی‌ به‌رچاوڕوونی‌ زیاتری‌ دایه‌نگه‌كان‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ دایه‌نگه‌كانیان به‌ پێی‌ ڕێنماییه‌كان‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ سه‌رپێچی‌، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌شی‌ ده‌یانه‌وێت له‌ داهاتوودا دایه‌نگه‌ی‌ تایبه‌ت (ناحكومی) بكه‌نه‌وه‌.


2ـ بۆ به‌رچاوڕوونی‌ زیاتری‌ خوێنه‌ران‌و هاووڵاتیانی‌ به‌ڕێز، له‌م لینكه‌ی‌ خواره‌وه‌دا سیستمی‌ دایه‌نگه‌كان، ژماره‌ (7)ی‌ ساڵی‌ (2013) ده‌خه‌ینه‌ڕوو، به‌تایبه‌ت گرنگه‌ هاووڵاتیان زانیارییان له‌سه‌ر سیستمه‌كه‌ هه‌بێت، چونكه‌ پسپۆڕی‌‌و جۆری‌ بڕوانامه‌و توانایی‌ ستافه‌كانی‌ دایه‌نگه‌ له‌ ڕێنماییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی‌ پێنه‌دراوه‌و پێویسته‌ له‌ سیتسمه‌كه‌وه‌ زانیاریی‌ له‌باره‌یانه‌وه‌ وه‌ربگیرێت.
(كلیك بكه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ سیتسمی‌ دایه‌نگه‌كان، ژماره‌ 2 ی‌ ساڵی‌ 2013ی‌ ده‌رچوو له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران)

3ـ كۆنووسی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ (3)ی‌ تایبه‌ت به‌ دایه‌نگه‌كان له‌ 31ی‌ 10ی‌ 2016 كه‌ به‌ نووسراوی‌ ژماره‌ (2539) له‌ 1ی‌ 11ی‌ 2016 گشتاندنی‌ پێ‌ كراوه‌ بۆ پابه‌ندبوون به‌ ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ هێندێك پرسی‌ په‌یوه‌ست به‌ دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كانه‌وه‌ كه‌ (10) بڕیاری‌ له‌ خۆگرتووه‌.
(كلیك بكه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌ كۆنووسه‌كه‌).

4ـ ڕێبه‌ری‌ دایكان‌و باوكانی‌ منداڵانی‌ دایه‌نگه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان( لێره‌ كلیك بكه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی‌).



25/10/2016
بابەتی زیاتر...
12
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.