ڕێنمایی بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ر بۆ به‌خێوكردنی منداڵی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت .
مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ر چییه؟
مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ر، یان خۆته‌رخانكه‌ر بۆ به‌خێوكردنی خاوه‌ن پێداویستییه‌كی تیابه‌ت، یه‌كێك له ئاسانكاری‌و پشتیوانییه‌كانی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه، كه به‌هۆیه‌وه پشتیوانی ئه‌و خێزانانه ده‌كرێت كه ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌یان پێویستی به‌هاوكارییه بۆ به‌ڕێكردنی ژیانی ڕۆژانه‌ی.
مۆڵه‌ته‌كه به‌پێی یاسای ژماره 22ی ساڵی 2011 ی په‌رله‌مانی كوردستان، هه‌روه‌ها ڕێنمایی ژماره 2ی ساڵی 2016ی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌درێت به هه‌ركه‌سێك خۆی ته‌رخان بكات بۆ به‌خێوكردنی هاووڵاتیه‌ك كه پێویستی به به‌خێوكردنی‌و چاودێریكردن هه‌بێت‌و ئه‌و پێویستییه‌ش به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشكی سه‌لمێنرابێت.
مه‌رجه‌كانی كه‌سی خۆته‌رخانكه‌ر چین؟
كه‌سی خۆته‌رخانكه‌ر بۆ به‌خێوكردن‌و چاودێریی خاوه‌ن پێداویستییه‌كی تایبه‌ت پێویسته ئه‌م مه‌رجانه‌ی تیابێت:
1ـ پێویسته له ڕووی جه‌سته‌یی‌و ده‌روونییه‌وه به توانا‌و گونجاوبێت بۆ چاودێریكردنی كه‌مئه‌ندام.
2ـ پله‌ی خزمایه‌تی زۆر نزیك بێت له خێزانه‌كه‌ی خۆی، هه‌تا بكرێـت پێویسته نزیكترین كه‌سی بێت وه‌ك دایك یان باوك، ئه‌گه‌ر نه‌بوو ئه‌وه ده‌كرێت كه‌سه نزیكه‌كانی تری بێت، پاشان ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س نه‌بوو ئه‌وه ده‌كرێت له ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی خۆی بێت، هه‌روه‌ها پێویسته شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆته‌رخانكه‌رو كه‌مئه‌ندام له‌یه‌ك شوێن بێت، بۆ منداڵ ئه‌گه‌ر دایكی هه‌بێت‌و بۆی بگونجێت پێویسته دایكی بێت به‌تایبه‌ت تا ته‌مه‌نی 12 ساڵی .
3ـ خۆته‌رخانكه‌ر پێویسته به‌ڵێننامه بدات كه هیچ كارێكی تر ناكات، ئه‌گه‌ر دواتر ده‌ركه‌وت كه كارێكی تر ده‌كات‌و ئه‌ركه‌كه‌ی له چاودێریی كه‌مئه‌ندامه‌كه جێبه‌جێناكات، ئه‌وه:
ئه‌لف ـ مۆڵه‌تی خۆته‌رخانكردنه‌كه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه.
با ـ به پێبژاردنێك سزا ده‌درێت كه بڕه‌كه‌ی له 500 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت‌و له 1 یه‌ك ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت.
4ـ نابێت كه‌سێك له یه‌ك كاتدا خۆی بۆ زیاتر له دوو كه‌مئه‌ندام ته‌رخان بكات، وه‌ده‌بێت هه‌ردوو كه‌مئه‌ندامه‌كه له یه‌ك ماڵدا نیشته‌جێبن.
مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ر كێ ده‌گرێته‌وه؟
هه‌ركه‌سێك ده‌گرێته‌وه كه هاووڵاتی كوردستان بێت، هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك ده‌گرێته‌وه كه كارمه‌ندبێت یان كارمه‌ندی حكومه‌ت نه‌بێت، بۆ كارمه‌ندی حكومه‌ت به مووچه‌ی خۆیه‌وه مۆڵه‌ت وه‌رده‌گرێت، بۆ كه‌سێكیش كه كارمه‌ندی حكومه‌ت نییه حكومه‌ت بڕه پاره‌یه‌كی بۆ ته‌رخان ده‌كات كه به‌رانبه‌ره به كه‌مترین مووچه‌ی كارمه‌ندی حكومه‌ت، به‌ڵام ئه‌م بڕه پاره له ئێسته‌دا ته‌رخان ناكرێت به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، واته مۆڵه‌ت ته‌نها ئه‌و هاووڵاتیانه ده‌گرێته‌وه كه كارمه‌ندی حكومه‌تن.
چۆن ده‌ست پێبكه‌م‌و چی بكه‌م بۆ سودوه‌رگرتن له مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ر؟
ئه‌و كه‌سه‌ی داوای مۆڵه‌تی به‌خێوكه‌ر ده‌كات پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه بنێت:
1ـ پێویسته سه‌ره‌تا نووسراوێكی پشتگیریی یان لارینه‌بوون له فه‌مانگه‌كه‌ی خۆی بهێنێت كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌یه‌تی كرابێت، چ ناو شاری سلێمانی‌و چ قه‌زاكانی سنوری پاریَزگا.
2ـ سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رێتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات‌و پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت، وه‌ك: ناسنامه+ كۆبوونی خۆراك + كارتی زانیاری .
3ـ له به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به نووسراوێك ده‌نێردرێت بۆ لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند.
4ـ پاشان به سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كان‌و نووسراوێكه‌وه ده‌نێردرێته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه په‌سه‌ند بكرێت‌و پاشان داواكه‌ی بۆ به‌رزبكرێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی كار، وه‌زاره‌تیش لای خۆیه‌وه ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی وه‌رده‌گرێت‌و دواتر وه‌زاره‌ت خۆی نووسراو ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار ده‌كات .
ئه‌م مۆڵه‌ته كارمه‌ندانی چ وه‌زاره‌تێك ده‌گرێته‌وه؟
له بنه‌مادا به‌پێی بڕگه‌كانی یاسا‌و ڕێنماییه‌كه هه‌موو كارمه‌ندانی حكومه‌ت ده‌گرێته‌وه به‌بێ جیاوازی، ئه‌گه‌ر ڕێگرییه‌ك هه‌بێت لای وه‌زاره‌تێكی دیاریكراوه‌وه ئه‌وه په‌یوه‌ندی به یاسا‌و ڕێنمایی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌وه‌یه كه ڕێگره له‌و یاسا‌و ڕێنماییه تایبه‌ته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان‌و وه‌زاره‌تی كار كه خزمه‌تێكه بۆ هاووڵاتیانی خاوه پێداویستی تایبه‌ت‌و خێزانه‌كانیان .
ئه‌م مۆڵه‌ته كه‌ی به‌سه‌ر ده‌چێت؟
پێویسته ساڵانه هاووڵاتی مۆڵه‌ته‌كه‌ی نوێبكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌مان ڕێگاكانی سه‌ره‌تا ده‌گرێته به‌ر، ئه‌وه‌ش له‌پێناو دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی كه هاووڵاتی مۆڵه‌ت پێدراو خۆی بۆ چاودێریكردن‌و به‌خێوكردنی كه‌مئه‌ندامه‌كه ته‌رخانكردووه‌و خاوه‌ن پێداویستییه‌كه‌ش له ژیاندایه‌و پێویستی به‌و چاودێره هه‌یه.
تێبینی: ئه‌م وه‌ڵامانه له‌لایه‌ن (نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی، به‌شی یاسای دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ) یه‌وه ئاماده‌كراون.