بڕایل زمانی گه‌یاندنی نابینایانه.
بڕایل زمانی گه‌یاندنی نابینایانه.
نه‌بوونی رۆشنایی له چاوی مرۆڤێكدا ناكاته ئه‌وه‌ی نهخوێنهوێندهوار بێت له داستدانی چاو وه‌ك ئامڕازێكهی بینین به‌ربه‌رستن نیه له‌به‌رده‌م فێربوون‌و كرانه‌وه‌و رۆشبیربوونی كه‌سه‌كان. به هۆی هه‌ستكردن به پێویستی‌و گرنگی خوێنده‌واری له ژیانی نابیناكاندا وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌وڵی فه‌راهه‌مكردنی زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ خوێندنی كه‌مئه‌ندامان داوه. به‌ئامانجی دوانه‌كه‌وتنی كه‌مئه‌ندامانه له‌خوێندن، به‌تایبه‌ت تر بێبه‌ش نه‌بوونی نابینایان له‌پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێربوون ئهمهشلهڕێگهی كردنه‌وه‌ی چه‌ند پهیمانگهیهكهوه، كه له‌م ڕاپۆرته‌دا تیشكی ده‌خه‌ینه سه‌ر یه‌كێك له‌و په‌یمانگه‌یانه، كه په‌یمانگه‌ی (ڕووناكی) یه بۆ نابینایان له‌سلێمانی، كه له‌ساڵی 1998 دامه‌زراوه، له‌سه‌ردانێكی مه‌یدانیداو له رێگه‌ی ئه‌م راپۆرته‌وه ئاشناتان ده‌كه‌ین به چۆنیه‌تی فێربوون‌و نووسینی نابینیان له په‌یمانگه‌كه .
مه‌ریوان لگیف محمد، به‌ڕێوبه‌ری په‌یمانگه‌كه ده‌ڵێت: كه له‌سه‌ر سیستمی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخ وه‌ك هه‌ر خوێندنگه‌یه‌كی تری بنه‌ڕه‌تی فێربوون لهپهیمانگهكه به‌رده‌وامی هه‌یه.پاشان وه‌كو ستافی كاره‌كه لهگهڕانێكی مه‌یدانیدا به‌نێو پۆله‌كانی ئه‌و په‌یمانگه‌یه ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتر ئه‌خه‌ینه ڕوو، په‌یمانگه‌كه له (9) قۆناغی بنه‌ڕه‌تی پێكهاتووه، كۆی ژماره‌ی قوتابیان له‌ئێستادا (24) خوێندكاره‌و ژماره‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رو چاودێر‌و مامۆستایانه‌ی كه لهپهیمانگهیهكهدان نزیكه‌ی (52) كه‌سه، ڕۆژانه له‌ڕێگه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی پاس‌و مینی پاس خوێندكاران هاتووچۆیان پێده‌كرێت. چاودێری تایبه‌ت بهئۆتۆمبێلهكانیش هاوكارییان ده‌بن ، هه‌روه‌ها فێرخوازانی په‌یمانگه‌كه رۆژانه له كاتژمێر (8:30) خوله‌كی به‌یانی بۆ (12:30) خوله‌كی نێوه‌ڕۆ به‌پێی خشته‌یه‌كی ڕێكخراوی زانستی وانه‌كانیان ده‌خوێنن، هیچ جیاوازییه‌ك نییه له‌نێوان پرۆسه‌كه‌و بڕوانامه له‌و په‌یمانگه‌یه بۆ خوێندنگه‌یه‌كی ئاسایی، ته‌نها لهشێوزای فێربووندا نه‌بێت، به‌و پێیه‌ی زمانی خوێندنه‌وه‌و نووسینیان هێڵی بڕاییله، كه ڕێگه‌ی تێگه‌یشتنی نێوان خوێندكارانه، هه‌روه‌ها له‌وانه‌ی بیركاری له‌وحه‌ی تایله‌ر و بزماری تایبه‌ت به‌كارده‌هێندرێت، جگه له‌وه‌ی له‌م په‌یمانگه‌یه وانه‌كانی هونه‌ر و مۆسیقا له‌لایه‌ن مامۆستایانی پسپۆڕی بواره‌كه‌وه ده‌وترێته‌وه، ڕۆژانه‌ش ژه‌مێكی سووك خۆراك به خوێندكاران ده‌درێت.له‌نێوان مامۆستایانی وانه‌بێژ لهپهیمانگهكه ژماریه‌ك له‌مامۆستایانی نابینا وانه‌كانی كوردی‌و عهرهبیو ئایین‌و بیركاری ده‌ڵێنه‌وه، كه ڕه‌نگه ئه‌مه جێی دڵ خۆشی بێت‌و كاریگه‌ری زانستیشی هه‌بێت.
“ئاستی خوێندكاره نابینا‌كان ئه‌گه‌ر باشتر نه‌بێت كه‌متر نیه له خوێندكارانی ئاسایی.”
چنار محمد امجد كه یه‌كێكه له‌و مامۆستایانه‌ی له سه‌ره‌تای دروستبوونی په‌یمانگه‌كه‌وه وانه به نابینایان ده‌ڵێت ماوه‌ی هه‌شت ساڵ وانه‌ی بیركاری‌و ئێستاش وانه‌كانی كوردی‌و زانست ده‌ڵێته‌وه تایبه‌ت به رێوان گووتی: له ڕاستیدا ئاسان نیه منداڵێكی نابینا فێری خوێندن‌و نوسینی بڕاییل بكه‌ین به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌بێت فێركارهكه به هه‌ر رێگه‌و شێوازێك بێت فێرخوازه نابیناكه تێبهگهنێتو هه‌مان وێنایی بۆ دروست بكات تا له فێربوندا هاوتا بێت له‌گه‌ڵ مندالاَنی ئاسایی. ئه‌و وانه‌ی بیركاری به‌نموونه ده‌هێنێته‌وه‌و پێی وایه ده‌بێت وێنه‌ی سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌كان پێویسته‌كان له خاڵهیاڵی فێرخوازه‌كه دروستبكرێت ئه‌مه‌ش ماندوو بونێكی زیاتره بۆ مامۆستا‌و قوتابیكهش . به بڕوای چنار ئاستی فێربوون‌و تێگه‌یشتن لای خوێندكاره نابینا‌كان ئه‌گه‌ر باشتر نه‌بێت كه‌متر نیه له خوێندكارانی ئاسایی.ئه‌و زۆر دڵخۆشه وه‌به‌وه‌ی كه قوتایبهكانی له شێوێن‌و پله‌و بڕوانامه‌ی جیاوازدا ده‌بینێته‌وه‌و هه‌ریه‌كێكیشیان به شانازیه‌كی گه‌وره ده‌زانێت.
بینای په‌یمانگه‌كه پێكهاتووه له‌چه‌ند ژوورێكی وانه خوێندن‌و ژووری تایبه‌ت به وانه‌ی هونهریو هه‌ریه‌ك له هۆڵه‌كانی وهرزشو نان خواردن بۆخوێندنی وانه‌ی كۆمپیوته‌ریش خوێندكاره‌كان سوود له سه‌نته‌ر ڕۆشنا ده‌بینن .هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی توێژه‌رانی كۆمهلاَیهتیهوه له كێشه‌و گرفت‌و ئاریشه‌كانی خوێندكاران ده‌كۆڵرێته‌وه و سه‌ردانی به‌رده‌وام و ههمائاههنگیو توندوتۆڵی په‌یوه‌ندی نێوان توێژهرانو خوێندكاران‌و خێزانه‌كانیان به‌شێكی تره له سه‌ركه‌وتویی ستافی په‌یمانگه‌كه.
داهێنه‌ری نوسینی زبر(بڕاییل)؟
له‌م په‌یمانگه‌یه فه‌رمانبه‌ری تایبه‌ت به ئامێری چاپكردنی بڕاییل وانه پێوێستهكانی رۆژانه‌یان بۆ چاپ ده‌كات. زمانی هاوبه‌شی نوسین لای فێرخوازه نابینا‌كان نوسینی بڕاییلهو ئه‌و شێوازه له نووسین بۆته زمانێكی ستانداری له یهكتێگهیشتنو وی كردووه نابیناكانبه ئاسانی بنوسن‌و بخوێنه‌وه ئه‌م نووسینه‌و مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه‌و سه‌رچاوه‌كان پێمان ده‌ڵێن كه خاوه‌ن بیرۆكه‌ی داهێنانی ئه‌و نوسینه كه‌سێكه به ناوی لویس بڕاییلو ههبهناوی ئه‌وه نوسینهكهش ناسێنرا.
لویس بڕاییل، ساڵی 1809 له گوندی( كوره) له فر‌نسا له‌دایك بووه‌و له ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا توانای بینینی له ده‌ست داوه‌و نابینا بووه.
له ته‌مه‌نی 10 ساڵیدا له ئامۆژگای نابینایان له پاریس ده‌ستی به خوێندن كرد. له‌و ئامۆژكایهدا فێری خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند سیتمێكی جیاوازبوو كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا بۆ فێربوونی نابینایان هه‌بوون تا بتوانن فێری خوێندنه‌وه‌و نوسین ببن.
فێربوونی ئه‌و جۆره سیستمهمانه بۆ نابینایان زۆرسه‌خت بوو هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا لویس بڕاییل سیستمێكی تایبهتیداهێنا ئه‌ویش كاركردن بوو له سه‌ر ئه‌و خاڵانه و له ساڵی 1825 له ته‌مه‌نی شانزه ساڵیدا ئه‌و سیستمیبه كۆتا گهشتو بووه داهێنه‌ری شێوه نووسینی زبر‌و هه‌ر به‌ناوی خۆشییه‌وه ناونرا بڕاییل تا ئێستاش له‌سایه‌ی ئه‌و داهێنانه‌ی لویسه‌وه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا نابینایان به‌كارده‌هێنرێت. دوای كۆچكردنی لویس بڕاییلیش چه‌ندین ئامێر‌و ئامرازی جیاواز بۆ چاپكردنی نوسینه‌كه دروستكرانو خۆشبه‌ختانه‌ش به‌شێكیان گه‌یشتوونه‌ته كوردستان.
بڕاییل چۆن ده‌نوسرێت ؟
سیستمه‌كه‌ی لویس بڕاییل له شه‌ش خاڵی هه‌ڵتۆقیو پێك هاتووه، كه خاڵه‌كان له یه‌ك خانهدانو بوون به دووستونی جیاواز ژماره یه‌كودوو سێ له ستونێكو چوالرو پێنچو شه‌ش له ستوونی به‌رامبه‌ردان واته ژماره یه‌ك به‌رامبه‌ر چوار‌و دوو به‌رامبه‌ر پێچ‌و سێ له ئاستی شه‌شدایه له ههرخانهیهكدا پیتێك دهنوسێرێتو بۆ هه‌ر پیتێكیش ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه كه له‌و شه‌ش خاڵه تێناپه‌رێت هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م نیشانه‌و هێماكان جێییان بۆ كراوه‌ته‌وه نۆته‌كانی مۆسیقاش له رێگه‌ی ئه‌م زمان زبره‌وه ده‌نوسرێت. دوای كردنه‌وه‌ی په‌یمانگاكانی نابینایانیش ژماره‌ی تایبه‌ت به رێزبه‌ندی پیته كوردییه‌كان دانرا به سوود وه‌رگرتن له نووسینی لاتینی.
ماوه‌ته‌وه بگوترێت، له ئێستادا به‌هۆی هه‌ندێك كار ئاسانی سهردهمیو به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی رۆشبیریو كرانه‌وه‌ی زیاتری كۆمه‌ڵگه تاڕاده‌یه‌ك به‌ربه‌رسته‌كان كه‌مبونه‌ته‌وه خه‌ریكه به ته‌واوی كه‌مئه‌ندامان‌و خه‌ڵكانی دیكه‌ش له‌وه تێده‌گه‌ن كه هیچ شتێك به‌ربه‌ست نیه له به‌رده‌م كهمئهندامێكدا ئه‌گه‌ر خۆی باوه‌ڕی به‌هێز بێت.
راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمهلاَیهتی ـ سلێمانی