خوودته‌نیایی: نه‌خۆشیه‌كی سه‌خت‌و نوێ.
خوودته‌نیایی: نه‌خۆشیه‌كی سه‌خت‌و نوێ.
سروه كاچم: "مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا هێنده ئاسان نیه" .
كه‌مئه‌ندام بوون به مانای له ده‌ستدانی ئه‌ندامێكی جه‌سته یان كارا نه‌بوونی به‌شێك له پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ دێت.ئۆتیزم جۆرێكی تازه‌دۆزراوه‌ی كه‌مئه‌ندامییه كه زۆرتر به‌وانه ده‌وترێت خودته‌نیای كه كێشه‌ی گه‌شه‌كردن‌و تێگه‌یشتن‌و مامه‌ڵه‌و ڕه‌فتاریان هه‌یه زۆر جاریش ئه‌و حاڵته ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێته كه‌نارگیریه‌كی زۆر به چه‌شنێك كه كێشه‌ی ده‌ربڕین‌و په‌یوه‌ندی زاره‌كی‌و نازاره‌كیان بۆ دروست ده‌كات. ئه‌مه‌ش جێكه‌وته‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی گه‌وره له سه‌ر خۆیان‌و خێزانه‌كانیشیان جێده‌هێڵێت.
له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌ندێك زانیای‌و تایبه‌تمه‌ندێتی‌و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشانی ئۆتیزم بخه‌ینه‌ڕوو.
مێژووی ئۆتیزم (خود ته‌نیایی):
نه‌خۆشی ئۆتیزم له‌ساڵه‌كانی (1940)ه‌وه له‌وڵاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا ده‌ستنیشانكراوه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م نه‌خۆشییه له‌ته‌مه‌نی منداڵیدا‌و به‌تایبه‌تی تر له‌ته‌مه‌نی سێ ساڵییه‌وه له‌ناو منداڵاندا ده‌رده‌كه‌وێت
.
چۆن ئۆتیزمه‌كان بناسینه‌وه؟
پسپۆڕه‌كانی ئه‌م بواره هه‌ندێك سیفات‌و تایبه‌تمه‌ندیان د‌رك پێكردووه كه هه‌ندێجار ده‌بنه پێوه‌رێكی گرنگ‌و زانستی بۆ ده‌سنیشانكردن‌و ناسینه‌وه‌ی خوود ته‌نیایی به تایبه‌ت له منداڵدا كه له‌م چه‌ند دێره‌دا كۆیده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وان لاوازن له ڕووی به‌ركه‌وتنی كۆمه‌لاَیه‌تی‌و په‌یوه‌ندی زاره‌كی‌و نازاره‌كی و به‌وه‌ش ده‌ناسرێنه‌وه كه به‌رده‌وام ڕه‌فتاری نائاسایی‌و یه‌ك شێوه دووباره ده‌كه‌نه‌وه‌و سه‌رنجی ده‌وروبه‌ر بۆیان ده‌چێت.زۆر هه‌ستیاری سیفه‌تێكی هاوبه‌شیانه كه زۆرجار واده‌كات رێژه‌كه نائاسای بێت‌و هه‌ندێكیان به ڕووناكی بێزارده‌بن‌و هه‌ندێكی تر له‌گه‌ڵ ژاواوه‌ژاو هه‌ڵناكه‌ن. به شێكیان ترس له هه‌موو شتێك دایان ده‌گرێت به‌شێكی تریان به جوڵه‌ی زۆردا ده‌ناسرێنه‌وه‌و قیژه‌و هاواری زۆر‌و هه‌ڵه له شێوازی ده‌ربڕین سیفه‌تی هه‌ندێكی تریانه. ته‌نانه‌ت ئه‌وان ناتوان وه‌ك مندالاَنی ئاسایی هه‌ندێك له هه‌سته‌وه‌ره گرنگه‌كان وه‌ك خۆی به‌كاربهێنن هه‌ر له نانخواردن‌و تینیویه‌تی‌و نوستن‌و تا ده‌گاته‌خۆشویستن‌و سۆز بۆده‌وروبه‌ر بۆیه ئه‌وان له هه‌موو جۆره‌كانی دیكه‌ی كه‌مئه‌ندامی زیاتر پێویستیان به هاوكاری‌و تێگه‌یشتنی مرۆڤانه هه‌یه تابتوانن پێداویستیه تایبه‌تیه‌كانی ژیانی رۆژانه‌یان دابین بكه‌ن. به پێی ئاماره جیهانیه‌كان %1 منداڵ تووشی خودته‌نیایی ده‌بێت , ڕاده‌ی تووشبوونی كوڕان زیاتره له كچان , ئه‌گه‌ر چوار كوڕ تووشی ئۆتیزم بێت ئه‌وه له به‌رامبه‌ردا یه‌ك كچ تووش ده‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه رێژه‌ی تووش بوون به نه‌خۆشیه‌كه له نێرینه‌دا ئه‌گه‌ری زۆرتره. .
له هه‌رێمی كوردستانیش هاو شێوه‌ی كۆمه‌ڵگه جیهانیه‌كان هه‌ر دوای ده‌ركه‌تنی چه‌ند حاڵه‌تێك له ئۆتیزم بیرله دروستكردنی سه‌نته‌ری ئۆتیزم كرایه‌وه كه وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌لاَیه‌تی به هاماهه‌نگی له‌گه‌ڵ منداڵپارێز له ساڵی 2009 دایانمه‌زراند.
ئێستا سه‌نته‌ره‌كه به‌شێكه له‌به‌شه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كه‌مئه‌ندامان سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كه بۆ خزمه‌تی جۆرێكی تری كه‌مئه‌ندامی كه ئۆتیزمه به‌م دواییانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ڕێژه‌یاندا له‌كۆمه‌ڵگه زیادبوونی جۆری نه‌خۆشیه‌كه بوون به‌جۆرێك له‌جۆره‌كانی كه‌مئه‌ندامی هاتنه نێو ڕیزی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت. ئامانجی له‌م سه‌نته‌ره ڕاهێنانی منداڵانی ئۆتیزمه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه زۆر وڵات پشتی پێ ده‌به‌سترێت، به به‌باشكردن‌و كه‌مێك ئاسایی كردنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه‌و كاركردن له‌سه‌ر هه‌سته لاوازه‌كانیان، ئه‌مه‌ش به‌پێی خشته‌یه‌ك كه ڕۆژانه ڕاهێنه‌ره‌كان پێی هه‌ڵده‌ستن و كردویانه‌ته پرۆگرامێكی تایبه‌ت بۆ مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ تووشبوه‌كان. له‌م سه‌نته‌ره‌دا (12) ڕاهێنه‌ر كار له‌گه‌ڵ (19) منداڵی ئۆتیزم ده‌كه‌ن ئه‌مه جگه له چاودێران‌و توێژه‌ران .
سروه كاچم، توێژه‌ری ده‌روونی له سه‌نته‌ره‌كه بۆ رێوان ووتی : كاركردن له‌گه‌ڵ منداڵ بۆ خۆیی خۆته‌رخانكردنی ده‌وێت جا ئه‌گه‌ر خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كاتی زیاتری پێویسته‌و مندالاَنی ئۆتیزم دوای دیاریكردن‌و ئه‌نجامدانی پشكنین له‌رێگه‌ی لیژنه‌ی پزیشكی‌و پسپۆره‌وه ڕه‌وانه‌ی سه‌نته‌ره‌كه ده‌كرێن‌و پاشان چه‌ند فۆرمێكیان له باره‌ی رێژه‌ی ئۆتیزمی‌و تایبه‌تمه‌ندێتی بۆ پڕده‌كرێته‌وه تا وه‌ك زانیاری له‌به‌رده‌ست ڕاهێنه‌ره‌كاندا هه‌بێت.پێشی وایه‌كاركردن له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره منداڵانه هێنده ئاسان نیه‌و پێویستی به مرۆڤ دۆستی‌و بێزانه‌بوون‌و ئارامگری‌و زانینی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه و تێگه‌یشتن لێیان چوونه نێو دونایی جیاوازی ئه‌وانه چونكه وه‌ك خۆیی ده‌ڵێت: ئه‌و مندالاَنه به پێی رێژه‌و جۆری حاڵه‌ته‌كه‌یان جیاوازن‌و ئێمه‌ش بۆهه‌ریه‌كێكێان پشت به ڕاهێنانێكی تایبه‌ت ده‌به‌ستین‌و كار له‌سه‌ر ئه‌و شته ده‌كه‌ین كه لای ئه‌و لاوازه. بۆنموونه ئه‌گه‌ر منداڵێك كێشه‌ی به‌كارهێنانی ماسولكه بچووكه‌كانی هه‌بوو ئه‌وا هه‌وڵده‌ده‌ین فێری بكه‌ین بتوانێ كه‌وچك یان چه‌تاڵ یان په‌رداخێك ئاوبگرێت به‌ده‌سته‌وه تا ده‌گاته‌ئه‌و ئاسته‌ی بتوانێ له‌و ڕووه‌وه پێویستی به كه‌س نه‌بێت‌و ئه‌وه‌ش ئه‌و ئامانجه سه‌ره‌كییه كه كاری بۆ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر سه‌رجه‌م سوودمه‌نده‌كانمان كه ده‌مانه‌وێت له‌رێگه‌ی ڕاهێنان‌و فێركردنیانه‌وه بتوانن هه‌ر نه‌بێت له دابینكردنی پێویستیه سه‌ره‌كی‌و سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانیان پشت به‌خۆیان ببه‌ستن.ئه‌و توێژه‌ره ده‌روونیه نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه ئه‌وان ناتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌و منداڵانه كاربكه‌ن كه جگه له ئۆتیزم كه‌مئه‌ندامیه‌كی دیكه‌یان هه‌یه. توێژه‌رانی ئه‌م سه‌نته‌ره په‌یوه‌ندی توند‌و تۆڵیان له‌گه‌ڵ خێزانی منداڵه‌كان هه‌یه‌و رێنماییان ده‌ده‌نێ چونیه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵیاندا هه‌ر له ڕێگه‌ی خێزانه‌كانیانه‌وه فیدباكی كاكردنیان وه‌رده‌گرنه‌وه.
دایكی ئه‌له‌ندی ته‌مه‌ن پێنچ ساڵ كه یه‌كێكه له سودمه‌ندانی سه‌نته‌ره‌كه ده‌ڵێت: منداڵه‌كه‌ی تا تمه‌نی به‌ر له سێ ساڵ قسه‌ی كردووه‌و هه‌ندێك ووشه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌ربڕیوه.به‌لاَم له ناكاو له دووان كه‌وتووه‌و پاش ئه‌وه‌ی بردویانه‌ته لای پزیشك پێیان گوتراوه كه هه‌ندێك نیشانه‌ی خوودته‌نیایی له منداڵه‌كه‌دایه ئێستا ئه‌له‌ند ته‌مه‌نی پێنچ ساڵه ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت سوودمه‌نده له سه‌نته‌ره‌كه‌و دایكیشی ئاماژه به‌وه ده‌دات له دوای چوونی منداڵه‌كه‌ی بۆ سه‌نته‌ری ئۆتیزم كاریگه‌ریگه‌و گۆرانكاری باشی له ڕه‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتیدا به‌دی ده‌كات گرنگترینیشیان ئه‌وه‌یه كه‌جاران زۆر گۆشه‌گیربووه‌و تێكه‌ڵی كه‌س نه‌ده‌بوو به‌لاَم ئێستا په‌یوه‌ندی كۆمه‌لاَیه‌تی هه‌یه‌و كێشه‌ی خواردن‌و نووستنیشی نیه.
چاره‌سه‌ری خوودته‌نیایی له توێژینه‌وه‌كاندا ؟
ئۆتیزم یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه تا ئێستا چاره‌سه‌رێكی بنه‌بڕكردنی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌و ئه‌ویش ڕه‌نگه له‌به‌ر تازه‌یی‌و خه‌سڵه‌تی كۆمه‌لاَیه‌تی بوونی حاڵه‌ته‌كه بوو بێت .تازه‌ترین توێژینه‌وه‌و تاقیكردنه‌وه ئه‌زمونیه‌كانیش ته‌نها گه‌یشتونه‌ته هه‌ندێك رێگه چاره‌ی زانستی‌و جیاواز كه ده‌شێت به تێپه‌ڕبوونی كات به‌سه‌ر په‌یڕه‌و كردنیاندا كاریگه‌ری هه‌بێت له باشتركرنی رێژه‌ی نه‌خۆشیكه‌كه له‌كه‌سه‌كاندا.
ئاماده‌كردنی :
كه‌نار بێ‌باك ئالان كه‌ریم