حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
ڕاپۆرتی ئامار‌و زانیاریی كار‌و چالاكییه‌كان بۆ ساڵی (٢٠١٩)
وه‌ك به‌شێك له پابه‌ندی به شه‌فافییه‌ت‌و به‌رچاوڕوونی هاووڵاتیان له ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنه‌وه، له یانزه ته‌وه‌ری جیاوازدا پوخته‌ی كار‌و چالاكی‌و زانیارییه‌كان بۆساڵی (2019) بۆ ڕای گشتی‌و هاووڵاتیان به‌مجۆره‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
یه‌كه‌م/ زانیارییه‌كان له‌بواری پاراستنی منداڵان‌و گه‌شه‌پێدان به تواناكانیان:
1. زانیارییه‌كان له‌بواری له خۆگرتنی منداڵان:
أ. ماڵی ساوایان (خوار 4 ساڵ): ژماره‌ی منداڵانی سودمه‌ند له ماڵی ساوایان بۆ ساڵی (2019) بریتییه له (41) منداڵ، ژماره‌ی منداڵانی ماڵ له ئێسته‌دا بریتییه له ( 10 منداڵ/ 6 كوڕ‌و 4 كچ)، ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خانه‌واده‌كانیان یان گه‌یه‌نراونه‌ته خێزانی جێگره‌وه بریتییه له (31 منداڵ/ 15 ژكوڕو 16 كچ).
ب. ماڵی كوڕان: ژماره‌ی سودمه‌ندانی ماڵی كوڕان بریتیه له (٣٤) منداڵ، له مانگی 10 /2019 وه ماڵی كوڕان كراوه به دووماڵ به‌م شێوه‌یه : 1- ماڵی مندالاَنی كوڕان ته‌مه‌ن (5 بۆ 12 ساڵ) كه له ئێسته‌دا (15) منداڵی له خۆگرتووه، 2- ماڵی نه‌وجه‌وانانی كوڕان ( ته‌مه‌ن 13 بۆ 18ساڵ) كه ئه‌ویش (15) منداڵی له خۆگرتووه، و (4) منداڵ گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ناو خێزان.
ج. ماڵی كچان: ژماره‌ی سودمه‌ندانی ماڵی كچان بریتییه له (23) منداڵ، له‌وانه (14) منداڵیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو خێزان‌و له ئێسته‌دا (9) منداڵ له ماڵه‌كه‌دان‌و ژیانی ئاسایی به‌ڕێده‌كه‌ن.
د. پڕۆژه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی منداڵ بۆ ناوخێزان كه له‌لایه‌ن ماڵه‌كانه‌وه به پێی ڕێنمایی جێ به‌جێده‌كرێت: ژماره‌ی منداڵانی ده‌ره‌وه‌ی خانه (49 منداڵ)، به‌مجۆره: كوڕانی ته‌مه‌ن (5 بۆ 12)، 11 منداڵ، و كوڕانی نه‌وجه‌وان ته‌مه‌ن (13 بۆ 18 )، 18 منداڵ و 20كچ).
ه. پرۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه:
خێزانی جێگره‌وه، بۆ یه‌كه‌مجاره له هه‌رێمی كوردستان جێ به‌جێده‌كرێت‌و شاری سلێمانی بۆ ئه‌زمونكردن هه‌ڵبژێردراوه‌و له هه‌ردوو ساڵی 2017 و 2018دا پڕۆژه‌كه هه‌نگاوی كرداری خۆی ناو توانی خێزان ئاماده بكات و وه بۆ ئه‌م ساڵیش پرۆژه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه‌و بۆ وه‌رگرتنی منداڵ‌و منداڵیش بنێرێته ناو خێزان به‌مجۆره:
ـ له ساڵی (2019)دا له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی خێزانی جێگره‌وه: (2 منداڵ) نێردراونه‌ته ناو خێزانه جێگره‌وه‌كان‌و (6) خێزانیش په‌سه‌ندكراون، به‌مجۆره ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له ڕۆژی دامه‌زراندنیه‌وه نێردراونه‌ته ناو خێزانه‌كان (13) منداڵن،و ژماره‌ی خێزانه جێگره‌وه‌كانیش له ئێستادا ده‌بێته (21)له‌و ژماره‌یه‌ش (13) خێزان منداڵی وه‌ر گرتوه‌و (4) خێزان ئاماده‌ی وه‌رگرتنی منداڵن، (4) خێزانیش كاره‌كانیا هه‌ڵپه‌سێردراون.
ـ له ماوه‌ی ئه‌م ساڵدا توێژه‌رانی پڕۆژه‌كه كاریان له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی (12) منداڵ كردووه. كۆی گشتی ئه‌و منداڵانه‌ی له سه‌ره‌تای پڕۆژه‌وه كاریان له سه‌ر كراوه (88) منداڵه.
ـ له ساڵی (2019)دا (68) خێزان ناوی خۆیان تۆمار كردووه بۆ وه‌رگرتنی منداڵ.
ـ له ساڵی (2019)دا، توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی خێزانی جێگره‌وه، (218) سه‌ردانیان بۆ ناو خێزانه جێگره‌وه‌كان و منداڵه‌كان ئه‌نجامداوه.
2. هێڵی گه‌رمی فریاكه‌وتنی منداڵان(هێڵی 116ی منداڵان):
أ. له ساڵی (2019)ژماره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فوونیانه‌ی له‌ماوه‌ی (24) سه‌عاتدا كراون به هێڵه‌كه‌وه بریتین له(34,797) په‌یوه‌ندی، له‌وانه (9,873) یان له كاتی ده‌وامدا بووه له سه‌عات (8.30 بۆ .004)ی پاشنیوه‌ڕۆو وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه،
ب. سه‌رجه‌می كێشه‌كان كه ڕووبه‌ڕووی هێڵه‌كه بوونه‌ته‌وه بریتبوون له(5,921) كێشه، كه به‌مجۆره بوون: (1,108 كێشه‌ی منداڵانی ئاواره، 439 كێشه‌ی منداڵانی خانه‌خوێ، 2,588 بێده‌نگی و نه‌دركاندنی كێشه، 34 زانیاری وه‌رگرتن، 1,119 په‌یوه‌ندی هه‌ڵه، 159 كات به‌سه‌ربردن، 393 هی تر).ج. له كۆی كێشه‌كانیش (439یان خانه‌خوێ بوون‌و 1108 منداڵی ئاواره بوون)، جۆری كێشه‌كان له ساڵی (2019)دا كه له‌لایه‌ن هێڵی (116)ه‌وه وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه به‌مجۆره دابه‌شبوون: ( 163كێشه‌ی خێزانی، 115 په‌روه‌رده‌یی، 68 كێشه‌ی ته‌ندروستی، 13 یاسایی، 13 كۆمه‌ڵگایی، 43 توندوتیژی خێزانی، 7 سۆزداری، 10 ده‌روونی ، 2 ده‌ستدرێژی سێكسی، 5 هی تر).
3. پڕۆژه‌ی پاڵپشتی ده‌روونی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی منداڵ‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه: پڕۆژه‌یه‌كه بۆ پاراستن و گه‌شه‌پێدانی به توانای منداڵ، و به‌هاوكاری ڕێكخراوی (یونسێف) له شاره‌كانی سلێمانی‌و ڕانیه‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه ده‌چێت:
أ. ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی سودمه‌ندبوون له سه‌نته‌ره‌كانی ژینگه‌ی هاوڕێی منداڵ له شاره‌كانی سلێمانی‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان و ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین بریتییه له (17,554) منداڵ، كه به‌مجۆره دابه‌شبوون: (13,673 منداڵی ئاواره‌ی عێراقی، 3,881 منداڵی په‌نابه‌ری سوریا‌و كوردانی ڕۆژئاوا).
ب. ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی سودمه‌ندبوون به‌شێوه‌ی تیمی گه‌ڕۆك(مۆبایل تیم) بریتییه له(1,037) منداڵ، له‌وانه (600 منداڵی ئاواره‌ی عێراقی، 437 منداڵی په‌نابه‌ری سوری و كوردانی ڕۆژئاوا).
ج. خولی هوشیاری بۆ منداڵ: (5,237) سودمه‌ند، له‌وانه: (4,069 منداڵانی ئاواره‌ی عێراقی، 1,168 په‌نابه‌ری سوری و كوردانی ڕۆژئاوا،
د. ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی وه‌ك حاڵه‌ت (كێشه) وه‌رگیراون له پڕۆژه‌كه‌دا‌و كاریان بۆ كراوه بریتییه له (555) منداڵ، وه ئه‌و كچ‌و ژنانه‌ی وه‌ك حاڵه‌ت وه‌رگیراون (100) حاڵه‌تن.
ه. خول‌و ڕاهێنان بۆ گروپه‌كانی كۆمه‌ڵگا، (422) به‌شداربوو.
و. خول‌و ڕاهێنان بۆ ستاف (174) به‌شداربوو.
ز. خولی هوشیاری بۆ دایك‌و باوك‌و ده‌وروبه‌ری منداڵَ، (4,027) سودمه‌ند.
ح. خولی هۆشیاری بۆ كچان) ڕێبه‌ری كچانی گه‌نج) (350) سودمه‌ند.
گ. خولی هۆشیاری بۆ دایك و كچی گه‌نج ( بابه‌ته‌كانی بنه‌مای ڕه‌گه‌زی، یاسایی، ته‌ندروستی، ده‌روونی ) (576) سودمه‌ند.
ی. خول بۆ كچان و ژنان له بواری ( درومانی، جوانكاری، وه‌رزش...) (250) سودمه‌ند.
4. ژماره‌ی منداڵانی سودمه‌ند له سه‌نته‌ره‌كاندا:
كۆی گشتی ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه له سه‌نته‌ره‌كانی پاراستن و چالاكی منداڵاندا سودیان وه‌رگرتووه بریتیه له (6,654) منداڵ، له‌وانه: (4,569) (4569) كوڕ‌و (2,085) كچ، به پێی سه‌نته‌ره‌كانیش به‌مجۆره‌یه: ( 1,470 منداڵ له سه‌نته‌ری پیره‌مه‌گرون،1,069 له سه‌نته‌ری ڕانیه،2,972 له سه‌نته‌ری ده‌ربه‌ندیخان،1,071 له سه‌نته‌ری چه‌مچه‌ماڵ، سه‌نته‌ری قه‌لاَدزێ 72 منداڵ).
دووه‌م/ له بواری ژنان‌و داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراو:
ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی له ساڵی (2019) داڵده‌دراون‌و سودمه‌ندبوون له خزمه‌تگوزارییه جۆراو جۆره‌كانی ماڵی داڵده‌دانی ژنانی هه‌ڕه‌شه‌لێكراوو پارێزراون بریتییه له ( ١٨٢ژن)و (٤٧ منداڵ)، ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه ماڵه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه و كێشه‌كانین چاره‌سه‌ر بووه بریتین له (١٦٦ ژن)، ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه له ئێسته‌دا له ماڵه‌كه داڵده‌دراون بریتییه له ( ١٦ژن‌و ١ منداڵ).
سێیه‌م/ له بواری پاراستنی به‌ساڵاچووان‌و له خۆگرتنیان:
ژماره‌ی ئه‌و به‌ساڵاچووانه‌ی سودیان له خانه‌ی به‌ساڵاچووان وه‌رگرتووه له ساڵی (2019)دا بریتییه له (95) به‌ساڵاچوو، له‌وانه: (12) كۆچی دواییان كردووه، و (27 ) گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵی خۆیان و خزمانیان، له ئێسته‌شدا (56) به‌ساڵاچوو له ماڵه‌كه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن كه به پێی ڕه‌گه‌ز به‌مجدۆره دابه‌شبوون: ( 40پیاو، 16 ژن)، هه‌روه‌ها له نێو ئه‌و ژماره‌یه‌دا ژماره‌ی به‌ساڵاچووه په‌ككه‌وته‌كان كه ئێسته له یه‌كه‌ی په‌ككه‌وته‌ی ماڵی به‌ساڵاچووان به به‌رده‌وامی خزمه‌ت ده‌كرێن بریتییه له : ( 35 به‌ساڵاچوو/ 22پیاوو 13 ژن).
چواره‌م/ له‌بواری ڕاهێنان‌و په‌روه‌رده‌ی تایبه‌تدا:
ژماره‌ی سودمه‌ندانی سه‌نته‌رو په‌یمانگاكانی بواری په‌روه‌رده و ڕاهێنانی تایبه‌ت بریتیه له (277) منداڵ‌و گه‌نجی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، كه به‌مجۆره دابه‌شبوون:
1 په‌یمانگای ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی مێشك: 52 منداڵ (34 كوڕ‌و 18 كچ).
2 په‌یمانگای هیوای نابیستان: 91 خوێندكار (51 كوڕ‌و 40 كچ).
3 په‌یمانگای ڕووناكی:13 خوێندكار (6 كوڕ‌و 7 كچ).
4 په‌یمانگای هانا: 41 سودمه‌ند (٢1 كوڕ‌و 20 كچ).
5 سه‌نته‌ری ئۆتیزم: 80 منداڵ (63 كوڕ‌و 17كچ).
پێنجه‌م/ ژماره‌ی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان‌و هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی:
1 ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیه خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه‌ی كه له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان تۆمارن بریتیه له (25,044)، ئه‌وه‌ش دابه‌شده‌بن به‌مشێوه‌یه: ( سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌لاَیه‌تی سلێمانی (14,961)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لاَیه‌تی بتوێن ـ ڕانیه (5,460)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و گه‌شه پێدانی كۆمه‌لاَیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ(3,709)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لاَیه‌تی ده‌ربه‌ندیخان(914) سودمه‌ند.
2 مۆڵه‌تی به‌خێوكار: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه یان نوێكردووه‌ته‌وه بۆ به‌خێوكردنی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت به ڕێژه‌ی شایسته بریتییه له (516) مۆڵه‌ت له ساڵی (2019)، مۆڵه‌ته‌كانیش زۆرترینیان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ن به (257) مۆڵه‌ت، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا (18)، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ (30)، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی (49)، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه (22)، و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری (14)، وه‌زاره‌تی كار‌و كار‌و باری كۆمه‌ڵایه‌تی (19)، وه‌زاره‌تی كاره‌با (29)، وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی (12)، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی (14)، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ( 17)، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف (13)، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن (9)، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان (2)، وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری (4)، وه‌زاره‌تی بازرگانی (2)، وه‌زاره‌تی داد (2) , وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال (3)، مۆڵه‌ته‌كانیش به پێی شاره‌كان به‌مجۆره دابه‌شبوون ( 431 سلێمانی، شاره‌زوور 9، ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین 23، چه‌مچه‌ماڵ 44، ده‌ربه‌ندیخان 9). به پێی كه‌سه نزیكه‌كانیش بریتییه له (364) دایك‌و (47) باوك‌و (47)برا‌و (51) خوشك‌و 7) (هی تر.
3 تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ندازیاری: بۆ یه‌كه‌مجار، له ئاماده‌كردنی به‌شی ئه‌ندازیاریمان به هاوكاری سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران و نووسینگه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری، تایبه‌تمه‌ندییه ئه‌ندازیارییه‌كانی بیناو شوێنه گشتییه‌كان بۆ خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌ته‌كان ئاماده‌كراو به نووسراوی ژماره(3920) له 3ی 12ی 2018 ئاراسته‌ی پارێزگا كراوه بۆ گشتاندن‌و كارپێكردنی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌ك (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌به‌رهێنانی سلێمانی و شاره‌وانیه‌كان و ئه‌وقاف و كار‌و باری ئاینی و قائیمقامیه‌تی سلێمانی .... هتد كراوه بۆ جێبه‌جێكردنی تایبه‌ت مه‌ندیه‌كان له بینا نوێیه‌كان و بینا كۆنه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی .
- ده‌ستپێكردنه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتی كردنی بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری وگه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لاَیه‌تی ده‌ربه‌ندیخان, گه‌شتن به قۆناغی كۆتایی.
- ئاماده‌كردنی ده‌رخسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌ش و هۆبه كانی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه.
- ته‌واو كردنی پڕۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌و زیادكردنی په‌یمانگای هیوای نابیستان كه به هاوكاری وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی ئه‌وروپا جێبه‌جێكراوه .
شه‌شه‌م/ دایه‌نگه‌كان :
١ـ ژماره‌ی دایه‌نگه‌و منداڵی سودمه‌ند: سه‌رجه‌م ژماره‌ی منداڵان له دایه‌نگه‌كان بریتیه له(3,753) منداڵ‌و ژماره‌ی دایه‌نگه‌كان بریتیه له (٨٤) دایه‌نگه، كه به‌مجۆره دابه‌شبوون: ژماره‌ی دایه‌نگه حكومییه‌كان بریتییه له (١١) دایه‌نگه‌و (٥٣٤) منداڵیان له خۆگرتووه، دایه‌نگه ناحكومییه‌كان ژماره‌یان (٥٧) دایه‌نگه‌یه كه (3,021) منداڵیان له خۆگرتووه‌و ژماره‌ی ستافه‌كانیشان بریتیه له (٧٢٩) كه‌س له ره‌گه‌زی مێ، ژماره‌ی دایه‌نگه‌ی فه‌رمانگه‌كانیش بریتییه له (١٦) دایه‌نگه كه (١٩٨) منداڵیان له خۆگرتووه.
٢ـ ژماره‌ی دایه‌نگه‌ی نوێ‌و دایه‌نگه‌ی داخراو و دایه‌نگه‌ی سزادراو: له ساڵی (2019)دا (٦) دایه‌نگه له‌سه‌ر داوای خۆیان داخراون، هیچ دایه‌نگه‌یه‌ك به‌هۆی (سزا) و به‌هۆی سه‌رپێچی‌و پابه‌ند نه‌بوونیان به یاسا‌و ڕێنماییه‌كان دانه‌خراوه، (٢٠) دایه‌نگه‌ی نوێ كراونه‌ته‌وه‌و مۆڵه‌تی كاركردنیان وه‌رگرتووه، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به سیستم‌و یاسا‌و ڕێنماییه‌كانه‌وه (٧) دایه‌نگه‌ش سزای (ئاگاداركردنه‌وه)یان ئاراسته كراوه،وە ئه‌و دایانگایانه‌ی نووسراوی (پابه‌ندی)یان ئاراسته كراوه ژماره‌یان بریتیه له (١٤٩) دایه‌نگه، ئه‌و دایه‌نگانه‌شی سوپاس كراون بریتین له (٢٧) دایه‌نگه .
٣ـ سه‌ردانی لیژنه‌كانی سه‌رپه‌رشتی‌و به‌دواداچوونی دایه‌نگه‌كان: له ساڵی (2019)دا، له ڕێگه‌ی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی‌و به‌دواداچوونی به‌شی دایه‌نگه‌كانه‌وه، (455)سه‌ردان بووه، لیژنه‌ی هاوبه‌شی قائمقامیه‌تیش كه نوێنه‌ری به‌شی دایه‌نگه‌كانی تێدایه (325) سه‌ردانی دایه‌نگه‌یان كردووه بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی دایه‌نگه‌كان پابه‌ندی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان‌و دایه‌نگه‌كانی ژینگه‌یه‌كی گونجاون بۆ گه‌شه‌ی منداڵ. وە (٦٦) سه‌ردانی به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی دایه‌نگه ناحكومیه‌كان ئه‌نجام دراوه.
حه‌وته‌م/بینینی هاووڵاتیان‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و پرۆسه كارگێڕییه‌كان و ڕاگه‌یاندن:
1. پێشوازی له هاووڵاتیان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیه‌وه: به درێژایی ساڵی (2019)، ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیان كردووه‌و گوێیان لێگیراوه‌و كاتیان بۆ ته‌رخان كراوه بریتیه له (541) هاووڵاتی.
2. نوسراو‌و فه‌رمانه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی: ژماره‌ی نووسراوی ڕۆیشتوو (ده‌ركرده) له ساڵی (2019)بریتیه له (6,241) ، ژماره‌ی نوسراوه‌كانی هاتووش بریتیه له(7,990).
3. به‌دواداچوون بۆ كێشه‌و گرفت: له ساڵی ڕابردوودا به‌ش‌و هۆبه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی (581) به‌دواداچونیان كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی هاووڵاتیانی كه‌مئه‌ندام و خاوه‌نپێداویستیه تایبه‌ته‌كان‌و هاووڵاتیانی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ت.
4. په‌خشنامه: ژماره‌ی ئه‌و هه‌واڵ و زانیاریی و داتایانه‌ی كه له سایتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی(www.socialsuli.com) له‌ساڵی (2019)دا بڵاوكراونه‌ته‌وه بریتیه له (254) په‌خشنامه‌و ڕاگه‌یه‌نراو به پێی ژانره میدیاییه‌كان.
5. پڕكردنه‌وه‌ی پۆست: وه‌ك پابه‌ندی به بنه‌ماكانی به‌ڕێوه‌بردنی باش و هێنانه‌دی دادگه‌ری له بواری پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته به‌تاڵه‌كان، له ساڵی (2019)دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی (١٦) پۆست و به‌رپرسیارێتی به ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندن و ڕه‌خساندنی هه‌لی چون یه‌ك بۆ كارمه‌ندان پڕكردووه‌ته‌وه.
6. كۆبوونه‌وه: هه‌ردوو (ئه‌نجومه‌نی فراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی) و (ئه‌نجومه‌نی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی) له ساڵی ڕابردوودا (18)كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئاساییان ئه‌نجامداوه‌و تیایدا (234) بڕیار‌و ڕاسپارده‌یان هه‌بووه.
هه‌شته‌م : سه‌ردانی توێژه‌ران و به‌دواداچونی توێژه‌ران بۆ كه‌یسه‌كان:
توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وام سه‌ردان و به‌دواداچوون بۆ كه‌یسه‌كان ده‌كه‌ن له ساڵی ڕابردوودا ژماره‌ی سه‌ردانه‌كان بریتی بووه له (460) سه‌ردانی له بواری جیاجیا بۆ دڵنیابون له باروو گوزه‌رانی كه‌یسه‌كان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری به پێی توانا بۆ منداڵ و خێزانی كه‌م ده‌ره‌تان و ئه‌و خێزانانه‌ی كه خاوه‌ن پێداویستیه‌كی تایبه‌تی هه‌یه و كه‌سێك وه‌ك خۆته‌رخانكه‌ر به شێوه‌ی فه‌رمی دیاریكراوه بۆیان.
نۆیه‌م/ خول‌و ڕاهێنان‌و ۆرك شۆپه‌كان:
ژماره‌ی سودمه‌ندان له خول‌و ڕاهێنان و سیمیناره جۆراوجۆره‌كانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی‌و یاسایی و هۆشیاری و ڕاهێنانه جۆراوجۆره‌كان و ته‌رفیهی و په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا له ساڵی ڕابردوودا بریتی بووه له(18,489 – هه‌ژده هه‌زارو چوارسه‌دو هه‌شتاو نۆ ) كه‌س.
ده‌یه‌م / لێدوان و چاوپێكه‌وتنه ڕۆژنامه‌وانیه‌كان :
له پێناو هۆشیاری زیاتر بۆ كۆمه‌ڵگاو شه‌فافێتی زۆرتر بۆ كار‌و چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی سه‌ربه‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان، و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌زگا میدیاییه‌كان و ڕۆژنامه‌نووسان بۆ ساڵی(2019) بریتیه له (166) لێدوان و به‌شداریكردن له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن، كه به‌مشێوه‌یه دابه‌ش ده‌بێت: دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی (88) لێدوان و چاوپێكه‌وتن و به‌شداری دیدار‌و به‌رنامه، سه‌نته‌ری ڕۆشنایی (25)، په‌یمانگایی ڕووناكی (6)، په‌یمانگای هانا (3)، په‌یمانگای هیوا (13)، په‌یمانگای ئاوات (1)، ماڵی به‌سالاَچوان (7)، ماڵی كچان (2)، ماڵی كوڕان (2)، ماڵی ساوایان (12)، هێڵی فریاكه‌وتنی منداڵ (2)، خێزانی جێگره‌وه (5).
یازده‌هه‌م/ بودجه‌و خه‌رجیی و داهات:
1 پێشینه‌ی مانگانه بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كارخستن و خه‌رجیه جۆراوجۆره‌كان:
سه‌رجه‌م ئه‌و بڕه پارانه‌ی وه‌ك پێشینه (نه‌سریه) بۆ خه‌رجییه‌كان وه‌رگیراون له‌لایه‌ن فه‌رمانگاكانمانه‌وه بریتییه له (1,108,972,600 – یه‌ك ملیار‌و سه‌دو هه‌شت ملیۆن‌و نۆسه‌دو حه‌فتاو دوو هه‌زارو شه‌ش سه‌د دینار) كه به‌مجۆره دابه‌شبووه: بڕی نه‌سریه‌و خه‌رجیه جۆراو جۆره‌كان بۆ دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له ساڵی (2019) دا بریتییه له (42,642,380 – چل‌و دوو ملیۆن‌و شه‌ش سه‌دو چل‌و دوو هه‌زارو سێسه‌دو هه‌شتا هه‌زار) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بریتییه له (973,259,850 – نۆسه‌دو حه‌فتاو سێ ملیۆن‌و دووسه‌دو په‌نجاو نۆ هه‌زارو هه‌شت سه‌دو په‌نجا)دینار، به‌ڕێوه‌به‌رێتی چاودێریی كه‌مئه‌ندامان (27,829,490 – بیست‌و حه‌وت ملیۆن‌و هه‌شت سه‌دو بیست‌و نۆ ملیۆن‌و چوارسه‌دو نه‌وه‌د هه‌زار) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تۆری پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی (24,256,630 – بیست‌و چوار ملیۆن‌و دووسه‌دو په‌نجاو شه‌ش هه‌زارو شه‌ش سه‌دو سی) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ربه‌ندیخان (21,036,500 – بیست‌و یه‌ك ملیۆن‌و سی‌و شه‌ش هه‌زارو پێنج سه‌د) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بتوێن/ ڕانیه (14,983,000 – چوارده ملیۆن‌و نۆسه‌دو هه‌شتاو سێ هه‌زار) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵ (4,964,750 – چوار ملیۆن‌و نۆسه‌دو شه‌ست‌و چوار هه‌زارو حه‌وت سه‌دو په‌نجا) دینار.
2 داهات: بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له ماوه‌ی ساڵی (2019) دا له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت به شێوه‌ی داهات بریتییه له بڕی (7,373,646,350 ـ حه‌وت ملیارد و سی سه‌دو حه‌فتاو سێ ملیون و شه‌ش سه‌دو چل و شه‌ش هه‌زارو سێ سه‌دوو په‌نجا دینار) كه له بواری (داهاتی دایه‌نگه حكومییه‌كان‌و داهات‌و رسوماتی كردنه‌وه‌ی دایه‌نگه‌ی ناحكومی و سه‌نته‌ر و هێندێك داهاتی جۆراو جۆری تری وه‌ك موچه‌ی گه‌ڕاوه‌ی ئه‌و كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستیه تایبه‌تانه‌ی كه به پێی ڕێنمایی سودمه‌ند نابن یان كۆچی دواییان كردووه)و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت.
3 داهاتی خێرخوازی: به‌م دوو ڕێگه‌یه‌ی خواره‌وه خێرخوازان هاوكاری ماڵه‌كانی منداڵان و به‌ساڵاچووانیان كردووه:
أ ـ ڕێگه‌ی ڕاسته‌وخۆ كه به شێوه‌ی كه‌ل و په‌ل پێشكه‌شكراوه‌و خه‌ملاَندنی بۆكراوه به دینار و دۆلار كه بڕه‌كه‌ی پاش خه‌مڵاندن بریتی بووه له (41,680,250 - چل و یه‌ك ملیۆن‌و شه‌ش سه‌دو هه‌شتا هه‌زارو دووسه‌دو په‌نجا دینار) و (14,355 ـ چوارده هه‌زارو سێسه‌دو په‌نجاو پێنج دۆلار).
ب ـ له ڕێگه ئه‌ژماری (هاوكاری خێرخوازان)ه‌وه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ كه بڕه‌كه‌ی له ساڵی (2019)دا بریتیه له: (77,512,000 ـ حه‌فتاو حه‌وت ملیون و پێنج سه‌دو دوازده هه‌زار دینار) و ( $8,110- هه‌شت هه‌زارو سه‌د و ده دۆلار).
ـ كۆتایی ـ