• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
راپۆرت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و رێكخراوی‌ هاوكاری‌ ئه‌ڵمانی‌‌و ڕێكخراوی‌ خانزاد، یاداشتێكی‌ لێكتێگه‌یشتن واژۆ ده‌كه‌ن

ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 4ی‌ 4ی‌ 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ (هاریكاری‌ ئه‌ڵمانی‌‌و خانزاد بۆ ڕۆشنبیری‌‌و ڕاگه‌یاندن) یاداشتێكی‌ لێكتێگه‌یشتنی‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنان واژۆ كرد.

له‌و مه‌راسیمه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌ به‌ڕێزان ئاشتی‌ ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌‌و سه‌رنج حه‌مه‌سه‌عید، به‌رێوه‌به‌ری‌ چاودێری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌‌و ئاراس ناصر، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و سۆران سه‌عید، به‌رپرسی‌ به‌شی‌ پلان‌و دلێر ئه‌نوه‌ر‌و خالید عه‌لی‌، ئه‌ندامانی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ئاماده‌بوون‌و له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ خانزادیشه‌وه‌ خاتوو لاڤه‌ موحه‌ممه‌د‌و له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ هاریكاری‌ ئه‌ڵمانیشه‌وه‌ خاتوو نیشتیمان له‌ بری‌ جه‌مال وه‌لی‌، سه‌رۆكی‌ ڕێكخراو ئاماده‌بوون و واژۆی‌ یاداشته‌كه‌یان كرد.
 
ئامانجی‌ یاداشته‌كه‌ بریتیه‌ له‌ به‌هێزكردنی‌ كاره‌ هونه‌ری‌‌و كارگێڕییه‌كانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان بۆ ئه‌وه‌ی‌ ماڵه‌كه‌و ستافه‌كانی‌ باشتر بتوانن خزمه‌ته‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌‌و یاسایی‌و ئاشته‌واییه‌كان پێشكه‌شی‌ ژنان هه‌ڕه‌شه‌لێكراو بكه‌ن.

یاداشته‌كه‌ له‌ ڕۆژی‌ واژۆكردنیه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ ساڵێك به‌رده‌وام ده‌بێت‌و به‌پێی‌ بڕگه‌كانی‌‌و له‌ چوارچێوه‌ی‌ پلان‌و به‌رنامه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و ماڵی‌ داڵده‌دان خزمه‌ت به‌ ماڵی‌ داڵده‌دان‌و ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو ده‌كرێت‌و به‌ چه‌ندین ڕێگه‌ خزمه‌ته‌كان ده‌گه‌یه‌نرێن.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو به‌ یه‌كێك له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌و ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوی‌ سلێمانی‌ به‌ ده‌زگایه‌كی‌ پێشه‌نگ ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌ بواری‌ كاره‌كه‌ی‌ خۆیداو به‌هۆی‌ بوونی‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ جیاجیاو جێ به‌جێكردنی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان له‌ ئاستێكی‌ به‌رزو كاركردنی‌ پیشه‌ییانه‌و دڵسۆزانه‌ی‌ ستافه‌كان و شاره‌زاییان‌و به‌دواداچوونی‌ به‌رده‌وامی‌ به‌شی‌ پارێزگاری‌ خێزان‌و گرنگیپێدانی‌ زیادی‌ خودی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ پێدانی‌ ڕێنمایی‌‌و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ ڕێگه‌و هه‌وڵدان بۆ پشتیوانیكردنی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ ڕێكخراوو ده‌زگا جیاجیاكانه‌وه‌ سه‌ره‌ڕای‌ به‌كارهێنانی‌ تواناكانی‌ به‌رده‌ست به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ڕێك‌و پێك.


04/04/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.