به پێی ڕاپۆرتی لیژنه‌كانی سهرپهرشتیو به‌دواداچوونی دایه‌نگه‌كان، به‌هۆی بوونی كهمو كورتی له دایه‌نگه‌كان و سه‌رپێچی له سیستم‌و ڕێنماییەکان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى لە پارێزگاى سلێمانى، سزای هه‌ردوو دایه‌نگه‌ی (لاله)و (گوڵاڵه سوره)ی ناحكومی ده‌دات.
جێی ئاماژه‌یه لیژنه‌كانی سهرپهرشتیو بهدواواچوونی دایه‌نگه‌كان به به‌رده‌وامی به‌دواداچوون بۆ كاری دایه‌نگه‌كان دهكهنو له‌كاتی بوونی كهمو كورتی‌و سه‌رپێچی ڕێنمایی دایه‌نگه‌كان ده‌كه‌ن و له كاتی پابه‌ندی و ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵ دایه‌نگه‌كه سوپاس ده‌كرێت، هه‌موو ئه‌م ڕێوشوێنانه‌ش ئامانج لێیان ته‌نها دڵنیابوونه‌وه‌یه له‌وه‌ی دایه‌نگه‌كان ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵ بره‌خسێنن.