ڕۆژی سێشه‌ممه، 5ی 2ی 2019، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان م.جه‌مال عه‌بدول، كه‌سایه‌تی دیاری كوردستان و پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێزان كاك سۆران عومه‌ر،و كاك شاخه‌وان شێخ ڕه‌وف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان‌و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی فراكسیۆنی گۆڕان‌و كاك ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی چاودێری دارایی له شاری سلێمانی‌و به‌ڕێزان م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و به‌ڕێز م.سالار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، خه‌ڵاتی (ده‌ستپاكی) به‌خشرایه به‌ڕێز (موحه‌ممه‌د غالیب مسته‌فا)، گه‌نجێكی دانیشتووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید كه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا بڕی(10,900 - دە هه‌زار و نۆسەد دۆلاری)ی دۆزیبوویه‌وه‌و گه‌ڕاندبوویه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ناوی هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیه‌وە، وێڕای پیرۆزبایی له كاك موحه‌ممه‌د بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە، ئامانجه‌كانی خه‌ڵاته‌كه و شێوازه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌بووان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ڕوونكرده‌وه، هه‌روه‌ك سوپاسی به‌شداربوون و به‌ڕێزانی ئاماده‌بووی كرد كه پشتیوان بوون بۆ خه‌ڵاته‌كه، هه‌روه‌ها به‌ناوی به‌ڕێز كاك د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی‌و بەرێز كاك جه‌لالی سام ئاغا، كه‌سایه‌تی دیاری كوردستان و شاری سلێمانی پیرۆزبایی له‌و گه‌نجه كرد كه خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرت و داوای لێبوردنی كرد له ئاماده نه‌بوونیان به‌هۆی بوونیان له‌ده‌ره‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی بە کاری فەرمی.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، خه‌ڵاتی (دەستپاکی) له‌لایه‌ن به‌ڕێز (م.جه‌مال عه‌بدول)ه‌وه پێشكه‌شكراو خه‌ڵاتی به‌ڕێز کاک د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانیش له‌لایه‌ن به‌ڕێز (م.عومه‌ر گوڵپی)ه‌وه پێشكه‌شكرا.
ده‌قی وتاری هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی شەهید كه له بۆنه‌كه‌دا پێشكه‌شكرا:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز، ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن
وه‌ك هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، خۆمان به خۆشحاڵ ده‌زانین بۆ جاری دووه‌م خه‌ڵاتی (ده‌ستپاكی) ده‌به‌خشینه گه‌نجانێك كه خاوه‌نی به‌های به‌رزی كۆمه‌ڵایه‌تین و وه‌ك ڕه‌وشتێكی باڵای كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان چاویان له‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانێك نییه كه خۆیان پێوه‌ی ماندوو نه‌بووبن.
له جاری یه‌كه‌مدا، و له ساڵی (2017)، ئه‌م خه‌ڵاته‌مان به‌خشیه گه‌نجێك له شاری سلێمانی به‌ناوی به‌ڕێز (مه‌سعود سلێمان) كه بڕی زیاتر له (160,000) سه‌دو شه‌ست هه‌زار دۆلاری دۆزیبوویه‌وه‌و گه‌ڕاندبوویه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆش خه‌ڵاته‌كه ده‌به‌خشینه گه‌نجێكی ده‌ستپاك و دڵسۆز به‌ناوی كاك (موحه‌ممه‌د غالیب مسته‌فا) دانیشتوی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، كه بڕی (10,900) ده هه‌زارو نۆ سه‌د دۆلاری دۆزیوه‌ته‌وه‌و گه‌ڕاندوویه‌تیه‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی.
به‌ڕێزان:
ڕێزلێنان‌و ته‌رخانكردنی خه‌ڵاتێك به‌ناوی (ده‌ستپاكی) له‌و به‌ها به‌رزه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه كه‌سه ده‌ستپاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌یبه‌خشنه خه‌ڵاته‌كه، به‌تایبه‌ت كاتێك كه‌سێک ده‌ستپاكه له پاره‌و سامانێك كه پێی نه‌سپێردراوه، ڕاسته ده‌ستپاكی خۆی له خۆیدا له‌و پاره‌و ئه‌مانه‌ت‌و موڵكانه‌ی كه به كه‌سێك ده‌ستپێردرێن به‌هایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م ده‌ستپاكییه به‌هاكه‌ی له سه‌رو ئه‌و به‌های ده‌ستپاكیه‌شه‌وه‌یه، چونكه كه‌سی ده‌ستپاك ڕانه‌سپێردراوه به پاراستنی ئه‌و ئه‌مانه‌ت‌و سامانه‌ی كه دۆزیویه‌تیه‌وه.
ئه‌زیزان، ئێمه ئه‌و ڕاستیه ده‌زانین كه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان پڕیه‌تی له مرۆڤی باش، خه‌ڵكی ڕه‌وشت به‌رز، خاوه‌ن به‌های باڵای پڕ شانازی، هه‌ربۆیه نرخاندنی ئه‌م به‌ها باڵایه بۆ ئه‌وه‌یه ژماره‌ی ئه‌وانه زیاتر‌و زیاتربێت له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا كه چاویان له سه‌روه‌ت و سامانێك نییه كه پێوه‌ی ماندوو نه‌بوون و مافی ئه‌وان نییه، په‌روه‌رده‌كردنی گه‌نجانمان له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌وشته به‌رزه گرنگه بۆ هێنانه پێشی كۆمه‌ڵگه‌ی خۆشگوزه‌ران له‌پاڵ بوونی سیستمی باشی به‌ڕێوه‌بردن.
كاره‌كه‌ی كاكه موحه‌ممه‌د، به‌هایه‌كی باڵای هه‌یه، نه‌وه‌ك ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی بووه‌ته‌وه به خاوه‌نی بڕه پاره ونبووه‌كه، به‌ڵكو گرنگه بۆ كۆمه‌ڵگه بە تێكڕا، چونكه ده‌بێته هۆی دروستكردنی ئومێد لای هاووڵاتیان، ده‌بێته هۆی به‌هێزكردن‌و پاراستنی ئاشتی‌و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی كاتێك هاووڵاتی به متمانه‌وه سه‌یری چوارده‌وری خۆی ده‌كات و ده‌بینێت وڵات‌و شاره‌كه‌ی خاوه‌نی گه‌نجانێكه نه‌وه‌ك خیانه‌تی لێ ناكه‌ن، و دزی لێ ناكه‌ن،و چاو نابڕنه سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كه‌ی، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر هۆكارێك سه‌روه‌ت‌و سامانه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا ئه‌وه گه‌نجان‌و هاووڵاتیانێكی ده‌ستپاك هه‌ن وه‌ك‌و خۆی پاره‌و ئه‌مانه‌ت‌و سامانه وبنووه‌كه‌ی بۆ ده‌گێڕنه‌وه.
زانای ناودار، سه‌عدی شیرازی، له گوڵستانه‌كه‌یدا له‌مباره‌یه‌وه بۆمان ده‌گێڕێته‌وه: له حاته‌میان پرسی: کەس له خۆت هیممه‌ت به‌رزتر بینیوه یان بیستووه؟ له وه‌ڵامدا وتی: ڕۆژێك چل وشترم كردبووە قوربانی، خه‌ڵكێكی زۆر سه‌رقاڵێ نانخواردن بوون، پاشان بۆ ئیشێك چوومه بیابان، بینیم پیاوێك هێندێك دار‌و چیلكه‌و پوشی كۆكردووه‌ته‌وه‌و هێناونی تا بیانفرۆشێت، وتم: بۆ ناچییه لای حاته‌م خه‌ڵكێكی زۆری ده‌عوه‌ت كردووه‌و نانێكی به‌له‌زه‌ت ده‌خۆن، تۆش بڕۆ نان بخۆ، له وه‌ڵامدا وتی :
هركه نان از عمل خویش خورد
منت حاتم تائی نبرد
واته هه‌ركه‌سێك نانی كار‌و كرده‌وه‌ی خۆی بخوات، منه‌تی حاته‌می ته‌ی نازانێت!
جارێكی‌تر به‌ناوی ئاماده‌بووانی به‌ڕێزه‌وه، پیرۆزبایی له كاك موحه‌ممه‌د ده‌كه‌ین بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته‌و ئومێده‌وارین نمونه‌ی كه‌سانی له‌مجۆره زۆربێت و كه‌ناڵه‌كانی په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانیشمان هه‌میشه بیریان لای په‌روه‌رده‌كردنی گه‌نجانی ڕه‌وشت به‌رز بێت، چونكه په‌روه‌رده‌كردن له خێزانه‌كانه‌وه تا دامه‌زراوه حكومی و ناحكومییه‌كان، ئه‌و ئه‌ركه گه‌وره‌و پیرۆزه‌یه كه ده‌توانێت ببێته سیحری له‌سه‌ر پێی خۆ وه‌ستانی گه‌له‌مان و به‌هێزكردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیمان و ڕێكردن له‌سه‌ر ڕێگه‌ی پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی.