كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به گفتوگۆی چه‌ند كێشه‌یه‌ك و په‌ره‌پێدان به كار به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی دووشه‌ممه، 4ی 2ی 2019، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و خاتوو ئاشتی ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێزان به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی دیوان و به‌رپرسی به‌شه‌كانی یاسا‌و پلان و دایه‌نگه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی و به‌رپرسی هۆبه‌ی ژمێریاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه‌ی (خنجیل)ی حكومی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردرا له‌ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوودا بینای دایه‌نگه‌ی (خنجیل)ی حكومی له گه‌ڕه‌كی به‌كره‌جۆ بگوازرێته‌وه بۆ بینای دایه‌نگه‌ی گه‌ڕه‌كی شاری نیشته‌جێبوونی ده‌روازه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌شیاوی بینای ئێسته‌ی دایه‌نگه‌كه‌وه بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك له گرفته‌كانی كارمه‌ندانی گرێبه‌ستی خێرخوازی له ماڵی به‌ساڵاچووانی سلێمانی باسكران، له‌و باره‌شه‌وه ڕێوشوێنی پێویست بۆ چاره‌سه‌ری ژماره‌یه‌ك له كێشه‌كان گیرایه به‌ر.
|