سلێمانی : به چه‌ند چالاكییه‌ك، ڕۆژی جیهانی ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌چوو
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ته‌ندروستی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 7ی نيسانى 2016، خوێندكارانی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی هه‌ستان به ئاماده‌كردنی فێستیڤاڵێك له هۆڵی كافریای زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی .
له‌و بۆنه‌یه‌دا كه هه‌ریه‌كه له عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و د.میران موحه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی‌و د.ئالان سه‌رۆكی زانكۆی پۆلی ته‌كنیك ئاماده‌یبوون، سه‌ڕه‌ڕای ناساندی چالاكییه‌ك‌و كۆلێجی ناوبراو، چه‌ند چالاكییه‌كی ته‌ندروستی له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه ئه‌نجامدران .
|