دایەنگەی (ناز)ی ناحکومی بە فەرمی کرایەوە
ڕۆژی سێشه‌ممه، 4ی 2ی 2019، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و خاتوو ئاشتی ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێز هیوا سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی دایه‌نگه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌پارێزگای سلێمانی دایه‌نگه‌ی (ناز)ی ناحكومی له گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم پاشا كرایه‌وه.
پاش كردنه‌وه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دایه‌نگه‌كه، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پیرۆزبایی كردنه‌وه‌ی دایه‌نگه‌كه‌ی له خاوه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری دایه‌نگه كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن، هه‌روه‌ك ڕێنمایی كردن كه چۆن گرنگی ئه‌و كاره هه‌ستیاره‌یان بده‌ن و چی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بڕه‌خسێنن بۆ گه‌شه‌ی منداڵه‌كان، به‌تایبه‌ت به‌هۆی باش جێ به‌جێكردنی سیستم‌و ڕێنمایی دایه‌نگه‌كان و بڕیاره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشی له‌لایه‌ك ز له‌لایه‌كی تره‌وه وه‌رگرتنی ڕاهێنان و به‌ده‌ستهێنانی زانیاریی نوێ له بواری په‌روه‌رده‌و چاودێری منداڵدا.
دایه‌نگه‌ی (ناز)ی ناحكومی، یه‌كێكه له دایه‌نگه ناحكومییه‌كانی شاری سلێمانی‌و له‌لایه‌ن به‌شی دایه‌نگه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیه‌وه مۆڵه‌تی كاركردنی پێدراوه‌و ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم پاشای شاری سلێمانیه‌وه.
|