پڕكردنه‌وه‌ی پۆستی به‌تاڵ
ئاگاداری كارمه‌ندانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان ده‌کەین، ئه‌و بەڕێزانەی ئاره‌زوومه‌ندن بە وەرگرتنی پۆستی (هۆبه‌ی هاوکاری دارایی کەمئەندامان) لە بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی سلێمانی، له ماوه‌ی (10) ڕۆژدا له به‌رواری ڕاگه‌یاندنی ئه‌م ئاگادارییەوە، زانیارییه كه‌سی‌و تواناییه‌كانیان(C.V) ئاراسته‌ی (به‌ڕێوه‌به‌رێتی كارگێڕی) له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان بکەن به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كێبڕكێی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته، بە ڕەچاوکردنی ئەم مەرج و تایبەتمەندییانە:
1ـ بۆ هەڵگری بڕوانامەی (بەکالۆریۆس) مەرجە بەلای کەمەوە خزمەتی (٧) ساڵی هەبێت.
٢ـ بۆ هەڵگری بڕوانامەی (دیبلۆم) مەرجە بەلای کەمەوە خزمەتی (١٢) ساڵی هەبێت.
٣ـ شارەزایی هەبێت لە کاری کۆمەڵایەتی و بواری بەرێوەبردن.
٤ـ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە (کۆمەڵناسی یان دەروونناسی) لە پیشترن بۆ پەسەندکردنی داواکانیان.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
٣ی ٢ی ٢٠١٩
|