• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ ساڵی‌ 2018دا، سایتی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ 279 هه‌واڵ‌و زانیاریی‌ جۆراوجۆری‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و كۆی‌ په‌خشنامه‌كان له‌ ماوه‌ی‌ چوارساڵی‌ ڕابردوودا ده‌گاته‌ زیاتر له‌ 1200 هه‌واڵ‌و زانیاریی‌‌و ڕوونكردنه‌وه‌


سایتی‌ سۆشیه‌ڵ سولی‌ (www.socialsuli.com) زمانحاڵی‌ فه‌رمی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌ به‌رده‌وامی‌ هه‌واڵ‌و چالاکی‌ و زانیاریی‌‌و ڕێنمایی‌‌و ئامارو بڕیاری‌ پێویست و په‌یوه‌ندیدار به‌ كاره‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بۆ هاووڵاتیان بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و زانیارییه‌كانیش به‌ ڕێك‌و پێكی‌ ئه‌رشیف ده‌كرێن‌و به‌ ئاسانی‌ خوێنه‌ر ده‌توانێت ده‌ستیان بخات.

سایته‌كه‌ له‌ ساڵی‌ (2018)دا، 279 هه‌واڵ‌و په‌خشنامەو زانیاریی‌ جۆراو جۆری‌ تر له‌ وێنه‌و ڤیدیۆو یاساو ڕێنمایی‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و بۆ بینینی‌ ئه‌و زانیارییانه‌ش خوێنه‌ر ده‌توانێت سه‌ردانی‌ به‌شی‌ ئه‌رشیف‌و به‌شه‌ جیاجیاكان بكات و به‌ ئاسانی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و زانیارییانه‌ ببینێت، به‌مجۆره‌ له‌سه‌ره‌تای‌ دروستبوونی سایته‌كه‌وه‌ (له‌ ساڵی‌ 2016) ژماره‌ی‌ زانیاریی‌‌و هه‌واڵ‌و چالاکی‌ و په‌خشنامه‌كانی‌ گه‌یشتووه‌ته‌ 912 هه‌واڵ‌و چالاکی‌ و زیاتر له‌ 200 یاساو ڕێنمایی‌‌و وێنه‌و ڤیدیۆو ئامارو داتاو وتارو ڕاپۆرتی‌ جۆراو جۆر.

سه‌ره‌ڕای‌ وێبسایتی‌ فه‌رمی‌ كه‌ له‌ ڕۆژی‌ (1ی‌ 1ی‌ 2016)وە په‌خشی‌ خۆی‌ ده‌ستپێكرد، یه‌كه‌ی‌ ڕاگه‌یاندن له‌ نووسینگه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌، له‌ ڕێگه‌ی‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووكه‌وه‌ هه‌واڵ‌و زانیاریی‌‌و چالاكییه‌كان بە ناونیشانی‌ (socialsuli@) بۆ هاووڵاتیان‌و ڕای‌ گشتی‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌‌و وه‌ڵامی‌ هاووڵاتیانیش له‌ ڕێگه‌ی‌ نامه‌ (مێسنجه‌ر)ه‌وه‌ ده‌داته‌وه‌.

گه‌یاندنی‌ ڕوونكردنه‌وه‌و هه‌واڵ‌و زانیاریی‌ بۆ هاووڵاتیان‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ده‌یان‌و سه‌دان ڕۆژنامه‌نووس‌و په‌یامنێری‌ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن‌ به‌بێ جیاوزای‌‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ پرسیاری‌ هاووڵاتیان له‌ ڕێگه‌ی‌ ئۆنلاینه‌وه‌، به‌شێكه‌ له‌ ئه‌ركه‌ یاساییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌‌و بەرپرسان و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌كان‌و كارمه‌ندانمان، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو هێنانه‌دی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ گشتی‌‌و دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ دۆستانه‌ له‌ نێوان حكومه‌ت‌و هاووڵاتیاندا كه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ ئاستی‌ متمانه‌ی‌ هاووڵاتیان به‌ حكومه‌ت‌و دامه‌زراوه‌كانی‌، له‌م ڕووه‌شه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زراوه‌ پێشه‌نگه‌كان‌و به‌و پێشه‌نگیه‌ش ده‌مێنێته‌وه‌.


28/01/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.