به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم، له ژێر دروشمی (بۆ ئه‌وه‌ی خێزانه‌كان له‌گه‌ڵ گرفت‌و ئازاره‌كانیان ته‌نها نه‌بن )و به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی‌و ڕێكخراوه بیانی‌و نێوخۆییه‌كان‌و منداڵانی ئۆتیزم‌و خێزانه‌كانیان، له هۆڵی پێشه‌وا له‌شاری سلێمانی بۆنه‌ی جیهانی ئۆتیزم به سپۆنسه‌ری‌و پشتیوانی كۆمپانیای تیشك نێت بۆ خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت به‌ڕێوه‌چوو .
ئه‌مڕۆ 4ی نیسانی 2016، ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، له‌و بۆنه‌یه‌دا كه د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی ئاماده‌یبوو، وتاری هه‌ریه‌كه له د.یوسف موحه‌ممه‌د، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له لایه‌ن گه‌شه دارا حه‌فید سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له په‌رله‌مانی كوردستان‌و د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی‌و عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌و ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی ئۆتیزم‌و وته‌بێژی خانه‌واده‌ی منداڵانی ئۆتیزم خوێنرایه‌وه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن نه‌به‌ز هه‌ورامی توێژه‌رو شاعیر، شیعرێكی تیایبه‌ت به بۆنه‌كه پێشكه‌شكرا، هه‌روه‌ك د.ئه‌ئفرام موحه‌ممه‌د پسپۆڕی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، له ویه‌كیدا به‌شێوه‌یه‌كی زانستی تیشكی خسته سه‌ر ئۆتیزم‌و گرنگترین‌و نوێترین ده‌رئه‌نجامه زانستییه‌كانی بۆ ئاماده‌بووان خسته ڕوو، هه‌روها به‌شێكی بۆنه‌كه ته‌رخان بوو بۆ دابه‌شكردنی دیاری به سه‌ر منداڵاندا .
له‌باره‌ی ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم‌و به‌ڕێوه‌به‌ردنی بۆنه‌كه‌وه عومه‌ر گوڵپی وتی : " ئه‌و ڕاستیه تاڵه‌ی گرنگه‌و پێویسته بیزانین زۆربوونی ژماره‌و ڕێژه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌یه له ئاستی دونیادا، هه‌روه‌ك ئه‌و بارگرانییه‌ی هه‌م له‌سه‌ر خێزان‌و هه‌م له‌سه‌ر منداڵی تووش بوو هه‌یه‌تی وایكردووه وڵاتانی پێشكه‌وتووی دونیا به بایه‌خه‌وه كاری تیا بكه‌ن‌و ئاوڕێكی جیدی له ژیانی منداڵانی ئۆتیزم‌و خێزانه‌كانیان بده‌نه‌وه" .
له‌باره‌ی ژماره‌ی منداڵانی ئۆتیزمه‌وه وتی :" له هه‌رێمی كوردستانیش به هه‌مانشێوه ژماره‌كه ڕوو له زیادبوونه، ئه‌گه‌رچی ئامارێكی ڕاست‌و دروستمان نییه له‌وباره‌یه‌وه، به‌ڵام هێندێك زانیاریی باس له بوونی 600 منداڵی نه‌خۆش ده‌كه‌ن ته‌نها له پارێزگای سلێمانی، له‌و ژماره‌یه‌ش 300 منداڵیان له سه‌نته‌ری ئۆتیزمی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان له چاوه‌ڕوانی سودوه‌رگرتندان‌و ناویان تۆماركردووه "
هه‌روها سه‌باره‌ت به كاره‌كانیان له‌م بواره، عومه‌ر گوڵپی وتی :" له ڕێگه‌ی سه‌نته‌ری ئۆتیزمه‌وه، كه له ئێسته‌دا سه‌نته‌رێكی بچوكه‌و ستافێكی كه‌میش كاری تێدا ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام خزمه‌تی منداڵان ده‌كه‌ین‌و منداڵان له‌سه‌ر ڕاهێنانه جۆراوجۆره‌كانی ڕه‌فتارو قسه‌كردن‌و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاسایی ڕاده‌هێنرێن، ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی سود له‌و سه‌نته‌ره وه‌رده‌گرن ته‌نها 20 منداڵه، له‌پێناو گه‌شه‌پێدانی ئه‌م سه‌نته‌ره‌شدا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمانه‌وه، به گوژمه‌ی 1,203,214,000 دینار‌و له‌سه‌ر ڕووبه‌ری نزیكه‌ی 4 هه‌زار مه‌تر دووجا له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بۆ ساڵی 2013 پڕۆژه‌ی دروستكردنی سه‌نته‌رێكی بونیاتناوه كه به‌هه‌وڵ‌و هیمه‌تی هه‌موو لایه‌ك، هاوكاتی قه‌یرانی دارایی هه‌تا ئێستا زیاتر له 50% ی كاره‌كانی ته‌واو بووه‌و له ئێسته‌دا بۆ ماوه‌ی 3 مانگه به ته‌واوه‌تی راگیراوه‌و ئومێد ده‌كه‌ین به‌رپرسانی جیاجیا به شێوه‌یه‌كی گشتی هاوكارمان بن تا ئه‌و پڕۆژه نوێ‌و گرنگه ته‌واو ببێت‌و بچێته خزمه‌تی منداڵانی ئۆتیزم‌و خێزانه‌كانیانه‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ده‌ڵێین ئه‌و ڕاستیه‌ش ده‌زانین كه ته‌نها سه‌نته‌رێك ناتوانێت هه‌موو منداڵانی ئۆتیزم له‌باوه‌ش بگرێت به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانیین وه‌ك پێویست لێی سودمه‌ند نابن، به‌ڵام ناشكرێت ده‌سته‌وه‌ستان بین له ئاست ئه‌م ئێش‌و ژانه گه‌وره‌یه‌دا‌و به هه‌موو لایه‌ك هیممه‌تێك نه‌كه‌ین‌و ئومێدیشمان وایه له ئاینده‌دا لانی كه‌م هه‌موو قه‌زایه‌ك سه‌نته‌رێكی له‌و جۆره‌ی تێدا بێت" .
شایانی باسه ئۆتیزم، نه‌خۆشییه‌كی جیهانییه‌و نیشانه‌و ڕێژه‌و ئاسته‌كه‌ی له منداڵێكه‌وه بۆ منداڵێكی تر جاوازه‌و به شێوه‌یه‌كی گشتی منداڵان كێشه له كۆئه‌ندامی ده‌ماریاندا هه‌یه‌و ناتوانن ڕێگاكانی په‌یوه‌ندی وه‌ك قسه‌كردن‌و ئاماژه به‌كاربهێنن‌و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی نابه‌ستن‌و زۆره‌ی كات دووره په‌رێز ده‌بن، له ساڵی 2008 ه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژێكی تایبه‌تكردووه به‌م نه‌خۆشییه‌و هه‌موو ساڵێك له ئاستێكی فراواندا گرنی پێده‌درێت‌و به بایه‌خه‌وه كار بۆ ئۆتیزم ده‌كرێت .