ڕاهێنانی (لێهاتووییو تواناییه‌كانی ژیان) كۆتایی پێهاتو بڕوانامه به‌سه‌ر به‌شداربووانیدا دابه‌شكرا
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 24ی 1ی 2019، له هۆڵی هۆتێل تایتانیك، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ئاراس ناصر، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان‌و سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی پاڵپشتی دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ منداڵ‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگا، ڕاهێنانی (لێهاتووییو تواناییه‌كانی ژیان) گه‌یشته كۆتایی‌و بڕوانامه‌ی به‌شداربوون به‌خشرایه به‌شداربووانی.
ئه‌م ڕاهێنانه به‌شێك بوو له پڕۆژه‌ی پاڵپشتی ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ منداڵ‌و خێزان‌و تیایدا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژی (10) توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی كه ڕاسته‌وخۆ كار بۆ منداڵان ده‌كه‌ن زانیاریی‌و پێویستیان له‌باره‌ی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵ وه‌رگرت.
پڕۆژه‌ی پاڵپشتی دهروونیو كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ منداڵ‌و خێزان یه‌كێك له پڕۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیه‌و به‌هاوكاری ڕێكخراوی یونسێف بۆ ساڵی پێنجه‌مه به‌ڕێوه دهچێتو خزمه‌تی منداڵانی ئاواره‌و خانه‌خوێ ده‌كات.
|