کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چۆنیەتی پڕکردنەوەی فۆرمی دەستەی دەست پاکی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 24ی 1ی 2019، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی‌و د.ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی دسه‌ت پاكی‌و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ده‌سته‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی فه‌رمانگه جیاجیاكان له پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له دیوانی پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە بەرێز م.عومەر گوڵپى، بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى ز گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى لە پارێزگاى سلێمانى بەشداربوو، کۆبوونەوەکە تایبه‌ت بوو به خستنه‌ڕووی داواكاری و ڕێنماییه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی، به‌تایبه‌ت چۆنیه‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ده‌ست پاكی ده‌سته‌كه كه پێویسته هه‌موو كارمه‌ندانی میری له ماوه‌ی شه‌ش مانگاد پڕی بكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش له پێناو ئاشناكردنی كارمه‌ندان به ڕێنماییه‌كانی تایبه‌ت به ده‌ستپاكی له وه‌زیفه‌ی گشتی‌و دوورخستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت له به‌هه‌ده‌ردان‌و خراپ بهكارهێنانو دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حزب‌و مه‌حسوبیه‌ت له فه‌رمانگه‌كاندا.
|