به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له قائمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات
ڕۆژی سێشه‌ممه، 22ی 1ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان نوخشه ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی‌و پرشنك كه‌ریم، به‌رپرس‌و یوسف حه‌مه‌كه‌ریم، ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كانی دیوان، پێشوازی له به‌ڕێز حاكم ڕه‌مك ڕه‌مه‌زان، قائمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كرد.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه گفتوگۆبوو له‌سه‌ر كێشه‌ی هه‌ژاره‌كان و بێ خانه‌و لانه‌كان و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌مێننه‌وه و چەند کێشەیەکی تری کۆمەڵایەتی لە شاری چەمچەماڵ، لای خۆیه‌وه به‌ڕێز قائمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ سوپاسی به‌ڕێوەبه‌ری گشتی و سه‌رجه‌م بەرپرس و كارمه‌ندانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كرد بۆ به‌هاناوه‌چوون و له خۆگرتنی سێ به‌ساڵاچوو كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌مانه‌وه، هه‌روه‌ها پێزانینی بۆ كاره‌كانی تری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی هه‌بوو كه دڵسۆزانه له‌و بواره‌دا كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن.
له به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانه‌كه بەڕێز قائمقامی چەمچەماڵ ده‌ربڕی و ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێكی له خزمه‌ت به‌ساڵاچووان و ژنان و منداڵاندا به ئه‌ركی خۆی و فه‌رمانگه‌و كارمه‌ندانی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی زانی و جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی هه‌موو توانای خۆمان له‌و بواره‌دا به خه‌رج ده‌ده‌ین.
لە کۆتاییدا هەردوو لا جەختیان کردەوە لە هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە پێناو خزمەتی هاووڵاتیاندا.
|