ئاگادارییه‌ك بۆ په‌یامنێران‌و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی باڵای حكومی‌و په‌رله‌مانی‌و خێزان‌و منداڵانی ئۆتیزم، هه‌ڵده‌ستێت به به‌ڕێوه‌به‌ردنی بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و یاده، ئه‌مه‌ش ناونیشان‌و شوێنی بۆنه‌كه‌یه :
كات : 10 بۆ 12ی سه‌رله‌به‌یانی .
ڕۆژ : دووشه‌ممه، 4ی 4ی 2016 .
شوێن : هۆڵی پێشه‌وا له بینای یه‌كێتی نابینایانی كوردستان، شه‌قامی مه‌لیك مه‌حمود، به‌رانبه‌ر گاردن سیتی .
به ئاماده‌بوون‌و گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و ناوه‌ڕۆكی بۆنه‌كه، خزمه‌تێكی گه‌وره به منداڵانی ئۆتیزم‌و خێزانه‌كانیان ده‌كه‌ن .
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی
|