به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوازی له سه‌رۆكی ڕێكخراوی ده‌نگی ئۆتیزم ده‌كات
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 20ی 1ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی پێشوازی له به‌ڕێز كاك سه‌ردار حه‌مه‌ئه‌مین، سه‌رۆكی ڕێكخراوی ده‌نگی
ئۆتیزم كرد.
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی ڕێكخراوی ئۆتیزم بریتی بوو له ناساندنی ڕێكخراوه‌كه وه‌ك ڕێكخراوێكی نوێ كه مۆڵه‌تی له فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان وه‌رگرتووه‌و ده‌یه‌وێت درێژه به كاری خۆی بدات له خزمه‌تكردنی منداڵانی ئۆتیزم و خانه‌واده‌كانیان، له به‌رانبه‌ردا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پیرۆزبایی له دامه‌زراندنی ئه‌و ڕێكخراوه كرد‌و سه‌ره‌ڕای ئاماده‌یی بۆ هه‌موو هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگییه‌ك هیوای سه‌ركه‌وتی بۆ خواستن و بوونی ڕێكخراو‌و گروپی ناحكومی له‌م بواره‌دا به پێویست زانی، ئه‌وه‌ش له پێناو خزمه‌تكردنی منداڵانی ئۆتیزم و خانه‌واده‌كانیاندا.
|