• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ ئامارو زانیاریی‌ كارو چالاكییه‌كانی‌ ساڵی‌ 2018 ده‌خاته‌ ڕوو

" زیاتر لە 13,579 منداڵ سودمەندی‌ پرۆژەی‌ پاڵپشتی‌ دەروونی‌ کۆمەڵایەتی‌ منداڵاتین"
عومەر گوڵپی‌: بە پێی‌ زانیارییەکانی‌ ئێمە پەیوەندییەکی‌ ڕاستەوخۆ لە نێوان نەخوێندەواری‌ و توندوتیژى خيَزانيدا هەیە.


ڕۆژی‌ یەکشەممە، ٢٠ی‌ ١ی‌ ٢٠١٩، لە کۆنگرەیەکی‌ ڕۆژنامەوانیدا کە بۆ کەناڵەکانی‌ ڕاگەیاندن سازكرابوو، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، ئامارو زانیاریی‌ كارو چالاكییه‌كانی‌ ساڵی‌ 2018ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ بۆ ڕایگشتی‌ و ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندن خسته‌ڕوو.

له‌ سه‌ره‌تای‌ كۆنگره‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ سوپاسی‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رو به‌رپرس و كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ كرد كه‌ سه‌ره‌ڕای‌ له‌مپه‌ره‌كان دڵسۆزانه‌ كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن و له‌ هێندێك بواردا پێشه‌نگی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و عێراقیشن، هه‌روه‌ها هیوای‌ خواست ساڵی‌ 2019و پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌ت سه‌ره‌تای‌ خێرو خۆشی‌ بێت بۆ خه‌ڵكی‌ كوردستان‌و توانای‌ ماددی‌ پێویست بۆ دامه‌زراوه‌كانی‌ حكومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه‌ هه‌تا ئه‌و ئه‌ركانه‌ی‌ له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانه‌ باشتر ڕایپه‌ڕێنن و خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ ئاستی‌ پێویستدا پێشكه‌ش بكه‌ن.

دەقی‌ داتاو زانیارییەکان کە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا خرانە ڕوو:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌

ڕاپۆرتی‌ ئامارو زانیاریی‌ كارو چالاكییه‌كانی‌ ساڵی‌(2018)


وه‌ك به‌شێك له‌ پابه‌ندی‌ به‌ شه‌فافییه‌ت‌و به‌رچاوڕوونی‌ هاووڵاتیان له‌ ڕێگه‌ی‌ ده‌زگاكانی‌ ڕاگه‌یاندنه‌وه‌، له‌ نۆ ته‌وه‌ری‌ جیاوازدا پوخته‌ی‌ كارو چالاكی‌‌و زانیارییه‌كانی‌ ساڵی‌(2018) بۆ ڕایگشتی‌‌و هاووڵاتیان به‌مجۆره‌ی‌ خواره‌وه‌ ده‌خه‌ینه‌ڕوو:

یه‌كه‌م/ زانیارییه‌كان له‌بواری‌ پاراستنی‌ منداڵان‌و گه‌شه‌پێدان به‌ تواناكانیان:

1. زانیارییه‌كان له‌بواری‌ له‌ خۆگرتنی‌ منداڵان:

‌أ. ماڵی‌ ساوایان (خوار 4 ساڵ): ژماره‌ی‌ منداڵانی‌ سودمه‌ند له‌ ماڵی‌ ساوایان بۆ ساڵی‌
(2018) بریتییه‌ له‌ (36) منداڵ، ژماره‌ی‌ منداڵانی‌ ماڵ له‌ ئێسته‌دا بریتییه‌ له‌ ( 12 منداڵ/ 8 كوڕو 4 كچ)، ژماره‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناو خانه‌واده‌كانیان یان گه‌یه‌نراونه‌ته‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌ بریتییه‌ له‌ (24 منداڵ/ 17كوڕو 7كچ).

‌ب. ماڵی‌ كوڕان: ژماره‌ی‌ سودمه‌ندانی‌ ماڵی‌ كوڕان بریتیه‌ له‌(30) منداڵ، له‌وانه‌ (4)یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناو خانه‌واده‌و له‌ ئێسته‌دا له‌ خانه‌ی‌ كوڕان (26) منداڵ ژیانی‌ ئاسایی‌ به‌ڕێده‌كه‌ن.

‌ج. ماڵی‌ كچان: ژماره‌ی‌ سودمه‌ندانی‌ ماڵی‌ كچان بریتییه‌ له‌ (7) منداڵ، له‌وانه‌ (4) منداڵیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناو خێزان‌و له‌ ئێسته‌دا (3) منداڵ له‌ ماڵه‌كه‌دان‌و ژیانی‌ ئاسایی‌ به‌ڕێده‌كه‌ن.

‌د. پڕۆژه‌ی‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ منداڵ بۆ ناوخێزان كه‌ له‌لایه‌ن ماڵه‌كانه‌وه‌ به‌ پێی‌ ڕێنمایی‌ جێ‌ به‌جێده‌كرێت: ژماره‌ی‌ منداڵانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ خانه‌ (58 منداڵ/ 39 كوڕو 19 كچ).

‌ه. پرۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌: 
خێزانی‌ جێگره‌وه‌، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان جێ‌ به‌جێده‌كرێت‌و شاری‌ سلێمانی‌ بۆ ئه‌زمونكردن هه‌ڵبژێردراوه‌و له‌ هه‌ردوو ساڵی‌ 2017 و 2018دا پڕۆژه‌كه‌ هه‌نگاوی‌ كرداری‌ خۆی‌ ناو توانی‌ خێزان ئاماده‌ بكات بۆ وه‌رگرتنی‌ منداڵ‌و منداڵیش بنێرێته‌ ناو خێزان به‌مجۆره‌:
ـ له‌ ساڵی‌ 2018دا له‌ ڕێگه‌ی‌ پڕۆژه‌ی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌: (4 منداڵ) نێردراونه‌ته‌ ناو خێزانه‌ جێگره‌وه‌كان‌و (4) خێزانیش په‌سه‌ندكراون، به‌مجۆره‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ له‌ دوو ساڵی‌ ڕابردوودا نێردراونه‌ته‌ ناو خێزانه‌كان (10) منداڵن،‌و ژماره‌ی‌ خێزانه‌ جێگره‌وه‌كانیش ده‌بێته‌ (14).
ـ له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌و ساڵه‌دا توێژه‌رانی‌ پڕۆژه‌كه‌ كاریان له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی‌ (40) منداڵ كردووه‌.
ـ له‌ ساڵی‌ 2018دا (53) خێزان ناوی‌ خۆیان تۆمار كردووه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ منداڵ.
ـ له‌ ماوه‌ی‌ ساڵی‌ 2018دا، توێژه‌رانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌ خێزانی‌ جێگره‌وه‌، (142) سه‌ردانیان بۆ ناو خێزانه‌ جێگره‌وه‌كان و منداڵه‌كان ئه‌نجام داوه‌.

2. هێڵی‌  گه‌رمی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان(هێڵی‌ 116ی‌ منداڵان):

‌أ. به‌درێژایی‌ ساڵی‌(2018)، ژماره‌ی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فوونیانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ (24) سه‌عاتدا كراون به‌ هێڵه‌كه‌وه‌ بریتین له‌ (44,302) په‌یوه‌ندی‌، له‌وانه‌ (12,083) یان له‌ كاتی‌ ده‌وامدا بووه‌ له‌ سه‌عات(8.30  بۆ .002)ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌، (تێبینی‌: به‌ڵام له‌ ئێسته‌دا له‌ مانگی‌ 1ی‌ 2019وه‌ هێڵه‌كه‌ تا سه‌عات (4.00)ی‌ پاشنوه‌ڕۆ كارده‌كات).

‌ب. سه‌رجه‌می‌ كێشه‌كان كه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ هێڵه‌كه‌ بوونه‌ته‌وه‌ بریتبوون له‌ (5,465) كه‌ به‌مجۆره‌ بوون: (1217 كێشه‌ی‌ منداڵانی‌ ئاواره‌، 705 كێشه‌ی‌ منداڵانی‌ خانه‌خوێ، 2062 بێده‌نگی‌،42 زانیاری‌ وه‌رگرتن، 823 په‌یوه‌ندی‌ هه‌ڵه‌ بوون،  193 كات به‌سه‌ربردن، 423 هی تر).

‌ج. له‌ كۆی‌ كێشه‌كانیش (705 یان خانه‌خوێ بوون‌و 1272 منداڵی‌ ئاواره‌ بوون)، جۆری‌ كێشه‌كان له‌ ماوه‌ی‌ ساڵی‌ (2018)دا كه‌ له‌لایه‌ن هێڵی‌ 116ه‌وه‌ وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌ به‌مجۆره‌ دابه‌شبوون: ( 1,427 كێشه‌ی‌ خێزانی‌، 124 په‌روه‌رده‌یی‌، 273 كێشه‌ی‌ ته‌ندروستی‌، 39 ده‌روونی‌، 41 یاسایی‌، 7 كۆمه‌ڵگایی‌، یه‌ك حاڵه‌تی‌ ده‌ستدرێژی‌ سێكسی‌، 41 توندوتیژی‌ خێزانی‌، 13 سۆزداری‌، 11 هی‌ تر). 

3. پڕۆژه‌ی‌ پاڵپشتی‌ ده‌روونی‌‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ منداڵ‌و خێزان‌و كۆمه‌ڵگه‌: پڕۆژه‌یه‌كه‌ بۆ پاراستن و گه‌شه‌پێدانی‌ به‌ توانای‌ منداڵ، و به‌هاوكاری‌ ڕێكخراوی‌ (یونسێف) له‌ شاره‌كانی‌ سلێمانی‌‌و ڕانیه‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت:

‌أ. ژماره‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ سودمه‌ندبوون له‌ سه‌نته‌ره‌كانی‌ پڕۆژه‌كه‌ له‌ شاره‌كانی‌ سلێمانی‌‌و چه‌مچه‌ماڵ‌و ده‌ربه‌ندیخان بریتییه‌ له‌ (13,579) منداڵ. (8,144 منداڵی‌ ئاواره‌ی‌ عێراقی‌، 2,025 منداڵی‌ په‌نابه‌ری‌ كوردانی‌ ڕۆژئاوایی‌، 3,410 منداڵی‌ خانه‌خوێ).

‌ب. ژماره‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ سودمه‌ندبوون به‌شێوه‌ی‌ تیمی‌ گه‌ڕۆك(مۆبایل تیم) بریتییه‌ له‌ (3,052) منداڵ، له‌وانه‌ (1051 منداڵی‌ ئاواره‌ی‌ عێراقی‌، 1481 منداڵی‌ په‌نابه‌ری‌ كوردانی‌ ڕۆژئاوا، 520 منداڵی‌ خانه‌خوێ).
‌ج. خولی‌ هوشیاری‌ بۆ منداڵ (5,704) سودمه‌ند، له‌وانه‌ ( 1590 منداڵانی‌ ئاواره‌ی‌ عێراقی‌، 3424 په‌نابه‌ری‌ كوردانی‌ ڕۆژئاوا، 690 منداڵی‌ خانه‌خوێ).

‌د. ژماره‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ وه‌ك حاڵه‌ت (كێشه‌) وه‌رگیراون له‌ پڕۆژه‌كه‌دا‌و كاریان بۆ كراوه‌ بریتییه‌ له‌ (316) منداڵ.

‌ه. ژماره‌ی‌ ئه‌و خێزنانه‌ی‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌دا هاوكاری‌ ماددی‌ كراون بریتییه‌ له‌ (60) خێزان.

‌و. خول‌و ڕاهێنان بۆ گروپه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگا، (58) به‌شداربوو.

‌ز. خول‌و ڕاهێنان بۆ ستاف (54) به‌شداربوو.

‌ح. دانیشتن بۆ گروپه‌كانی‌ كۆمه‌ڵگاو ده‌وروبه‌ری‌ منداڵ، ( 577) سودمه‌ند.

‌گ. خولی‌ هوشیاری‌ بۆ دایك‌و باوك‌و ده‌وروبه‌ری‌ منداڵَ، ( 3,338) سودمه‌ند.

4. ژماره‌ی‌ منداڵانی‌ سودمه‌ند له‌ سه‌نته‌ره‌كاندا: 
كۆی‌ گشتی‌ ژماره‌ی‌ ئه‌و منداڵانه‌ی‌ كه‌ له‌ سه‌نته‌ره‌كانی‌ پاراستن و چالاكی‌ منداڵاندا سودیان وه‌رگرتووه‌ بریتیه‌ له‌ (13,013) منداڵ، (6,656) كوڕو (6,358) كچ، به‌ پێی‌ سه‌نته‌ره‌كانیش به‌مجۆره‌یه‌: (607 منداڵ له‌ سه‌نته‌ری‌ پیره‌مه‌گرون، 467 له‌ سه‌نته‌ری‌ ڕانیه‌، 10,270 له‌ سه‌نته‌ری‌ ده‌ربه‌ندیخان، 226 له‌ سه‌نته‌ری‌ قه‌ڵادزێ، 1,443 له‌ سه‌نته‌ری‌ چه‌مچه‌ماڵ).

دووه‌م/ له‌ بواری‌ ژنان‌و داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو:
ژماره‌ی‌ ئه‌و ژنانه‌ی‌ له‌ ساڵی‌ 2018 داڵده‌دراون‌و سودمه‌ندبوون له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ جۆراو جۆره‌كانی‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراوو پارێزراون بریتییه‌ له‌ ( 179ژن)‌و (56 منداڵ)، ژماره‌ی‌ ئه‌و ژنانه‌ی‌ كه‌ ماڵه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌ بریتیه‌ له‌ (152 ژن)، ژماره‌ی‌ ئه‌و ژنانه‌ی‌ كه‌ له‌ ئێسته‌دا له‌ ماڵه‌كه‌ داڵده‌دراون بریتییه‌ له‌ ( 27ژن‌و 6 منداڵ).
به‌ پێی‌ ئه‌نجامی‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌سه‌ر (114 داڵده‌دراو) كه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی‌ (2018) ئه‌نجامدراوه‌، چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و كچ‌و ژنانه‌ی‌ له‌ ماڵی‌ داڵده‌دانی‌ ژنانی‌ هه‌ڕه‌شه‌لێكراو داڵده‌درێن به‌مجۆره‌ ده‌خه‌ینه‌ڕوو: 
1. ڕێژه‌ی‌ ئه‌و داڵده‌دراوانه‌ی‌ ته‌مه‌نیا له‌ نێوان (13 بۆ 17) ساڵیدایه‌ بریتیه‌ له‌ (%18.4) و زۆرینه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ داڵده‌درێن ته‌مه‌نیان له‌ (18 بۆ 22 ساڵ) دایه‌ به‌ڕێًژه‌ی‌ (%28.1).
2. به‌ پێی‌ خوێنده‌واریش ڕێژه‌ی‌ (24% بڕوانامه‌ی‌ سه‌ره‌تایی‌) و (20% نه‌خوێنده‌وارن) و ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ ده‌رچووی‌ زانكۆ یان په‌یمانگان ڕێژه‌كه‌یان كه‌مترینه‌ و ته‌نها (%3.6)ه‌.
3. به‌ پێی‌ باری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیش، ڕێژه‌ی‌ (39.5 % خێزاندار)و ڕێژه‌ی‌ ( %42.1 سه‌ڵتن).
4. ڕێژه‌ی‌ له‌ (%30)یان باری‌ ئابوریان خراپه‌.
5. ڕێژه‌ی‌ (%38.6) داڵده‌دراوان باوكیان له‌ ژیاندا نه‌ماوه‌ (مردووه‌)، و ڕێژه‌ی‌ (%22.8) یان داكیان له‌ ژیاندا نه‌ماوه‌ (مردووه‌)، و ڕێژه‌ی‌ (%71.9) شیان پیشه‌ی‌ دایكیان ژنی‌ ماڵه‌وه‌یه‌. 
6. خوێنده‌واری‌ هاوسه‌ر: ڕێژه‌ی‌ خوێنده‌واری‌ هاوسه‌ری‌ داڵده‌دراوان بریتیه‌ له‌ (%21.4 نه‌خوێنده‌وار)و (%42.10 یان ته‌نها ده‌زانن بخوێننه‌وه‌و بنوسن)، و ته‌نها (%3.5) یان ده‌رچووی‌ زانكۆو په‌یمانگان.
7. خوێنده‌واری‌ باوك‌و دایك: ڕێژه‌ی‌ (%57.9) یان باوكیان، و ڕێژه‌ی‌ (%74.5) یان دایكیشیان نه‌خوێنده‌واره‌، و ڕێژه‌ی‌ (%3.1) یان باوكیان ده‌رچووی‌ زانكۆو په‌یمانگاو (%1.8) یان دایكیشیان ده‌رچووی‌ زانكۆو په‌یمانگایه‌.
8. ڕێژه‌ی‌ (%39.39) یان به‌ ڕه‌زامه‌ندی‌ خۆیان شویان كردووه‌، و ڕێژه‌ی‌ (%21.21) یان شویان به‌ خزم كردووه‌.
9. شوێنی‌ دانیشتن: ڕێژه‌ی‌ (%78) یان له‌ خانوویه‌كدا ده‌ژین دوور له‌ ماڵی‌ باوك و دایكی‌ هه‌ردوو لا.
10. جۆره‌كانی‌ توندوتیژی‌ كه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ بوونه‌ته‌وه‌ به‌مجۆره‌یه‌: (%38.1 جه‌سته‌یی‌)، (%16.7 زاره‌كی‌)، (%13.5  سێكسی‌)، (%27.8 ده‌روونی‌)، (%3.2 ئابوری‌).
11. ڕێژه‌ی‌ (%75.4)یان پاش به‌جێهێشتنی‌ ماڵی‌ داڵده‌دان له‌ ژیانیان دڵنیان‌و (%24.6) یان له‌ ژیانیان دڵنیانین.

سێیه‌م/ له‌ بواری‌ پاراستنی‌ به‌ساڵاچووان‌و له‌ خۆگرتنیان:
ژماره‌ی‌ ئه‌و به‌ساڵاچووانه‌ی‌ سودیان له‌ خانه‌ی‌ به‌ساڵاچووان وه‌رگرتووه‌ له‌ ساڵی‌ (2018)دا برتییه‌ له‌ (78) به‌ساڵاچوو، له‌وانه‌ (24 ) به‌ساڵاچوو ماڵه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه‌ (11 كۆچی‌ دوایی‌ و 13ماڵی‌ خۆیان و خزمانیان)، له‌ ئێسته‌شدا (54) به‌ساڵاچوو له‌ خانه‌كه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن ( 38پیاوو  16 ژن)، ژماره‌ی‌ به‌ساڵاچووه‌ په‌ككه‌وته‌كان كه‌ ئێسته‌ له‌ یه‌كه‌ی‌ په‌ككه‌وته‌ی‌ ماڵی‌ به‌ساڵاچووان به‌ به‌رده‌وامی‌ خزمه‌ت ده‌كرێن بریتییه‌ له‌ ( 23 به‌ساڵاچوو/ 10 پیاوو 13 ژن) به‌ساڵاچوو.

چواره‌م/ له‌بواری‌ ڕاهێنان‌و په‌روه‌رده‌ی‌ تایبه‌تدا:
ژماره‌ی‌ سودمه‌ندانی‌ سه‌نته‌رو په‌یمانگاكانی‌ بواری‌ په‌روه‌ده‌و ڕاهێنانی‌ تایبه‌ت بریتیه‌ له‌ (204) منداڵ‌و گه‌نجی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌تن، كه‌ به‌مجۆره‌ دابه‌شبوون:
1. په‌یمانگای‌ ئاوات بۆ په‌روه‌رده‌ی‌ مێشك: 41 منداڵ (23 كوڕو 18 كچ).
2. په‌یمانگای‌ هیوای‌ نابیستان: 93 خوێندكار (48 كوڕو 45 كچ).
3. په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌:19 خوێندكار (12 كوڕو 7 كچ).
4. په‌یمانگای‌ هانا: 31 سودمه‌ند (16 كوڕو 15 كچ).
5. سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم: 20 منداڵ (18 كوڕو 2 كچ).

پێنجه‌م/ ژماره‌ی‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌ته‌كان‌و هاوكاری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌:
1. ژماره‌ی‌ ئه‌و هاووڵاتیه‌ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تانه‌ی‌ كه‌ له‌سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان تۆمارن بریتیه‌ له‌ (29.296).
2. ژماره‌ی‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ كه‌ مووچه‌كانیان ڕاگیراوه‌ بریتیه‌ له‌ (10,340)، له‌و ژماره‌یه‌ (4,836)هاووڵاتی‌ خۆیان فۆمیان پڕ نه‌كردووته‌وه‌و نه‌هاتوونه‌ته‌وه‌ بۆ پشكنین له‌ ماوه‌ی‌ دوو ساڵی‌ ڕابردوودا، ئه‌وانه‌شی‌ كه‌ به‌هۆی‌ كه‌می‌ ڕێژه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ پزیشكییه‌وه‌ به‌ پێی‌ ڕێنماییه‌كان بریتیه‌ له‌ (5,495) هاووڵاتی‌. 
3. مۆڵه‌تی‌ به‌خێوكار: ژماره‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه‌ یان نوێكردووه‌ته‌وه‌ بۆ به‌خێوكردنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌ ڕێژه‌ی‌ شایسته‌ بریتییه‌ له‌ (409) مۆڵه‌ت، مۆڵه‌ته‌كانیش زۆرترینیان له‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ن به‌ (227) مۆڵه‌ت، كه‌مترینیان له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن‌و پێشمه‌رگه‌و خوێندنی‌ باڵاو ڕۆشنبیرین كه‌ بۆ هه‌ر وه‌زاره‌تێك ته‌نها ( نزیكه‌ی‌ 1 بۆ 4) مۆڵه‌ته‌، مۆڵه‌ته‌كانیش به‌ پێی‌ شاره‌كان به‌مجۆره‌ دابه‌شبوون ( 334 سلێمانی‌، شاره‌زوور 7، ئیداره‌ی‌ ڕاپه‌ڕین 21، چه‌مچه‌ماڵ 7، ده‌ربه‌ندیخان 7). به‌ پێی‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانیش بریتییه‌ له‌ (338) دایك‌و (35) باوك‌و (6)برا‌و (15) خوشك‌و 11 هی‌ تر.
4. تایبه‌تمه‌ندی‌ ئه‌ندازیاری‌: بۆ ئه‌كه‌مجار، له‌ ئاماده‌كردنی‌ به‌شی‌ ئه‌ندازیاریمان به‌ هاوكاری‌ سه‌ندیكای‌ ئه‌ندازیاران و نووسینگه‌یه‌كی‌ ئه‌ندازیاری‌، تایبه‌تمه‌ندییه‌ ئه‌ندازیارییه‌كانی‌ بیناو شوێنه‌ گشتییه‌كان بۆ خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌ته‌كان ئاماده‌كراو به‌ نووسراوی‌ ژماره‌(3920) له‌ 3ی‌ 12ی‌ 2018 ئاراسته‌ی‌ پارێزگا كراوه‌ بۆ گشتاندن‌و كارپێكردنی‌، و له‌ ساڵی‌ (2019) دا ئێمه‌ چاودێری‌ پڕۆژه‌و بینا نوێیه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ڕه‌چاوكردنیان.

شه‌شه‌م/ دایه‌نگه‌كان :
1. ژماره‌ی‌ دایه‌نگه‌و منداڵی‌ سودمه‌ند: سه‌رجه‌م ژماره‌ی‌ منداڵان له‌ دایه‌نگه‌كان بریتیه‌ له‌ (2684) منداڵ‌و  ژماره‌ی‌ دایه‌نگه‌كان بریتیه‌ له‌ (76) دایه‌نگه‌،  كه‌ به‌مجۆره‌ دابه‌شبوون: ژماره‌ی‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان بریتییه‌ له‌ (8) دایه‌نگه‌‌و (444) منداڵیان له‌ خۆگرتووه‌، دایه‌نگه‌ ناحكومییه‌كان ژماره‌یان (42) دایه‌نگه‌یه‌ كه‌ (2003) منداڵیان له‌ خۆگرتووه‌و نزیكه‌ی‌ (493) هه‌لی‌ كاریشیان ره‌خساندووه‌ بۆ ره‌گه‌زی‌ مێ‌، ژماره‌ی‌ دایه‌نگه‌ی‌ فه‌رمانگه‌كانیش بریتییه‌ له‌ (26) دایه‌نگه‌ كه‌ (237) منداڵیان له‌ خۆگرتووه‌.

2. ژماره‌ی‌ دایه‌نگه‌ی‌ نوێ‌‌و دایه‌نگه‌ی‌ داخراو و دایه‌نگه‌ی‌ سزادراو: له‌ ساڵی‌ (2018)دا  (12) دایه‌نگه‌ له‌سه‌ر داوای‌ خۆیان داخراون، ژماره‌ی‌ ئه‌و دایه‌نگایانه‌ش كه‌ به‌ (سزا) و به‌هۆی‌ سه‌رپێچی‌‌و پابه‌ند نه‌بوونیان به‌ یاساو ڕێنماییه‌كان داخراون بریتیه‌ له‌ (3) دایه‌نگه‌، له‌ به‌رانبه‌ردا  (9) دایه‌نگه‌ی‌ نوێ‌ كراونه‌ته‌وه‌‌و مۆڵه‌تی‌ كاركردنیان وه‌رگرتووه‌، به‌هۆی‌ پابه‌ند نه‌بوون‌و به‌ سیستم‌و یاساو ڕێنماییه‌كانه‌وه‌ (3) دایه‌نگه‌ش سزای‌ (ئاگاداركردنه‌وه‌)یان ئاراسته‌ كراوه‌، ئه‌و دایه‌نگانه‌شی‌ سوپاسكراون بریتین له‌ (26) دایه‌نگه‌ بوون.

3. سه‌ردانی‌ لیژنه‌كانی‌ سه‌رپه‌رشتی‌‌و به‌دواداچوونی‌ دایه‌نگه‌كان: له‌ ساڵی‌ (2018)دا، له‌ ڕێگه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ سه‌رپه‌رپشتی‌‌و به‌دواداچوونی‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كانه‌وه‌، 144 سه‌ردان بووه‌، لیژنه‌ی‌ هاوبه‌شی‌ قائمقامیه‌تیش كه‌ نوێنه‌ری‌ به‌شی‌ دایه‌نگه‌كانی‌ تێدایه‌ 163 سه‌ردانی دایه‌نگه‌یان كردووه‌ بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌وه‌ی‌ دایه‌نگه‌كان پابه‌ندی‌ یاساو ڕێنماییه‌كان‌و دایه‌نگه‌كانی‌ ژینگه‌یه‌كی‌ گونجاون بۆ گه‌شه‌ی‌ منداڵ. 

حه‌وته‌م/بینینی‌ هاووڵاتیان‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌و چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان و پرۆسه‌ كارگێڕییه‌كان:
1. به‌ درێژایی‌ ساڵی‌ (2018)، ژماره‌ی‌ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی‌ سه‌ردانی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیان كردووه‌و گوێیان لێگیراوه‌و كاتیان بۆ ته‌رخان كراوه‌ بریتیه‌ له‌ (427) سه‌ردانی‌ هاووڵاتی‌.
2. ژماره‌ی‌ نوسراوه‌كان: نووسراوی‌ ڕۆشتوو (ده‌ركرده‌) بریتیه‌ له‌ (4,341)، ژماره‌ی‌ نوسراوه‌كانی‌ هاتوو بریتیه‌ له‌ (5,261).

هه‌شته‌م/ خول‌و ڕاهێنان‌و ۆرك شۆپه‌كان: 
له‌ خول‌و ڕاهێنانه‌ جۆراوجۆره‌كانی‌ بواری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌‌و ڕاهێنانه‌ جۆراوجۆره‌كان و ته‌رفیهی‌ و په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا (2,293) به‌شداربوو سودیان وه‌رگرتووه‌.

نۆیه‌م/ بودجه‌و خه‌رجیی و داهات:

1. نه‌سریه‌ی‌ مانگانه‌ بۆ خه‌رجییه‌كانی‌ به‌كارخستن:
سه‌رجه‌م ئه‌و بڕه‌ پارانه‌ی‌ وه‌ك نه‌سریه‌ وه‌رگیراون له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانمانه‌وه‌ بریتییه‌ له‌ (330,469,000) كه‌ به‌مجۆره‌ دابه‌شبوە: بڕی‌ نه‌سریه‌ی‌ مانگانه‌ی‌ دیوانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ له‌ 12 مانگی‌ ساڵی‌ (2018)دا بریتییه‌ له‌ (46,524,510) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێریی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ بریتییه‌ له‌ (141,250,650)دینار، به‌ڕێوه‌به‌رێتی‌ چاودێریی‌ كه‌مئه‌ندامان (56,527,480) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ تۆری‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی‌ (31,538,160) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی‌ ده‌ربه‌ندیخان (14,784,700) دینار، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بتوێن/ ڕانیه‌ (14,963,500)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی‌ چه‌مچه‌ماڵ (24,880,000) دینار.

2. داهات: بڕی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ ساڵی‌ (2018)دا له‌ سنوری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی‌ ده‌وڵه‌ت به‌ شێوه‌ی‌ داهات بریتییه‌ له‌ بڕی‌ (118,055,010 دینار) سه‌دو هه‌ژده‌ ملیۆن‌و په‌نجاو پێنج هه‌زارو ده‌ دینار كه‌ له‌ بواری‌ (داهاتی‌ دایه‌نگه‌ حكومییه‌كان‌و داهات‌و رسوماتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ دایه‌نگه‌ی‌ ناحكومی‌‌و هێندێك داهاتی‌ جۆراو جۆری‌ تر).

3. داهاتی‌ خێرخوازی‌: به‌م دوو ڕێگه‌یه‌ی‌ خواره‌و خێرخوازان هاوكاری‌ ماڵه‌كانی‌ منداڵان و به‌ساڵاچووانیان كردووه‌:
ـ ڕێگه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆ: (91,195,000 – نه‌وه‌دو یه‌ك ملیۆن و سه‌دو نه‌وه‌دو پێنج هه‌زار) دینارو (4,000 $ - چوار هه‌زار) دۆلار.
ڕێگه‌ حسابی‌ خێرخوازییه‌وه‌: ( 5,655,000 – پێنج ملیۆن و شه‌ش سه‌دو په‌نجاو پێنج هه‌زار) دینار و (3,408$ - سێ هه‌زارو چوارسه‌دو هه‌شت دۆلار). 

ـ كۆتایی‌ ـ

ئاماده‌كردنی‌: 
به‌شی‌ پلان‌و به‌دواداچوون به‌ هاوكاری‌ نووسینگه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌
20.1.2019

بۆ زانیاریی‌ زیاتر، سه‌ردانی‌ وێبسایتمان بكه‌ن له‌ ئینته‌رنێت به‌م ناونیشانه‌:
www.socialsuli.com


20/01/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.