ئه‌نجومه‌نی فراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ساڵی 2019ی خۆی ئه‌نجامدا
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 13ی 1ی 2019، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی‌و ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ئاشتی ئیبراهیم، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و به‌ڕێزان شاره‌زاكانی دیوان‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان‌و به‌رپرسی بهشو هۆبه‌كان، ئه‌نجومه‌نی فراوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی، ژماره (1)ی ساڵی (2019)ی خۆی ئه‌نجامدا.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بریتبوو له پیاچوونه‌وه به كار‌و چالاكییه‌كانی ساڵی 2018 و خستنه‌ڕووی ئامار‌و داتا‌و زانایارییهكان، گفتوگۆ له‌سه‌ر پلانی ساڵی 2019، گفتوگۆی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به داتا‌و زانیارییه‌كانی هاووڵاتیانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وێڕای ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م ئاماده‌بووان‌و سوپاسكردنیانو له ڕێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه سوپاسكردنی كارمه‌ندانیان، ئه‌وه‌ی وه‌بیر ئاماده‌بووان هێنایه‌وه كه ئه‌ركمان له ساڵی 2019 قورس‌تر ده‌بێت، چونكه هاووڵاتیان چاوه‌ڕوانی كاری زیاترن، هه‌روه‌ك بوونی هێندێك ڕووداو و كێشه‌ی جۆراو جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا واده‌كات كه هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت باشتر كاره‌كانی خۆیان ئهنجامبدهنو له چوارچێوه‌ی ئهركو دهسهڵاتهكانماندا هه‌موو توانایه‌كی ماددی‌و مرۆیی بۆ خزمه‌تی هاووڵاتیانی سنوری پارێزگاكه‌مان به خه‌رج بده‌ین.
كۆبوونه‌وه‌كه به زیاتر له (12) خاڵی دهرئهنجامو ڕاسپارده‌و بڕیار، كۆتایی به كاره‌كانی خۆی هێناو به‌رواری ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 7ی 2ی 2019ی بۆ ڕۆژی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ژماره (2)ی ساڵی 2019ی خۆی ده‌ستنیشانكرد.
|