• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
له‌ مه‌راسیمێكدا، بینای‌ نوێی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم كرایه‌وه‌و كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ تواناكانی‌ ده‌كرێت بۆ له‌ خۆگرتن‌و ڕاهێنانی‌ منداڵی‌ زیاتر

له‌ مه‌راسیمێكدا، به‌ تێچووی‌ (1,162,000,000) دینارو له‌ سه‌ر ڕووبه‌ری‌ (4,408 مه‌تر دوجا)، بینای‌ نوێی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم له‌ شاری‌ سلێمانی‌ كرایه‌وه‌و بڕیاروایه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ به‌ هاوكاری‌ پارێزگاری‌ سلێمانی‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا توانای‌ وه‌رگرتن‌و ڕاهێنانی‌ منداڵ له‌ سه‌نته‌ره‌كه‌دا له‌ (20) منداڵه‌وه‌ به‌رزبكرێته‌وه‌ بۆ (100) منداڵ.

ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، 13ی‌ 1ی‌ 2019، به‌ چاودێری‌ به‌ڕێز كاك قوباد تاڵه‌بانی‌، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌ێمی‌ كوردستان‌و ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان د.ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ به‌ وه‌كاله‌ت‌و د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌‌و م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و د.سه‌باح هەورامی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌‌و کاک سالار فەتاح، بەرێوەبەری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ هەڵبەجەو ئه‌ندازیار تاهیر عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ فڕۆكه‌خانه‌ی‌ سلێمانی‌‌و عه‌مید سالار عەبدولڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌ی‌ پاسپۆرتی‌ سلێمانی‌‌و م.نعمان عه‌بدوڕه‌حمان، نوێنه‌ری‌ ڕێكخراوی‌ منداڵپارێزی‌ كوردستان‌و به‌رپرس‌و نوێنه‌ری‌ ڕێكخراوه‌كانی‌ ئۆتیزم‌و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان‌و كارمه‌ندانی‌ سنوری‌ كاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌پارێزگای‌ سلێمانی‌‌و به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌، بینای‌ نوێی‌ سه‌نته‌ری‌ ئۆتیزم له‌ شاری‌ سلێمانی‌ كرایه‌وه‌.

له‌باره‌ی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌و ئامانجه‌كانیه‌وه‌، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگه‌یاند :" سه‌نته‌ره‌كه‌ له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕی‌(4,408 مه‌تر دوجا) به‌ دوو قات دروستكراوه‌و سه‌رجه‌م ژوورو پێویستیه‌كانی‌ ڕاهێنان‌و به‌ڕێوه‌بردنی‌ تێدایه‌و بڕی‌ زیاتر له‌ (یه‌ك ملیار دینار)ی‌ تێچووه‌و له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ وه‌به‌رهێنانه‌و له‌لایه‌ن به‌شی‌ ئه‌ندازیاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیمانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی‌ كراوه‌،و له‌لایه‌ن كۆمپانیای‌ (سەراب)ەوە لە ساڵی‌ (٢٠١٤ تا ٢٠١٨) جێ به‌جێكراوه‌"، له‌باره‌ی‌ چۆنیه‌تی‌ ته‌واو كردنی‌ سه‌نته‌ره‌كه‌وه‌ لە کاتی‌ قەیرانی‌ داراییدا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌: " به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ داراییه‌وه‌ له‌ ساڵی‌ 2017دا پڕۆژەکە وه‌ستاو به‌ سوپاسه‌وه‌ بۆ به‌ڕێز كاك قوباد تاڵه‌بانی‌، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و به‌ڕێز كاك عه‌بدوڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ بانكی‌ هه‌رێم له‌ سلێمانی‌ كه‌ له‌ساڵی‌ 2018دا پاره‌یان بۆ خه‌رج كردو سه‌نته‌ره‌كه‌ ته‌واو كرا، هەروەها سوپاس بۆ ئەندازیارانمان و هەموو ئەو لایەنانەی‌ کە لە تەواوکردنیدا ڕۆڵیان هەبوو".

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌رك‌و ئامانجی‌ پڕۆژه‌كه‌و ڕۆڵی‌ بۆ منداڵانی‌ ئۆتیزم، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌ ڕایگه‌یاند:" پڕۆژه‌كه‌ ئامانجی‌ له‌ خۆگرتن‌و ڕاهێنانی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و كردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ هوشیاری‌ بۆ خێزانه‌كانیانە، له‌ ئێسته‌دا توانای‌ ته‌نها بۆ 20 منداڵ هه‌یه‌، به‌ڵام بڕیاروایه‌ له‌سه‌رەتای‌ مانگی‌ داهاتووه‌وه‌ كاری‌ جیدی‌ بكه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ توانای‌ سه‌نته‌ره‌كه‌ بۆ 100 منداڵ، ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ به‌ پاڵپشتی‌‌و هاوكاری‌ برای‌ به‌ڕێزم كاك د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری‌ سلێمانی‌، لە ئایندەشداو لە کاتی‌ دروستبوونی‌ کابینەی‌ نوێی‌ حکومەت کاردەکەین بۆ دابینکردنی‌ ستافی‌ زیاترو پێویستییەکانی‌ تری‌".

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم له‌ سلێمانی‌، به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وتی‌:" له‌ ئێسته‌دا هیچ ئامارێك نییه‌ پیشانی‌ بدات ژماره‌ی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم لە کوردستان‌و پارێزگای‌ سلێمانی‌ چه‌نده‌، به‌ڵام به‌ پێی‌ هێندێك زانیاریی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌ زیاتره‌ له‌ 500 منداڵ، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و بیناو سه‌نته‌ره‌ ڕاسته‌ هه‌وڵێكی‌ پیرۆزه‌، به‌ڵام هێشتا له‌ ئاست پێویستی‌ منداڵانی‌ ئۆتیزم‌و خانه‌واده‌كانیاندا نییه‌، هیوادارم‌و داواكارم كابینه‌ی‌ نوێی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ ژیان‌و پێویستی‌ منداڵان‌و هاووڵاتیانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ بڕوانێت‌و له‌ به‌رنامه‌ی‌ خۆیدا ئه‌و پرسه‌ به‌ هه‌ند وه‌ربگرێت‌و بودجه‌ی‌ پێویست بۆ هاوكاری‌ دارایی‌‌و دامه‌زراوه‌كانی‌ ڕاهێنانیان ته‌رخان بكات".


13/01/2019
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.