به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاکە (حه‌مه)ی خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی شاری سلێمانی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 10ی 1ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان كاك حاجی عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی‌و به‌ڕێز م.ئاراس ناصر، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان هاووڵاتی (كاكه حه‌مه)ی خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی شاری سلێمانی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێزان كاك د.ئومێد عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار پێشوازیكرا.
له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له به‌ڕێز د.ئومێد عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شار‌و پزیشك‌و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه كرد كه دڵسۆزانه ئه‌ركی خۆیان له خزمه‌تی هاووڵاتیاندا ڕاده‌په‌ڕێنن، پاشان سه‌ردانی به‌ڕێز كاكه حه‌مه‌ی خۆشه‌ویستی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی كرد‌و له نزیكه‌وه له ته‌ندروستیانی پرسییهوهو دوعای شیفاو زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ كرد.
|