ئه‌نجومه‌نی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجامده‌دات
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 9ی 1ی 2019، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان یاریده‌دانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و شاره‌زاكانی دیوان و به‌ڕێوه‌به‌ری كاگرێڕیو به‌رپرسی بهشو هۆبه‌كان، ئه‌نجومه‌نی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گهشهپێدادنی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی كۆبوونوووه ژماره(1)ی ساڵی 2019ی خۆی به‌ڕێوه‌برد.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی‌بوو له: (خستنه‌ڕووی ئه‌نجامی پیاچوونه‌وه به كۆنووسهكانو هه‌ڵسه‌نگاندنی پلانی ساڵی (2018)، خستنه‌ڕووی ئاماری ساڵی (2018) له‌لایه‌ن به‌شی پلانه‌وه، پرۆسه‌ی دانانی پلانی (2019)، ئه‌و ئه‌ركانه‌ی به‌ش و هۆبه‌كان كه په‌یوه‌ندییان به ساڵی نوێوه هه‌یه، ڕاپۆرتی به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان سه‌باره‌ت به سه‌ردانی وڵاتی ئوردن و وه‌رگرتنی ئه‌زموونی ئه‌و وڵاته له بواری پاراستنی خێزاندا).
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سوپاسی سه‌رجه‌م بهرپرسانو كارمه‌ندانی كرد به‌هۆی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی له جێ به‌جێكردنی پلانی ساڵی 2018 به‌ده‌ستهاتووه كه به پێی هه‌ڵسه‌نگاندن له كۆی (105) بڕگه ڕێژه‌ی جێبه‌جێكردن بریتی بووه له سه‌دا حه‌فتاو پێنج.
پاشان سه‌رجه‌م ته‌وه‌ره‌كان له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه گفتوگۆكرانو بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه دراو كۆبوونه‌وه‌كه بهشو هۆبه‌كانی به ژماره‌یه‌ك ڕاسپارده بۆ كاری داهاتوویان ڕاسپارد.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌نجومه‌نی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مانگانه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی كۆده‌بێته‌وه‌و گفتوگۆ ده‌كات له‌سه‌ر پرسه جیاجیاكان‌و بڕیاروایه كۆبوونه‌وه‌ی ئاینده، ژماره (2)، له ڕۆژی چوارشه‌ممه، (6ی 2ی 2019) به‌ڕێوه بچێت.