كۆبوونه‌وه‌ی گروپی پاراستنی منداڵ له ئاستی پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
ڕۆژی دووشه‌ممه، 7ی 1ی 2019، به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز ئاراس ناصر، به‌رپرسی به‌شی پارێزگاری خێزان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، گروپی پاراستنی منداڵ له ئاستی پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئاسایی خۆی به‌ڕێوه‌برد.
كۆبوونه‌وه‌كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه حكومی و ناحكومییه‌كان له ئاستی پارێزگای سلێمانی مانگانه بهڕێوهدهچێتو ئه‌ركه‌كانی بریتین له گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی منداڵان و دانانی پلان و ئه‌ركی هاوبه‌ش و گه‌ڕان به دوای دۆزینه‌وه‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی منداڵان و كاركردن له‌سه‌ر كه‌یسه جیاوازه‌كان.
|