تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م له په‌یمانگاكانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌ست پێدهكهنو به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیش هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه به‌سه‌رده‌كاته‌وه
ڕۆژی دووشه‌ممه، 7ی 1ی 2019، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان ئاشتی نوری، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كه‌مئه‌ندامانی سلێمانی‌و م.موحه‌ممه‌د سه‌یدقادر، سه‌رپه‌رشتیاری پهروهردهییو سۆران سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی پلان‌و به‌دواداچوون هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی ل په‌یمانگای هیوای نابیستان به‌سه‌ركرده‌وه‌و له نزیكه‌وه ئاگاداری پرۆسه‌كه بوو.
له‌و سه‌ردانه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پاش به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه، ده‌ستخۆشی له به‌ڕێزان م.به‌هار عه‌بدوڕه‌حیم، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگاو سه‌رجه‌م یاریده‌ده‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانی په‌یمانگا كرد‌و هیوای خواست ئه‌م وه‌رزه به‌سه‌ركه‌وتوویی ببڕن‌و وه‌رزی دووه‌می خوێندن به ئاستێكی باشر له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن بۆ منداڵان دهستپێبكهوه، هه‌روه‌ك هیوای سهركهوتنو ئاینده‌یه‌كی ڕوونی بۆ فێرخوازان خواست.
په‌یمانگای هیوا یه‌كێك له په‌یمانگاكانی سنوری كاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تییه له پارێزگای سلێمانی و سه‌ربه وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌و هاوشێوه‌ی خوێندنگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده منداڵاتان تا قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تی له‌و په‌یمانگایه به هه‌مان پڕۆگرامه‌وه فێردهكرێنو په‌روه‌رده ده‌كرێن.
|