به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دایه‌نگه‌ی هه‌ره‌وه‌زی ناحكومی به‌سه‌رده‌كاته‌وه
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 27ی 12ی 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌لایه‌تی له پارێزگای سلێمانی به هاوڕێیه‌تی به‌ڕێزان هیوا سه‌عید، به‌رپرسی به‌شی دایهنگهكانو عه‌بدوڵڵا ئه‌مین، ئه‌ندامی لیژنه‌كانی به‌دواداچوون، دایه‌نگه‌ی هه‌ره‌وه‌زی به‌سه‌ركرده‌وه.
له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌ستخۆشی له خاونو به‌ڕێوه‌به‌رو ستافهكانی دایه‌نگه كرد كه دڵسۆزانه كاره‌كانیان ڕاده‌په‌ڕێنن، هه‌روه‌ك پیرۆزبایی ساڵی نوێی 2019ی له‌وان‌و له منداڵانی دایه‌نگه كرد‌و هیوای خواست ساڵی نوێ ساڵی خێر‌و خۆشی بێت بۆ ئه‌وان و بۆ خانه‌واده‌كانیان، هه‌روه‌ك ده‌ستخۆشی لێ‌كردن بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه‌ی به‌و بۆنه‌یه‌وه سازیانكردبوو.
له‌لای خۆیانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رو ستافی دایه‌نگه خۆشحاڵی خۆیان به سهردانو دیداری به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دهربڕیو به‌ڵێنیاندا وه‌ك هه‌میشه پابه‌ندی سیستم‌و ڕێنماییه‌كانی دایه‌نگه بن به‌جۆرێك ژینگه‌یه‌كی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی منداڵه‌كان بڕه‌خسێنێت.
|