به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌ردانی پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستی ناساندن‌و هاوكاریكردنی یه‌كه‌ی ڕاوێژكاری تایبه‌ت به قوربانیانی چه‌كی كیمیایی، وه‌فدێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له كاك عه‌بدوڵڵا نه‌ورۆڵی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی چه‌كی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید ده‌كات .
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 30ی ئازاری 2016، عومه‌ر گوڵپی به‌ڕێوبه‌ری گشتی چاودێریی‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی، به هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له ئه‌ڵوه‌ن عه‌بدولغه‌فوور، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی‌و سالار فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌زوور به وه‌كاله‌ت‌و ئاره‌زوو غه‌فوور، لێپرسراوی به‌شی پارێزگاری خێزان له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی‌و ئاراس ناسر، به‌رپرسی هۆبه‌ی توێژینه‌وه، سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له كاك عه‌بدوڵڵا نه‌ورۆڵی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌و لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد .
له هه‌ردوو دیداره‌كه‌دا باس له گرنگیپێدانی دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد به ژیان قوربانیانی چه‌كی كیمیایی به‌تایبه‌ت ئه‌و خێزانانه‌ی منداڵیان له ده‌ستداوه له كاره‌ساته‌كه‌داو ئه‌و منداڵانه‌شی كه پاش ماوه‌یه‌كی زۆر له دابڕان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو خێزانه‌كانیان .
هه‌روه‌ك هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به بایه‌خه‌وه له كێشه‌و گرفته دارایی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونییه‌كانی قوربانیان بڕوانن‌و كاری پێویست له‌و ڕووه‌وه ئه‌نجام بده‌ن هه‌تا ئێش‌و ئازاره‌كانی ئه‌و قوربانیانه كه‌مێك ساڕێژبێت، له‌و ڕووه‌وه پارێزگار‌و سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه كردنه‌وه‌ی یه‌كه‌یه‌كی ڕاوێژكاری تایبه‌ت به قوربانیانی چه‌كی كیمییاییان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بۆ دابینكردنی ڕاوێژی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونی به گرنگ زانی .
|