• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ به‌شداری‌ دیدارێكی‌ تایبه‌ت به‌ پرسه‌كانی‌ گه‌نجان ده‌كات

ئێواره‌ی‌ ڕۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌، 27ی‌ 12ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، بەڕێوەبەرى گشتى چاودێرى و گەشەپێدانى کۆمەڵایەتى لە پارێزگاى سلێمانى به‌شداریكرد له‌ دیدارێكی‌ تایبه‌ت به‌ گرفته‌كانی‌ گه‌نجان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی‌ چالاکى كۆمه‌ڵگه‌ له‌ هۆڵی‌ هۆتێل تایتانیك سازكرابوو.
له‌ دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، سەرەڕاى بەشداریکردنى بە وتەیەک، وه‌ڵامی‌ ئه‌و پرسیارانه‌ی‌ دایه‌وه‌ كه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ كێشه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ گه‌نجان خرانه‌ڕوو، لە وەڵامەکانیدا تیشكی‌ خسته‌ سه‌ر ئه‌و گیرو گرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی‌ ڕووبه‌ڕووی‌ گه‌نجانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌بنەوە.
لە وتەکەیدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ له‌سه‌ر بایه‌خی‌ گه‌وره‌ی‌ توانای‌ گه‌نجان بۆ پێشخستنی‌ كۆمه‌ڵگه‌ و ئایندوە سازى بۆ هەر وڵاتێک، هه‌روه‌ك له‌ بوارى گرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشدا كه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ ئه‌وان و كۆمه‌ڵگه‌ ده‌بنه‌وه‌ بەڕێوەبەرى گشتى جەختى کردەوە لەسەر گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌هێزكردن‌و پاراستنی‌ به‌ها باڵاکان له‌ ڕێگه‌ی‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ ته‌ندروسته‌وه‌، ئەوەش به‌ ڕۆڵبینینی‌ دامه‌زراوه‌ حكومی‌‌و ناحكومییه‌كان.
هه‌ر له‌ وته‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌ كاریگه‌ری‌ نه‌رێنی‌‌و خراپی‌ میدیاو ئینته‌رنێت‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی‌ و ڕه‌فتاری‌ گه‌نجان کردوو به‌ پێویستی‌ زانی‌ كه‌ میدیاو ئینته‌رنێت‌و سۆشیه‌ل میدیا به‌ جۆرێك كۆنترۆڵبكرێن كه‌ هاوسه‌نگییه‌ك ڕابگرێت له‌ نێوان ئازادی‌‌و دروستكردنی‌ تاكێكی‌ ته‌ندروست‌و بونیاتنانی‌ ئاینده‌ی‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ ڕێگه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و ژینگه‌ی‌ ڕۆشنبیریی‌ ئێسته‌ی‌ منداڵ‌و گه‌نجه‌كانمانه‌وه‌.
له‌ دیداره‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زایان‌و نووسه‌ران به‌شداربوون و تیایدا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر پرسه‌كانی‌ په‌یوه‌ست به‌ گه‌نجان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ڕووی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ئابوری‌ و ده‌روونیه‌وه‌.


27/12/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.