مامۆستایانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی، ده‌رماڵه‌ی هاندان وه‌رده‌گرن
هاوشێوه‌ی مامۆستایانی په‌روه‌رده، مامۆستایانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی ده‌رماڵه‌ی هاندان وه‌رده‌گرن.
به پێی فه‌رمانی كارگێری ژماره (4291) له به‌رواری 24ی 12ی 2018ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی كه پشتی به هه‌ردوو نووسراوی ژماره(5382)ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ژماره(13784)ی وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری به‌ستووه، مامۆستایانی په‌یمانگاو سه‌نته‌رو ماڵه‌كانی منداڵان‌و دامه‌زراوه‌كانی تری كاری كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ریه‌كه‌یان بڕی ( 400,000 - چوارسه‌د هه‌زار دینار) وه‌ك هاندانی كاره‌كانیان وه‌رده‌گرن‌و بڕیاره‌كه‌ش چووه‌ته بواری جێ به‌جێكردنه‌وه.
گوژمه‌ی پاره‌ی ته‌رخانكراو له‌و بڕیاره‌دا بریتیه له (33,900,000- سی‌و سێ ملیۆن‌و نۆسه‌د هه‌زار دینار) بۆ (85) مامۆستا له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری‌و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی له پارێزگای سلێمانی بۆ مانگه‌كانی (یه‌ك‌و دوو و سێ و چواری 2017).
پاش خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی هاندان بۆ مامۆستایان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان و وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان خسته‌گه‌ڕ تا ئه‌م ده‌رماڵه‌یه مامۆستایانی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش بگرێته‌وه كه هاوشێوه‌ی مامۆستایانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌ركی وانه وتنه‌وه ڕاده‌په‌ڕێنن.
|