• پێویسته‌ هه‌موومان پێكه‌وه‌ له‌ پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ خاڵی‌ له‌ توندوتیژیدا تێبكۆشین
  • منداڵانی‌ نابینا، ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ ڕووناكی‌ بۆ نابینایان بچنه‌ نێو پڕۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌.
  • منداڵانی‌ نابیست ده‌توانن له‌ په‌یمانگای‌ هیوا بچنه‌ پرۆسه‌ی‌ په‌روه‌رده‌و فێربوونه‌وه‌، په‌یمانگا چاوه‌ڕوانیانه‌
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • منداڵانی‌ خۆشه‌ویست: په‌یوه‌ندی‌ به‌ ژماره‌ 116 ه‌وه‌ بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی‌ ڕێنمایی‌
  • دابینكردنی‌ زه‌مینه‌یه‌كی‌ گونجاو بۆ خوێندن‌و بنیادنانی‌ ئاینده‌یه‌كی‌ گه‌ش بۆ مندالاَن ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ ده‌وڵه‌ته‌.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • مندالاَنی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت به‌هره‌و توانایی‌ جیاوازیان هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌یێت هاوكاری‌و پیشتیوانی‌ بكرێن بۆ ده‌رخستنی‌ تواناكانیان.
  • بێكه‌وه‌ كارده‌كه‌ین بۆ دابینكردنی‌ ئاینده‌كی‌ گه‌ ش بۆ مناڵان .
  • منداڵانی‌ كه‌مئه‌ندام پێویستیان به‌هاوكاری‌‌و ڕێزه‌... نه‌ك جیاوازیكردن‌و په‌راوێز خستنیان
 
هەواڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ هێڵی‌ گه‌رمی‌ منداڵان (116) ده‌كات و ڕۆڵیان له‌ پاراستن و ڕێنمایی‌ منداڵاندا به‌رز ده‌نرخێنێت

له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرس‌و ژماره‌یه‌ك له‌ كادیرانی‌ هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵاندا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌و هێڵه‌و سه‌رجه‌م توێژه‌رو كارمه‌ندانیان ده‌كات و ڕۆڵیان به‌رز ده‌نرخێنێت له‌ پاراستن و ڕێنمایی‌ منداڵاندا.

ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌، 17ی‌ 12ی‌ 2018، به‌ڕێز م.عومه‌ر گوڵپی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ پێشوازیكرد له‌ به‌ڕێزان ئیبراهیم ته‌یب، به‌رپرسی‌ هێڵی‌ گه‌رمی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان (هێڵی‌ 116) و ژماره‌یه‌ك له‌ ستافه‌كانی‌ هێڵ.

له‌و دیداره‌دا به‌رپرسی‌ هێڵی‌ 116 شێوازی‌ دوا پێشهات و شێوازی‌ كاركردن و سه‌عاته‌كانی‌ كاری‌ هێڵه‌كه‌ی‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ خسته‌ڕوو، له‌ به‌رانبه‌ریشدا به‌رٍێز به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رو توێژه‌رو كارمه‌ندانی‌ هێڵی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان، هێڵی‌ 116 كرد كه‌ دڵسۆزانه‌ ئه‌ركی‌ خۆیان ڕاده‌په‌ڕێنن و ڕۆڵێكی‌ گه‌وره‌ ده‌گێڕن له‌ پاراستنی‌ منداڵان و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌و گرفته‌كانیان و پێشكه‌شكردنی‌ ڕێنمایی‌ پێویسته‌ به‌ خۆیان و خانه‌واده‌كانیان، هیوای‌ خواست له‌ ئاینده‌دا به‌ هه‌موو لایه‌ك بتوانن سه‌عاته‌كانی‌ كاكردنی‌ هێڵه‌كه‌ بكه‌نه‌ 24 كاتژمێری‌ و به‌ درێژایی‌ ڕۆژه‌كانی‌ هه‌فته‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ باشتر خزمه‌تی‌ منداڵان بكات.

جێی‌ ئاماژه‌یه‌ هێڵی‌ گه‌رمی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان، یه‌كێك له‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌و له‌ هه‌ر پارێزگایه‌ك هۆبه‌یه‌ك ئه‌و ئه‌ركه‌ ڕاده‌په‌ڕێنێت و له‌ ڕێگه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ كردنی‌ بێ به‌رانبه‌ر به‌ ژماره‌ 116ه‌وه‌، منداڵان و هاووڵاتیان له‌ ڕۆژانی‌ یه‌كشه‌ممه‌ تا پێنجشه‌ممه‌، كاتژمێر 9ی‌ به‌یانی‌ بۆ 4ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ ده‌توانن كێشه‌و گرفت و پرسیاره‌كانیان له‌باره‌ی‌ منداڵ و مافه‌كانیه‌وه‌ ئاراسته‌ بكه‌ن و له‌لایه‌ن توێژه‌رانی‌ ڕاهێنراوو شاره‌زاوه‌ وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه‌، له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ هێڵه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ به‌ نهێنی‌ مانه‌وه‌ی‌ ته‌واوی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئه‌و كه‌سه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ندی‌ ده‌كات هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌كانیش بێ‌ به‌رانبه‌رن و منداڵان و هاووڵاتیان ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی‌ كوردتیڵ، ئاسیاسێل، كۆڕی‌ه‌ك تیلیكۆمه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ بكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ پێویست به‌ باڵانس كات.

زانیاریی‌:
ئامارو داتاو زانیارییه‌كانی‌ هێڵی‌  گه‌رمی‌ فریاكه‌وتنی‌ منداڵان له‌ ساڵی‌ 2017دا به‌مجۆره‌ بوون:

‌أ. به‌درێژایی‌ ساڵی‌ 2017، ژماره‌ی‌ ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فوونیانه‌ی‌ له‌ماوه‌ی‌ 24 سه‌عاتدا كراون به‌ هێڵه‌كه‌وه‌ بریتین له‌ (64,148) په‌یوه‌ندی‌، له‌وانه‌ (16,467) یان له‌ كاتی‌ ده‌وامدا بووه‌ له‌ سه‌عات 8.30  بۆ 2ی‌ پاشنیوه‌ڕۆو وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌. (تێبینی‌: ژماره‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ وه‌رگیراو له‌ ساڵی‌ 2016 بریتی‌ بووه‌ له‌ 4505 )، واته‌ له‌ ساڵی‌ 2017 نزیكه‌ی‌ چوار هێنده‌ی‌ ساڵی‌ 2016 په‌یوه‌ندی‌ وه‌ڵامدراوه‌ته‌وه‌.

‌ب. كۆی‌ ئه‌و كێشانه‌ی‌ له‌لایه‌ن منداڵان‌و خێزانه‌كانیانه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی‌ هێڵه‌كه‌ كراونه‌ته‌وه‌ بریتین له‌ (1,557) كێشه‌ (تێبینی‌: له‌ ساڵی‌ 2016 بریتبوون له‌ 496 كێشه‌)، له‌وانه‌ ( 765 كێشه‌یان هی‌ منداڵی‌ خانه‌خوێ‌)بوون‌و (792 كێشه‌ش منداڵی‌ ئاواره‌)، جۆری‌ كێشه‌كانیش به‌مجۆره‌ دابه‌شبوون (768 خێزانی‌، 601 ته‌ندروستی‌، 34 سۆزداری‌، 24 یاسایی‌، 92 په‌روه‌رده‌یی‌، 13 كۆمه‌ڵگا، یه‌ك حاڵه‌ت سێكسی‌، هی‌ تر 30)، له‌و كێشانه‌ (705)یان ئاراسته‌ی‌ دامه‌زراوه‌ی‌ تر كراون بۆ چاره‌سه‌ر.


18/12/2018
بابەتی زیاتر...
   
© Copyright 2016 All Rights Reserved.